فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د.چواس حه‌سه‌ن

ماوه‌ی ساڵێكه‌ سه‌رۆك بارزانی ڕاشكاوانه‌ به‌ گوێی جیهانیدا داوه‌، كه‌ كورد مافی خۆیه‌تی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ساز بدات، داوایشی له‌ سه‌رجه‌م هێز و پارته‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ ئاماده‌باشی بۆ ئه‌و پرۆسه‌ گه‌وره‌ چاره‌نووسسازه‌ بكه‌ن و، ئاماده‌یی ده‌روونییان بۆی هه‌بێت و پشتگیری لێ بكه‌ن.ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بارزانی ته‌نیا ویستێكی كه‌سی نییه‌، به‌ڵكو پتر خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموونی گه‌وره‌ی خه‌بات و تێكۆشانی ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌، كه‌ پتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیاردانی كوردیدایه‌ و ئاگاداری ورد و درشتی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م فاكته‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ناوخۆییه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌روونیی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوێكی چاره‌نووسسازی گه‌وره‌ی وه‌ك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان نیشان ده‌ده‌ن.


بارزانی به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ دیاری ده‌كات كه‌ پۆردۆ له‌ باره‌ی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ باسی لێوه‌ ده‌كات، له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌یه‌كی مرۆڤكرده‌ و ده‌بێت مرۆڤه‌كان خۆیان بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پێویستبوون و گونجانیه‌وه‌ بده‌ن.
به‌ڵێ ئێستا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ باشووری كوردستان له‌ هه‌موو كاتێكی دی پێویستتر و گونجاوتره‌.
پێویسته‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان، لانیكه‌م له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، هه‌رێمێكه‌ به‌ ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌ستێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیشدا. له‌ ئاستی نێوخۆییدا، ئه‌وه‌تا به‌رپرسیاره‌تیی به‌خێوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی پێنج ملیۆن هاووڵاتی له‌سه‌رشانه‌ له‌ گشت بواره‌كانی ژیاندا. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش بووه‌ته‌ جێگای حه‌وانه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری ڕاكردووی ده‌ستی شه‌ڕ و شۆڕه‌ نێوخۆییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر، له‌ بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی مه‌ترسیدارترین ڕێكخراوی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات. هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌وڵه‌تیش به‌ ئامرازه‌كانی خوار ده‌وڵه‌ت وه‌ك هه‌رێمێكی فیدڕاڵی به‌ڕێوه‌ ناچن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات و له‌ بری ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ بكات له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌، ئه‌وا بڕیار بدات ئاستی ئامرازه‌كانی ده‌ستی خۆی به‌هێزتر بكات و بیگوازێته‌وه‌ بۆ ئاستی ده‌وڵه‌ت.
گونجاوه‌، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و له‌ گرفت و كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گه‌وره‌وه‌ گلاوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی ناوچه‌یی و جیهانی كۆكن له‌سه‌ر پێویستبوونی دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و پێداویستییه‌ ئاشته‌وایی و ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بگونجێن. لێره‌وه‌یه‌ پێویسته‌ گه‌لی كورد سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ گونجاوه‌ ببینێت و بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانی بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بدات.
گرینگترین ئاماده‌كارییه‌كانی كورد بۆ ئه‌م قۆناغه‌ بریتین له‌:
1- ڕێگری بكرێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ حاڵه‌تی (ساندمان)ی سه‌رده‌می یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی، واتا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پارچه‌ پارچه‌بوون و په‌رشوبڵاوی، كه‌ ویستی سه‌ره‌كیی ناحه‌زانی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌. ئه‌مه‌ش به‌ ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی پشێویی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یران دروستكردن و قووڵكردنه‌وه‌یان، چونكه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ پشێویی ناوخۆ و لاوازیی داموده‌زگا سیاسییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌ سه‌ر ئاماده‌ییی ده‌روونیی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌نگاوێكی مه‌زنی وه‌ك ده‌وڵه‌ت دامه‌زراندن.
2- پشتیوانیی ته‌واوی پرۆسه‌ی چاكسازیی ناوخۆی هه‌رێم كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری له‌ باره‌وه‌ داوه‌، چونكه‌ هاووڵاتی كوردستانی چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌می له‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی (میهره‌بان و دادپه‌روه‌ر)ی بۆ به‌دی بهێنێت. ده‌بێت هاووڵاتی پێناسه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌لابێت و لێیشی دڵنیا بێت كه‌ ده‌وڵه‌تێكی میهره‌بان و دادپه‌روه‌ر ده‌بێت.
3- پێناسه‌كردنی ماهییه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، به‌ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕیان پێ بهێندرێت و دڵنیا بكرێنه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ماف پارێزراو ده‌بن و له‌ ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ یه‌كسان ده‌بن.
له‌ كۆتاییدا، ده‌بێت بزانین كه‌ ئێستا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ قۆناغی سێیه‌م و كۆتاییی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تدا ده‌ژیێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووان له‌سه‌ر ئاستی تاك و گرووپه‌كانیش له‌ ئاست داخوازی و پێداویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌دا بین، ئه‌م قۆناغه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌ره‌وپێشچوون، تازه‌ كورد ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پێش قۆناغی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
سەرچاوە: KDP.info
31/3/2016

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان