كه‌ریم قادر
كاتی خۆی زۆر باسی عێراقی فیدراڵی و فره‌یی ده‌كرا، كه ده‌بێت هی هه‌مووان بێت نه‌ك تایفه‌یه‌ك. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ون بینینه، به‌غدا ئه‌وه‌ی بۆ لێكترازان و قوڵكردنه‌وه‌ی نه‌مانی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان له ده‌ستی هاتبێ، كردوویه‌تی، نه‌خاسمه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی سوننه‌ستان، كه له كه‌س شاراوه نییه.به پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌مه‌ریكا، له‌بری گه‌ڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی واقیعی سه‌ر زه‌وی، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی ده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌ك به میزاجی خۆی و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كان، كه خۆشی له‌رێی حزبه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه،وه‌ك چۆن كاتی خۆشی پشتیوانی له نوری مالیكی كرد.به‌ڵام دواتر بینیمان هێزه كاریگه‌ره‌كان چۆن له مالیكیان هه‌ڵپێچا. بۆیه پێی بزانێ یا نا، به‌غدا، بێ فه‌رمان و ره‌زامه‌ندی تاران بۆی نییه دزێكیش بگرێ یا سزای شوفێرێكی سه‌رپێچیكاریش بدات، چ جای شه‌ڕی داعش یا پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، كه به‌رده‌وام ویستی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق.
به‌غدا به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م ویست و داواكارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی شه‌ڕی داعش و پاراستنی پێكهاته‌ی شیعه‌ی ناوچه جیاجیاكانی عێراق( ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شیعه‌ستان) له‌رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و به‌داهاتی عێراق زیاتر خه‌ریكی به‌هێزكردنی پێگه‌ی تایفییه.
چاودێران پێیانوایه،دداننان به جیاوازییه‌كان و واقیعه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، له‌بری چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی ویسته‌كه‌ی له عێراق(عێراقێكی یه‌كگرتوو) زیاتر ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌بات، چونكه ره‌نگه هێزه‌كان بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌رامبه‌ر دوژمنه هاوبه‌شه‌كه( داعش) بتوانن هه‌ماهه‌نگی كاراتری یه‌كدی بكه‌ن له‌وه‌ی هه‌یه. نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا له شه‌ڕی داعشدا به‌رامبه‌ر كوردستان كردی و دنیایه‌ك چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌جێهێشت، به‌ڵام كوردستان نه‌ك هه‌ر به‌رگری كرد، به‌ڵكو ئه‌فسانه‌ی داعشیشی شكاند، كه‌چی به‌غدا به میتۆدی نوێ له دروستكردنی كێشه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ ناوچه‌ی ستراتیژیدا، كه به خوێنی خاڵسی كورد له داعش رزگاركراونه‌ته‌وه. بۆیه پێموایه له‌سه‌ر ئه‌م گۆبه‌ندانه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ سكاڵا له دژی به‌غدا تۆمار بكات.
به پێچه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونانه‌ی، كه ده‌ڵێن"پێویسته ده‌رفه‌تێكی دیكه به به‌غدا بدرێ و خۆمان له‌گه‌ڵیدا بگونجێنین" پێویسته ئه‌م شانده‌ی كوردستان، كه بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بكات، راسته‌وخۆ به حزوری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یامه به به‌غدا بگه‌یه‌نێ، كه پێویسته یا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستوور و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان یا هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی بێئه‌وه‌ی كێشه بۆ یه‌كدی دروست بكه‌ین
سەرچاوە:KDP.info
8/4/2016