رۆژی یەک شەممە ڕێکەۆتی ٣/٤/٢٠١٦، بەرانبەربە ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاویی، شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەسەرپەرشتی کاک دیاکۆ فەیزی، سەردانی بارەگای حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد.
شاندی نوێنەرایەتی بزووتنەوە لە هەۆلێر کە پێکهاتبون لە چالاکوانان: کاک دیاکۆ فەیزی، کاک یۆنس گولشەنزادە، کاک سەنگەر حەسەن، کاک ژیلوان شەمامی، پێشنیوەرۆی ئەورۆژە بەمەبەستی ئاراستەکردنی پیرۆزبایی ٨٢مین سالیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی، سەردانی بارەگای ئەم حیزبەیان لە شاری هەولێر کرد،و لە لایەن شاندێک لە سەرکردایەتی ئەم حیزبە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەم دیدارە دا سەرەتا شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی ٨٢مین سالیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی کوردستان و عێراق، مێژوویی خەبات و چالاکییەکانی ئەم حیزبەیان لەپێناۆ ئاشتی، ئازادی و یەکسانی کۆمەلاییەتیدا، بەرز و گرینگ نرخاند، و هێوایان خواست کە حیزبی شیوعی لەدرێژەی تێکۆشانیاندا لەپێناۆ چەسپاندنی ئامانجە ئیستراتیژیەکانیان، سەرکەوتنی کەمالی مەتلووب دەستەبەربکات.
لە درێژەی دیدار و دانێشتنەکەدا، شاندی بزووتنهوه باسێکی سهبارهت به ئیستراتێژی، پرۆژهی ئاشتهوایی و سیاسەتەکانی بزووتنەوە، وه ههروهها شیواز و مێتۆدی خهبات، لهگهل مکانیزمهکانی گوونجاۆ و کارا بۆ دهستهبهرکردنی ئامانجی ئیستراتێژێکی بزووتنهوه، روو لهشاندی حیزبی شیوعی ئاراسته کرد، که لهم پهیوهندییهدا شاندی خانەخوێ، لهگهل به ئیجابی و سەردەمیانە نرخاندنی پرۆژهی ئاشتهوایی بزووتنهوه، هێواخوازبوون کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بتوانێ لەئەنجامی خەبات و تێکۆشانی بەردەوامیان لەپێناۆ ئاشتی و ئازادیدا، دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکیان، مەسەۆگەر بکەن.
شایانی باسە دیدارەکە نێزیک بە یک سەعاتی خایاند،و دوولایەن هێوایان خواست کە بتوانن ئاستی هاریکاری و پیوەندییە دێپلۆماسی و دووقۆلیەکانیان پەرە پێبەدن، و بەم مەبەستەش دیدار و سەردانی بەردەوامیان وەک مکانیزمی هەرە گوونجاۆ و کارا، بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆلیان، بە پێویست دەستنیشان کرد.
٣/٤/٢٠١٦