به سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی توركیا به ناوی پلاتفۆرمی ادۆستانی سوریاب و دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریا (SNC) له هاوینی 2011 دا، هوشداریی توركیا بۆ سوریا له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی چاكسازیی خێرا، پاش سه‌ردانی داود ئۆغلوو له 9ی ئابی 2011 بۆ دیمه‌شق، هه‌موویان پێكه‌وه بۆ به‌هێزكردنی میحوه‌ری به‌رگری، ئامرازیی بوون. قه‌یرانی سوریا جارێكی دیكه تیشكی بایه‌خ و سه‌رنجی خسته سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م هاوپهیمانییەتییهی ساڵانی شه‌ڕی ساردی زیندوو كرده‌وه و هه‌لی بۆ رووسیا ره‌خساند، كه سه‌رله‌نوێ له ناوچه‌كه‌دا زۆنی كارتێكه‌ری خۆی به‌ده‌سته‌وه بێنێ، هه‌روه‌ها پێگه‌ی كورد وه‌كو رۆڵگێڕێكی خۆجێ له پێواژۆی بنیاتنانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتر بكات. پێشوه‌چوونه‌كانی ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بەتایبەت قه‌یرانی سوریا (ئاداری 2011) - كه بوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ- هه‌م بۆ ئێران و هه‌میش بۆ توركیا زۆر گرنگ بوو. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاران هێزه‌كه‌ی له ئامانجێك وه‌رگرتووه كه بریتییه له بوون به كاتالیزهرێك له هه‌رێم، وه‌كوو هێزێكی دینامیكیی گۆڕان و له‌م دواییانه ئه‌م رۆڵه نوێیه گه‌شه‌ی به به‌رژه‌وه‌ندیی جیۆپۆله‌تیكی ئێران به‌خشیوه. له هه‌مان كاتدا، ئه‌نقه‌ره هه‌وڵ بۆ گۆڕانی پێگه‌ی خۆی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر و چالاكتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌دات. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سیاسه‌تی گشتیی ئه‌و وڵاته‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیداردا بردووه. ئێران له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، بەتایبەت له‌و ئاژاوه تونده‌ی كه یه‌خه‌ی عێراقی گرتووه، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حه‌له‌ب بوو به ئامانجێكی سه‌ره‌كی، چونكه به پێچه‌وانه‌ی ره‌ققه، كه پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی لێ به‌هێزه، حه‌له‌ب یه‌كێ له‌و ناوچه‌یانه‌یه كه سوپای ئازادی سووریای لێ جێگیر بووه. بۆیه حه‌له‌ب له چوارچێوه‌ی ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ سوپای رژێم و هاوپه‌یمانه ئێرانی و رووسه‌كانی، كه ده‌یانه‌وێت ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، رۆڵی كلیلی هه‌یه. له به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌ققه‌دا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیی ئیسلامی دایه، حه‌له‌ب گۆڕه‌پانی ململانێی جیۆستراتیژیی گرنگه، چونكه هه‌م نزیك ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، هه‌م ناوچه كوردنیشینه‌كان، هه‌میش كه‌ناڵێكه بۆ چه‌ك، له هه‌موویان گرنگتر ته‌نیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له سنووری توركیاوه دووره. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ازۆنی ئارامب له‌نێوان ئەمەریکا و توركیا (16ی ئابی 2015) گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، له‌وه‌ی ئه‌م زۆنه سنووری توركیا و سوریا له شاری جه‌رابلوس و مارع تا كه‌ناره‌كانی حه‌له‌ب داده‌پۆشێت و به‌م شێوه‌یه بۆ په‌لاماری هه‌وایی هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكی- توركی به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له شه‌ڕوانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی و جێگیركردنی سوپای ئازادی سوریا، وه‌كو دژكێشێك له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌ویی سوپای رژێم، ئاسانكاریی ده‌كات.
قه‌یرانی سوریا به مسۆگه‌ریی هاوكێشه‌ی هێزی هه‌رێمایه‌تیی گۆڕیوه و تا ئه‌و قۆناغه‌ی له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا باڵاده‌ستیی ئێرانی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندووه. به هاتنه‌وه‌ی رووسیا بۆ ناو میحوه‌ری به‌رگری، كارتێكه‌ریی ئێران به‌سه‌ر هه‌رێمدا له جاران زیاتر بووه و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌و كارتێكهرییهی قووڵتر كردووه. هاتنه‌كایه‌ی رووسیا بۆ گۆڕه‌پانی ململانێ، گه‌شه‌ی به ده‌ستوه‌ردانی ئێران له سوریادا داوه.
رۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو، بەتایبەت به‌شداریكردنی سعودیه له بهرپهرچبوونی سوپای رژێم و هاوپه‌یمانانی له‌ناو و ده‌ره‌وه‌ی حه‌له‌بدا به ڕاشكاوی پیشان ده‌دات، كه ستراتیژێكی نوێ بۆ كۆسپدانان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ئێران له ئارادایه، كه ئه‌مه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ململانێی نێوان شیعه و سوننه‌دا دیار ده‌بێت. بێ گومان سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) به‌سوودبوونی خۆی بۆ رژێمی سوریا سه‌لماند. داعش له قۆناغێكی هه‌ستیاردا هاته كایه‌ی ململانێ، كه له‌و قۆناغه‌دا رژێمی ئه‌سه‌د له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جددی مان و نه‌ماندا بوو. سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌روه‌ها یارمه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دا تا بتوانێت سیاسه‌تی شێواندن و ئاژاوه‌گێڕیی ژێر كۆنترۆڵی خۆی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره پێبدات، ئه‌م سیاسه‌ته تا ئه‌و مه‌ودایه بۆ پێشڕه‌ویی پێگه‌ی ئێران و رۆڵی له سیاسه‌تی هه‌رێمیدا، كاریگه‌ر بووه.
جه‌نگی حه‌له‌ب، كه بوو به‌هۆی قووڵبوونی هاوكاریی نێوان سعودیه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا، ره‌نگبێ ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له سوریادا بگۆڕێت، چونكه ئه‌م جه‌نگه له خاكێكدا رووده‌دات، كه زۆربه‌ی نیشته‌جێیه‌كانی سوننه‌ن و ده‌توانێت رێگه بدات بۆ بهرپهرچبوونی كۆنتڕۆڵكراو به‌رامبه‌ر سوپای ڕژێم و هاوپه‌یمانانی. بۆیه جه‌نگی حه‌له‌ب هه‌م ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ریی ململانێكان له سوریا رێخۆشكه‌ر بێت، هه‌میش ده‌توانێت ببێته هێمایه‌ك بۆ فراوانتربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ناكۆكی و كاردانه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی له هه‌رێم، به شێوه‌یه‌ك كه به‌شداریی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ توركیا له ململانێی هه‌رێمیی زیاتر ده‌بێت و ڕووبه‌ڕووی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مسۆگه‌ر ده‌كات.
له هه‌مان كاتدا، ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئه‌م پرسیاره دێنێته ئاراوه، ئایا هه‌موو هێزه‌كان، له ناویشیاندا ئێران و رووسیا، تا چ ڕاده‌یه‌ك رووبه‌ڕووی په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌ته‌وه، چونكه تا ئێستا ئه‌وه هێزه كورده‌كانن كه له دژی داعش راوه‌ستاون و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی دژی تیرۆر بوونه‌ته قوربانی. ئه‌م واقیعه كێشه‌ی ره‌ققه- پێگه‌ی عه‌شائیری سوننه- ش ده‌خاته تێبینی، كه داخۆ تاكه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مڕۆكه، له‌به‌رچاوانه كه شه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چۆن له گۆڕه‌پانی ده‌وڵه‌تێك- ته‌نانه‌ت له گۆڕه‌پانی ده‌ڤه‌رێك- دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان چه‌نده ته‌سك و چه‌نده زوو ده‌گۆڕدرێن، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئاراسته ده‌گۆڕن. تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌مه له هاوپه‌یمانییه‌تی سوریا- ئێران‌دا دیاره، چونكه هه‌ردوو لا ئه‌جێندای جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یه‌كتر داده‌پۆشن.
سوریا فاكته‌رێكی هه‌ستیاره، كه له ئاكامدا دیار ده‌كات ئایا ئێران ده‌توانێ پێگه‌ی باڵاده‌ستیی خۆی له هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه‌دا بپارێزێت یا نا، ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی كه له كۆتایی شه‌ڕی عێراق و لابردنی سه‌دام حوسێن له‌سه‌ر حوكم به‌ده‌ستی هێنا. له هه‌مان كاتدا، سیاسه‌تی نه‌ریتیی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکاش پێی خۆشه له جیاتی باڵاده‌ستیی ئێران، هاوكێشێكی ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
له‌چوارچێوه‌ی نیگه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی چۆن پێشگیریی له ئاژاوه‌ی پاش شه‌ڕ ده‌كرێت و ئایینده‌یه‌كی دڵنیا بۆ سوریا دابین ده‌كرێت، كورده‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ریان له دروستكردنی هاوكێشه‌كه له سوریادا هه‌یه. ئه‌م رۆڵه پێگه‌ی تازه دامه‌زراوی دی فاكتۆ خۆسه‌ری كورده‌كان به‌هێزتر ده‌كات، به‌مه‌رجێك هاوتێگهیشتنێك له‌نێوان هێزه هه‌رێمیه‌كاندا له‌مه‌ڕ دواڕۆژی سوریا دروست ببێت.
نووسه‌ر له چه‌ند دێڕێكدا
د. ماریانا چارونتاكی (Dr. Marianna Charountaki) مامۆستایه له زانكۆی ریدینگ
(University of Reading).بواری توێژینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌روه‌ها نووسه‌ری كتێبی كورد و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا: په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی 1945ـه‌وه. (The Kurds and US Foreign Policy: International Relations in the Middle East since 1945, (Routledge, 2010))، هه‌روه‌ها گوتاری وه‌كو اسیاسهتی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانب، پێ‌زانین: گۆڤاری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بڵاوكراوه‌ی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژیك (Turkish Foreign Policy and the Kurdistan Regional Government, Perceptions: Journal of International Affairs, Vol.17, No 4 (Center for Strategic Research: Winter 2012), 185-208) و اسیاسهتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تیۆریی و پراكتیكدا: له ڕاگرتن له سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت تا ڕاپه‌ڕین له سه‌رده‌می عهرهبداب، گۆڤاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا: گۆڤاری كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا (US foreign policy in theory and practice: from Soviet-era containment to the era of the Arab Uprisings(s), Journal of American Foreign Policy Interests: the Journal of the National Committee on American Foreign Policy, Vol.36, Issue 4, (Routledge, 2014), 255-267.).
سەرچاوە: باس نیوز
5/4/2016