مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
له‌ئێستادا، كه‌باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی جیهان و له‌كوردستانیش ئه‌و باسوخواسه تادێ گه‌رموگوڕتر ده‌بێت، ده‌بینین به‌شێكی زۆر له‌چینی ڕۆشنبیری كورد، به‌جۆرێك له گاڵته‌پێكردنه‌وه باسی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و وه‌ك ماكینه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی میدیاییش كه‌وتوونه‌ته هێنانه‌وه‌ی پاساوی جۆربه‌جۆر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی كورد بێ هیوابێت له‌و پرۆسه‌یه و، دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا بۆ كورد به‌خه‌ونێكی به‌دی نه‌هاتوو بزانێت، ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی به‌كرده‌وه هه‌وڵیشی بۆدرابێت. ئیراده‌ی هه‌وڵدانه‌كه له‌تاكی كورددا ده‌كوژن.
ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی بێت: یان ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ئلوف سه‌یری ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و، ده‌وڵه‌ت به‌دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره تێده‌گه‌ن كه مه‌حاڵ بێت كورد پێی بگات، یان له‌سیاقه سروشتییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تانی تری جیهان سه‌رنجیان نه‌داوه، یان ئه‌وه‌یه به‌باره نێگه‌تیڤه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌یه كه‌لتووری خۆبچووككردنه‌وه پێڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌جێندایه‌كی شه‌یتانی فه‌رهه‌نگی مه‌ترسیداره و پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌به‌رانبه‌ردا بكرێت و قه‌ده‌ری سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی كورد، نه‌درێته ده‌ستی ئه‌و بۆماوه فه‌رهه‌نگییه‌ی كه هه‌میشه له هزری تاك و كۆمه‌ڵی كوردیدا حزوری هه‌بووه و، به‌شێكی زۆر له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و گرێ فه‌رهه‌نگییه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه ده‌وڵه‌ت دیارده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی وابێت كه كورد نه‌توانێت پێی بگات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كورد به‌م شێوه ناله‌باره‌یه كه‌ئیستا ده‌ی بینین، ئه‌وه هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه كه بگوترێت:
یه‌كه‌م: دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌یه، هه‌موو كه‌لێن و ناته‌واوییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌پرۆسه و قۆناغ به‌قۆناغ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌تانی جیهانیشدا یه‌ك ڕیتمی ستانداردمان نییه كه پێویست بێت له‌دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كاندا له‌سه‌ری بڕۆین، به‌ڵكو دروستبوونی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ماجه‌رای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، قۆناغه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی تردا جیاوازه، مه‌رجێكی دیاریكراو نیه تاكو هه‌مووان له‌سه‌ری بڕۆن.
چیرۆكی دروستكردنی ئه‌مریكا و دواتر یه‌كگرتنی ویلایه‌ته‌كانی، جیاوازه له دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك مالیزیا، یان وڵاتانی ئه‌ورووپا، تاده‌گاته تاك به‌تاكی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چیرۆكی هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌وی تر ناچێت، مه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی زۆر كه‌مدا. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی دوای كۆلۆنیالیزمیش، كه‌مجار ده‌بینین كۆلكه‌ی هاوبه‌ش له‌دروستكردنیاندا هه‌بێت. ئیدی چۆن ئه‌و پێشمه‌رجانه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی داده‌تاشرێن؟ كام واقیعه‌یه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، یان كام تیۆری زانستی سیاسه‌ت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تێدایه كه پێش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی پێویسته ئاوابین یان ئاوا نه‌بین؟.
بۆیه ئه‌و گومان و پرسیاره‌ی كه له‌ئان وساتی ئێستادا له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد ده‌وروژێنرێن، به‌شێكی زۆریان هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بۆماوه‌ییه‌ن كه بریتییه له خۆبه‌بچوك زانینی كورد. هه‌روه‌ها پرسیاری به‌ریئیش نین.
بۆیه لێره‌وه ئێمه پێویستمان به ڕیفۆرمی فه‌رهه‌نگی هه‌یه، چونكه خودی ده‌وڵه‌ت چیه جگه‌له كۆمه‌ڵێك ئیعتیباراتی یاسایی و فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وی؟ جائه‌گه‌ر تاكی كورد، یان هه‌ندێك له‌حیزبه كوردییه‌كان له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك داڕووخابن پێیان سه‌یری و سه‌مه‌ره‌بێت باسی ده‌وڵه‌ت بكرێت، ئایا ئه‌و دیارده‌یه پێویستی به‌چاره‌سه‌رێك نیه له‌هه‌مان ڕه‌گه‌زی نه‌خۆشینه‌كه؟.
ئێمه له‌مێژووی وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌ك چین و مالیزیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاشدا ده‌بینین، شۆڕشی فه‌رهه‌نگی بۆ دروستكردنی ناخی تاكه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه قورسه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، هه‌نگاوی یه‌كه‌می بیناكردنی قه‌واره‌كانیان بوون. چینییه‌كان پێش نه‌شۆڕشه فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی ماوتسی تۆنگ نه‌یانتوانی بستێك پێش بكه‌ون. ئه‌وه بۆ مه‌هاتیر محه‌مه‌دی مالیزیا و جۆرج واشنتۆنی ئه‌مریكاش هه‌ر ڕاسته و، نه‌ته‌وه‌كان كاتێ ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنیان تێدا ده‌ڕووخێت، به‌تایبه‌تی وه‌ك ئێستای كورد كه ئه‌و ئیراده‌یه به‌به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نی دوو هه‌زار ساڵی ڕوخێنراوه، پێویستی به‌شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی هه‌یه. شۆڕشێك له‌ناخی نه‌خۆشینه‌كه‌وه به‌رپا بكرێت. له‌ئاستی ئه‌و ته‌حه‌دا گه‌وره‌یه‌دا بێت كه داگیركه‌رانی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵی ڕابردوودا بۆ كوردیان دورست كردووه!.
ئه‌و ئه‌ركه قورسه، زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه دوو هه‌زار ساڵه كارله‌سه‌ر كوشتن و مراندنی ده‌كرێت، كارله‌سه‌ر بچوككردنه‌وه‌ی ناخی ده‌كرێت، ئه‌ركێكی مێژوویی ئه‌وه‌نده قورسه، هاوتایه به ڕووخاندی ده‌وڵه‌تی ماد و دروستكردنی ئه‌مریكا و له‌ناوبردنی نازییه‌ت و هه‌موو ڕووداوه گه‌وره‌كانی تری مێژوو. هاوتایه به‌دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵوزی به‌ردین و نه‌وت و كه‌شفكردنی ئه‌و جومگه گه‌ورانه‌ی كه‌مێژووی مرۆڤایه‌تییان گۆڕی.
به‌واتایه‌كی تر: دروستكردنی ده‌وڵه‌ت جگه‌له ڕێكاره سیاسی و یاساییه‌كانی و جگه‌له‌ڕیتمه ئۆرگانییه باوه‌كانی(به‌تایبه‌تی بۆ كورد) ڕێكارێكی مه‌عنه‌وی و فه‌رهه‌نگی زۆر قورسیشی هه‌یه، كه‌بریتییه له‌دروستكردنه‌وه‌ی ناخی تاكه‌كان و مێژوو، ئه‌وه‌ش به‌به‌رنامه‌یه‌كی مه‌دروس، دروستكردنه‌وه‌ی ناخێك كه دوو هه‌زار ساڵه كارله‌سه‌ر ڕووخاندنی ده‌كرێت، ئایا بارزانی ده‌چێته ژێر ئه‌و ئه‌ركه قورسه و شان ده‌داته ژێر باری ڕاستكردنه‌وه‌ی مێژوویه‌كی دوو هه‌زار ساڵی؟.
له‌كاتێكدا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ون؟ چاوه‌ڕوانین.
basnews
2/4/2016