زوبێر رەسوڵ
بۆ كورد كە بەرژەوەندییەكانی بەسەر چوار وڵاتی جیاوازدا دابەش بووە، ئاسان نییە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و توركیا. رووداوە مێژووییەكان ئەو راستیە دەسەلمێنن كە كورد بەبێ هەماهەنگی و دانی دڵنیایی بەو دوو هێزە و بەبێ گرتنەبەری سیاسەتێكی پراگماتیك، ناتوانێ هیچ دەسكەوتێكی سیاسی بەدەست بهێنێ، چونكە مێژووی خەباتی سیاسی و چەكداریی كورد تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، گرەوكردن بووە لەسەر جیاوازی و ناكۆكییەكانی ئەم هێزانە: بۆ كوردی عێراق و ئێران، گرەوكردن بووە لەسەر ناكۆكییەكانی ئێران و عێراق، كە ناكۆكییەكان نەمان، ئیتر كورد بەری ئەو رەنجەی بەهەدەر دەدرێت، رێككەوتنی جەزائیر دەكرێت باشترین نموونە بێت. لە سووریاش هەركات پێوەندیی نێوان توركیا و سووریا رووی لە ئارامی كردووە، خەباتی كورد تووشی نسكۆ بووە. وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دوای ئەو هەموو قوربانیدانەی كوردی سووریا لە شەڕی دژی داعش، بەڵام بە لێكنزیكبووونەوەی توركیا و ئێران و سووریا رەنگە ریسەكە ببێتەوە خوری.
كەواتە مادام ئێمەی كورد ناتوانین هیچ دەسكەوتێك لە دەرەوەی ئەو دوو هێزە بەدەست بهێنین، دەبێت رێگایەك بدۆزینەوە بۆ كاركردن لەگەڵیان كە ئەو كوردۆفوبیایە بڕەوێنێتەوە. كورد دەبێت ئەو بیرۆكەیە لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی حیزبیی خۆی بهێنێتە دەرەوە كە كاركردن لەگەڵ توركیا و ئێران بە خیانەت دەزانێ، چونكە ئەم ئەدەبیاتە كورد ناگەیەنێتە هیچ شوێنێك تەنیا
زانیار سەردار قڕگەیی
ئه‌مڕۆ 86 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كێك له رۆژه خوێناوی و مێژووییه‌كانی شاری سلێمانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌ویش راپه‌ڕینی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانییه كه له رۆژی 6ی ئه‌یلوولی ساڵی 1930 رووی دا، له‌و ده‌مه‌دا جه‌ماوه‌ری سلێمانی دژی داگیركه‌ران و بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی رژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه راپه‌ڕینیان كرد، ئه‌ویش له‌پێناو پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئینگلیز به‌سترابوو. له وه‌ڵامی ئه‌و راپه‌ڕینه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه 45 كه‌س له هاووڵاتییانی سلێمانییان به گولله‌ی شه‌هید و بریندار كرد و 170 كه‌سیش گیران. ئه‌و رۆژه به (رۆژی ره‌شی ئهیلوول) یا (رۆژی 6ی ئهیلوول) یا (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را) له مێژووی سلێمانی و كوردستاندا ناودێر كرا.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێت، رۆڵی كه‌سایه‌تیی ناسراو (عه‌وله‌سیسی پاڵه‌وان)ه كه له كاتی هه‌ڵمه‌ت بردنیدا به خه‌نجه‌ره‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و رهشاشهی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران ده‌كرد، عه‌وله‌سیس شه‌هید كرا. زۆر له خه‌ڵكی سلێمانی به‌شدارییان تێدا كرد و رۆشنبیرانیش له‌و كاته‌دا رۆڵی گرنگی خۆیان تێدا بینی. له دوای ئه‌و راپه‌ڕینه و ساڵانی دواتریش چه‌ندین هۆنراوه بۆ ئه‌و یاده بڵاو كرایه‌وه. بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاده گرنگه. هه‌فته‌نامه‌ی (باس) به گرنگی زانی له زاری مێژوونووسان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سلێمانییه‌وه، یادی ئه‌و راپه‌ڕینه بكاته‌وه.
دكتۆر كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، مێژوونووس و مامۆستای زانكۆ، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: “86 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی، راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا، كۆمه‌ڵێك ڕقی په‌نگخواردووی به ڕووی ڕژێمی پادشایه‌تیی عێراقدا ته‌قانده‌وه، ئه‌و ڕۆژه (6 ی ئه‌یلوولی 1930) بۆ كورد و شاری سلێمانی
فاروق حه‌جی مسته‌فا
ره‌نگه زۆر كه‌س به هاتنی سوپای توركیا بۆ نێو جه‌رابلوس، پرسه‌یان راگه‌یاندبێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ئێمه ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش خه‌و نه‌چووبێته چاویه‌وه، ره‌شبین و نیگه‌ران بووبین. به رای ئه‌و جۆره كه‌سانه، ئه‌وه‌ی رووی دا كۆتایی مێژووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شته وایه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای راپۆرت و زانیاریی میدیا بكه‌ین، تا ده‌گاته گوتاری به‌رپرسانی توركیا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زاری ئه‌و هێزانه‌شدا هات، كه هاوشانی سوپای توركیا خۆیان به جه‌رابلوسدا كرد.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆ بڵاو كرایه‌وه، تێیدا سه‌ربازان هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "هاتووین بۆ عه‌ینی ئیسلام". خۆ به‌ڕاست ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه پتر له لێدوانی میدیایی مایه‌ی ترس بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌میان ده‌سته‌واژه‌ی (عه‌ینی ئیسلام) له‌بری (عه‌ینی عه‌ره‌ب) یان كۆبانی، چونكه ته‌نیا داعش بوو، كه به كۆبانیی گوت (عه‌ینی ئیسلام). دووه‌میان ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێ سه‌رباز چاویان بڕیوه‌ته كۆبانی نه‌ك جه‌رابلوس یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه رقێكی ئه‌ستوور ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كۆبانی به‌تایبه‌تی و ده‌رهه‌ق به كورد به‌گشتی هه‌یه. له رواڵه‌تی گشتیدا دوو كار دێنه به‌رچاو: كاری یه‌كه‌م توركیا بۆ ده‌ركردنی داعش چووه نێو جه‌رابلوسه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌و كرده‌یه بۆ رێگرتن بوو له پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان.
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
هه‌رچه‌ند ئیستاش به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپایی له‌و كێشانه‌ی كه له سه‌رده‌می داگیركارییدا تووشی گه‌لانی ئه‌فریقایان كرد كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و له‌ژێر سێبه‌ری هاوكاریی مرۆیی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و به پشتیوانیكردن له هندێك دیكتاتۆر له وڵاتانی ئه‌فریقایی كانگاكانی زێڕ، ئاسن و ئه‌ڵماس ڕاماڵ ده‌كه‌ن و خێروبهرهكهتهكهی به نیسیبی گه‌لانی هه‌ژاری ئه‌و وڵاتانه نابێت. له‌بیرمان نه‌چێت كه دابه‌شكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی بچو‌وكیش له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌ره‌نسییه‌كان و بریتانییه‌كاندا بووه و ئه‌و كێشانه‌ش كه هه‌نووكه به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ناوچه‌كه‌یان گرتووه له هه‌ناوی ستراتیژیی دژه سهرهبهستیی و داگیركاریی ئه‌و ولاتانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به‌و چه‌شنه سهپاندووێتیانه سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه و به تاییبه‌ت به ئاماژه كردن به پرسی كورد ده‌كرێ به ئاسانیی له نێۆڕۆكی ئه‌و كاره‌ساتانه تێبگه‌ین كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه هێناوه.
بێگومان داڕشتنی ستراتیژیی له‌و چه‌شنه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بووه و پێشبینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان كردووه كه پێشهاته‌كانی جیهان به كام ئاره‌سته‌دا ده‌رۆن، چونكه ئه‌وان وه‌ك وڵاتانی پیشه‌سازیی خاوه‌ن نه‌وت و وزه نه‌بوون، كه‌واتا ته‌نیا له ڕێگای فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه ده‌توانن كه‌رتی ئابووریی خۆیان ببووژێننه‌وه و پێشبخه‌ن و ئه‌و بووژاندنهوهش ته‌نیا به
رەزا شوان
گۆڤاری ( دێـرشپیگل ) کە گۆڤارێکی هەفتانەی گاڵتاجڕئامێز و رەخنەگری بە ناوبانگی ئەڵمانییە .. لە رۆژی سێ شەممە (١٣ی/ سێپتەمبەر/ ٢٠١٦) دا، ژمارەیەکی تایبەتی تەرخان کردووە کە بەرگ و هەموو بابەتەکانی دەربارەی تورکیان .. لە بەرگی یەکەمی ئەم ژمارە تایبەتییەی دێرشپیگلدا وەکو سوکایەتیکردنێک وێنەیەکی سەرۆکی تورکیا ( رەجەب تەیب ئەم ژمارە تایبەتییەی ( دێرشپیگل ) لە ژێر ناونیشانی ( تورکیا ناوەندی کارەساتە ) .. یەکێکیش لە ناونیشانەکانی تری ( تورکیا دەوڵەتێکە ئازادی لە دەست داوە ) دێرشپیگل لەم ژمارەیەیدا ئەردۆگانی بە ( دیکتاتۆر ) و بە ( ستەمکار ) ناوبردووە .. بەوەش تاوانباری کردووە کە هەموو سنوورەکانی سیاسەتی بەزاندووە .
هەر دێرشپیگل لە ژمارەکانی پێشووتریشیدا، ئەردۆگانی بەوە تاوانبارکردووە، کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی منداڵانی کردووە، شەڕیشی لە دژی گەلەکەی راگەیاندووە و، ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و سەرباز و دادوەر و رۆژنامەنووس و مامۆستایانی زانکۆی گرتوون و، تورکیا لە سایەی دەسەڵاتی ئەردۆگاندا ئازادییەکانی لە دەست داون و کوشتوونی .. رەخنەشی لە سیاسەتی تورکیا گرتووە کە شەڕێکی ناڕەوایان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان پەرپا کردووە .. ئۆپەراسیۆنی بە ناو ( قەڵغانی فورات ) یشی بە ( داگیرکردن ) ناوبردووە .
دیدار ئەبوزێد
هه‌ر قسه‌كردنێك له‌باره‌ی كارێزمای سیاسی راسته‌وخۆ ده‌مانباته‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی ماكس ڤیبه‌ر و تیۆره گرنگه‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رێتی. لای ڤیبه‌ر كارێزما توانایه‌كی نائاسایی و ده‌گمه‌ن و نامرۆیی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراوه، هێزێكی نائاسايی كه‌سێكه كه ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی متمانه و دڵسۆزی و پاشكۆیه‌تی ئه‌وانی تر و زۆرجار له‌م هێزه سهروسروشتییهوه سه‌ركرده و پێشه‌وا دروستده‌بێ، كارێزما ده‌كرێ له ناو ئایین یان زانست یان هونه‌ریشدا هه‌بێ. گرنگترین خاڵ له بوون به كارێزما ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ر و شوێنكهوتوهكانت باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه ئه‌م هێزه نائاساییهت تێدایه، باوه‌ر به پیرۆزیت بكه‌ن و به نمونه‌ت دابنێن و به‌شێوه‌یه‌كی سۆزداری خۆیانت پێ ببه‌ستنه‌وه و هه‌ست به ئینتیما بكه‌ن بۆت. لای ڤیبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كارێزمایی به‌رده‌وام له باری نائاسایی دروست ده‌بێ، باری نائاسایی ناوخۆ وه‌ك شه‌ری باوه‌ر و ئایینه‌كان، یان نائاسایی ده‌ره‌كی وه‌ك جه‌نگ، یان له حاڵه‌تی دژپێكی نێوان رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و حاڵه‌ته‌كانی چاوه‌روانییه‌كان.
له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی دوورودرێژدا كه‌سێكی دیاریكراو پارتێك دروست ده‌كا، یان ده‌بێته سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه و جوڵه‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسی، له بارودۆخێكی نائارام و ناسه‌قامگیر له‌رووی سیاسی و پر له كێشه‌ی جۆراوجۆر، كه‌سه‌كانی ده‌وربه‌ری سه‌رسام ده‌كا به
هیوا حاجی
ئایا هەرگیز كۆمەڵگای مەدەنیمان هەبووە؟
خەڵكانێك گومان دەخەنە سەر ئەگەری هەبوونی كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستانی دوای راپەڕیندا. گومانەكە لەوێوە سەرچاوە دەگرێ كە هەمیشە كۆمەڵگای مەدەنی بەپێی پێناسە و پێودانگە رۆژئاواییەكان پێناسە كراوە: ئەو كایە سەربەخۆیەی كە دەكەوێتە نێوان دەوڵەت و خێزان. ئەگەر بەم پێناسەیە ئیش بكەین، بەدڵنیاییەوە بەشێكی گرنگی ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی، بە رێكخراوی مەدەنی هەژمار ناكرێن، چونكە زۆر بە سادەیی "سەربەخۆ" نەبوون.
روونە كە بەشێكی زۆری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە هەناوی پارتە سیاسییەكانی كوردستانەوە لەدایك بوون و كاریشیان پێشخستنی ئەجێندای حیزبەكان بووە. لە سەرەتای نەوەدەكانەوە پارتە سیاسیەكانی كوردستان بە دروستكردنی رێكخراوەی پێشەیی و جەماوەریی سەر بە خۆیان دەستیان پێكرد، سەرچاوەی داراییان بۆ دابین دەكردن، دەستنیشانی هەیكەلی كارگێڕییان دەكردن و تەنانەت دەستیان لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانیان وەردەدا. بۆیە ئەگەر بە پێوەری "سەربەخۆبوون" بڕۆین، ئەستەم دەبێ لە چەند رێكخراوەیەكی مەدەنی زیاتر بدۆزینەوە.
زوبێر رەسوڵ
بەهۆی ئەو دیفاكتۆ جیۆپۆلیتیكەی كە كورد لە ناوچەكەدا هەیەتی، واتا توركیا و عێراق لە باكوور و باشوور، ئێران و سووریاش لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ئەم دۆخە جیۆسیاسییە فۆرمێكی تایبەت لە سیاسەتی سەپاندووە بەسەر كورددا كە بواری مانۆڕی سیاسی كەمی هەبێت و دەستكراوەش نەبێت لە هەڵوێست و دیاریكردنی بەرژەوەندییە سیاسییەكانی خۆی، هاوكات تاڕادەیەكی زۆریش نەتوانێت خۆی بپارێزێت لە كاریگەرییە سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەكانی ئەم وڵاتانەش.
ئەوەی ئەو فۆرمە جیۆگرافیەی قووڵتر كردووەتەوە، دابەشبوونی كوردە بەسەر ئەو چوار وڵاتەدا و بەكارهێنانیانە لە ناكۆكییە هەرێمییەكانی نێوانیاندا. بە درێژایی دابەشبوونی كورد بەسەر ئەم چوار وڵاتەدا، كورد هەردەم وەك كارتێكی سیاسی و سەربازی بەكارهێنراوە، بەتایبەت لەلایەن ئێران و سووریا و عێراقەوە. بەكارهێنانی هێزە كوردییەكانی باشووری كوردستان دژی رژێمی بەعس لەلایەن ئێرانەوە، بەكارهێنانی پەكەكە لەلایەن سووریا دژی توركیا، ئەمە بێجگە لەو رێككەوتنە نهێنیانەی دیكە كە ئەم هێزانە بە توركیا و عێراقیشەوە لەگەڵ هێزە كوردییەكان كردوویانە دژ بە یەكتری.
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپیانەی دوای دروستبوونی رێکخراوی داعش زۆرترین زیانی لەلایەن ئەو رێکخراوە پێگەیشتووە بەراورد بە وڵاتە ئەوروپییەکانی دیکە. فەرەنسا بە زۆر شێواز هاوکاری پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە لە شەڕی دژی داعش و خودی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان هەیە و چەند جارێک یەکدیان بینیوە، سەرۆکی فەرەنسا یەکەم سەرۆکیش بوو کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
لە دەسپێکی شەڕی داعشدا سەرۆککۆماری فەرەنسا بە تەلەفۆن لەگەڵ مەسعود بارزانی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەیکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دڵنیاکرد بەزوویی چەکی فەرەنسا دەگاتە دەست هێزی پێشمەرگە، لە 2 ساڵی رابردووش‌دا جارێک سەرۆککۆماری فەرەنسا و چەندین جاریش وەزیری بەرگری و دەرەوە ئەو وڵاتە سەردانی هەولێریان کردووە.
کۆبوونەوەکانی بارزانی و ئۆلاند
- 23-5-2014 مەسعود بارزانی لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند کۆبووەوە.
له فارسییه‌وه: هۆمه‌ر نۆریاوی
(بۆ ساڵیادی له‌دایکبوونی "ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان")
سووکه ئاوڕێک بۆ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی
وه‌رگێڕ و چه‌ند په‌یڤێکی پێویست:
ده‌مێکه ئاشنا به هاژه‌ی ڕۆحێکم،هه‌تا دێت زێتر وه‌به‌ر شه‌پۆلانی گیانه بێگه‌رده‌که‌ی ده‌که‌وم. له‌و ده‌مه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مجار گیان،ئاشنا به ده‌ڤه‌ره‌کانی ده‌روونی ئه‌م زاته نیگا ئه‌رخه‌وانییه بوو هه‌تا ئه‌و ساته‌ی له نێزیکه‌وه چاوم به فرمێسکی نیگای که‌وت،به‌رده‌وام هه‌ر ڕێبوارێکی شه‌یدا به لق و پۆی دارئه‌رخه‌وانه‌کانی ئه‌و هه‌ناسه پاکه بوومه. هه‌نووکه ،گه‌لێک ساڵان به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه و ئه‌و ده‌مانه‌دا تێپه‌ڕیوه و ئیدی وه‌ک جاری جاران،کوا بۆم ده‌لوێت،له‌ژێر نسێی گیانیدا،تاوێک به‌ده‌م گفتی دڵپاکانه‌یه‌وه،ئۆقره‌یه‌ک به‌م گیانه شه‌که‌ته‌م ببه‌خشم!! به‌ڵام هه‌ر جاره‌و له‌ودیو شووشه‌ی نیگارینی دڵستانه‌که‌ی کتێبه‌وه،چاوم به تیشکی هه‌ساره‌یه‌کی ده‌کرێته‌وه(ده‌گه‌شێته‌وه)،ئۆخژنێکم دێتێ و پڕ به گیان،له هه‌ناسه‌کانی ئه‌و هه‌ساره ڕووناکه هه‌ڵده‌مژم و له بۆنی دارئه‌خه‌وانه‌کانی پێ بناری ڕۆحی، مه‌ستی مه‌ست ئه‌بم. ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی نێو ناخ، ڕووی له نووسه‌ری تا سه‌ر ئێسقان مرۆدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر "ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان"ه.
هێمن عەبدوڵڵا
پێداگیرییەكانی جۆو بایدن لە توركیا لەسەر بێئاگایی پێشوەختەی ئەمریكا لە هەوڵی كودەتا، قسەی راست بوون و نوێش نەبوون. چونكە شەوی كودەتاكە و رۆژانی دواتریش كۆنە بەڕێوەبەرانی سی ئای ئەی و دیپلۆماتكارانی ئەمریكی هاتنە سەر تەلەڤزیۆن و بەسەرسوڕمانەوە گوتیان: "ئەو ستایلەی كودەتای پێكراوە لە ستایلی ئێمە ناچێ و قەت لە هیچ شوێنێكی دنیا ئەمریكا وا بە ناڕێكوپێكی كودەتای نەكردووە". ئەوەی لە قسەكانی بایدندا نوێ بوو، ئەو خۆدزینەوەیە بوو لە بەیەكجاری رەتكردنەوەی تەڤگەری كوردی لە رۆژئاوای كوردستان. بایدن بەوە خۆی پەڕاندەوە كە سەركۆنەی كردەوەكانی نێوەوەی توركیای كرد و هەم هی پەكەكە و هەم هی داعشی بە "تیرۆر" ناساند. رۆژی دواتر جۆن كێری، وەك گوتەبێژی یەپەگە، لێدوانێكی دا و رایگەیاند كە یەپەگە لە منبج دەكشێتەوە و هێزەكانی سووریای دیموكرات دەمێننەوە.
وەك بڵێی كەس نەزانێت یەپەگە و هەسەدە دوو رووی یەك دراون!
ئەو نیگەرانییەی دوو هەفتە بوو لە بەشەكانی كوردستاندا بەهۆی نزیكبوونەوەی ئێران و توركیا و رووسیاوە دروست ببوو و دیاربوو زیانمەندی گەورە تێیدا كورد دەبێت، وردە وردە بەهۆی لێدوانی ئەمریكییەكان سەبارەت بە رۆژئاوا و باشووری كوردستان و سەردانە فەرمییە پرۆتۆكۆڵییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا رەوییەوە. بەڵام دیسانیش كەڵكەڵەی
كه‌یوان ئازاد
(چاڵدێران) ناوی ئه‌و پێگه جوگرافییه‌ی خۆرئاوای شاری (ته‌ورێز)ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی بوو، كه له (23ی ئابى 1514ز) بووه گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی مێژوویی ئایینزایی گه‌وره، له‌نێوان دوو زلهێزی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دووه‌میشان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی. له‌و شه‌ڕه 12 سه‌عاتییه‌دا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه خۆی به هه‌ڵگر و پارێزه‌ری ئایینزای سوننه ده‌زانی سه‌ركه‌وت و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویش، كه هه‌ڵگر و پارێزه‌ری ئایینزای شیعه بوو شكستی خوارد. به‌و ڕووداوه‌ش به‌شی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته ده‌ست ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی شیعه و به‌شی باكووریش وه‌ك سه‌ره‌تا كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی سوننه. خاڵی گرنگی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌وه بوو، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ڕووی دا و خواردن و خواردنه‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی و ته‌نانه‌ت به‌شێكی هێزی شهڕكهریشی له‌و خاكه‌وه بۆ دابین كرا، به‌ڵام دواجار خودی ئه‌و خاكه‌ی كرده قوربانی و داگیر و دابه‌شی كرد!
خاڵێكی گرنگ كه له‌و شه‌ڕه‌وه ده‌ره‌نجام كرا، سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئایینزای سوننه بوو به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی شیعه مه‌زهه‌ب. ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن (سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م) و ده‌وڵه‌تی دووه‌میش له‌لایه‌ن (شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا. واته
ڕێبوار سیوه‌یلی
ئێمه له كوردستان كێشه‌یه‌كمان هه‌یه: ڕه‌خنه‌كردن و خوێندنه‌وه بۆ ئیسلام وه‌ك بیروڕایه‌ك له بیروڕاكان قه‌ده‌خه‌یه، به‌مدیوی تریشدا گشتاندنی هه‌ر شتێك كه هه‌ر به‌ناو موسوڵمانێك ده‌یكات وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه، ئاسانه. له‌نێوان ئه‌م سانسۆركردنی ڕه‌خنه و خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئیسلام و ئه‌م ئاسانكارییه بۆ گشتاندن، ده‌بێت ڕێگه‌ی سێیه‌م بدۆزینه‌وه: له كوردستانیش موسڵمانی توندڕه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو موسڵمانێك ناگرێته‌وه. گرنگه ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه توندڕه‌وانه بیر ناكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی كه هه‌موو توندڕه‌وییه‌ك به گشتاندنی ڕه‌فتاری كه‌سانێك، ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌م دینه، له‌سه‌ر یه‌ك شت پێكبێن: ئازادی له بیروڕاده‌ربڕین، هاوكاته به ڕیزگرتن له بیروڕای جیاواز و بنه‌ماكانی گفتوگۆكردن.. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك نه‌بێته تاوانباركردن و هه‌موو توندڕه‌وییه‌كیش نه‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌م ئایینه، پێویسته هه‌ردوولا پێك بێن له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرانیسیپه له یه‌كتری.. ده‌نا هه‌م ئاستی ڕه‌خنه و هه‌م ئاستی بیروڕای دینی نزمتر ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌یه..
له ڕوانگه‌ی داهاتووه‌وه ئێمه ئه‌م ڕیككه‌وتنه ویژدانی و ئه‌خلاقییه‌مان زۆر پێویسته، چونكه ئێمه ناتوانین به‌م جۆره نه‌وه‌ی داهاتوو به شێوه‌كیی تاكڕه‌هه‌ندانه په‌روه‌رده بكه‌ین. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامێكمان وه‌ك بیروڕایه‌كی جیاوازی مرۆیی هه‌بێت، كه جیاوازه له ئیسلامیزه‌كردن و بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كیشمان هه‌بێت كه له پێشه‌وه توندڕه‌وی نابه‌ستێته‌وه به بنه‌مای ناسینه‌وه‌ی
رەزا شوان
بێگومان هەموومان ئەو سروودە نیشتمانییە رەسەن و خۆشە کوردییانەمان لە یادماون و دەمێنن، کە لە تەمەنی منداڵیماندا، لە قوتابخانە و لە دەروەی قوتابخانەدا بە ئاوازەوە فێریان بووین و، بوون بە وێـردی هەمیشەی سەر زارمـان .. پڕبەدەم و هێندەش بە کوڵ و تین و جۆشەوە دەمـان چڕین .. سوور دەبووینەوە و، هەموو تووکەکان و دەمارەکانی لەشمان زیت دەبوونەوە، ئەو سروودە خۆشە کوردییانەمان لە گەزۆ و نوقڵ لە لامان شیرینتربوون .. هەر لە رێگای ئەو سروودە نیشتمانییانەوە هەستی کوردایەتی و کوردستان پەروەری لە هۆش و دڵ و دەروونماندا روان و بەرجەستەبوون و، بوون بە بەشێکی گرنگ لە رووح و گیانمان و، لە بیرەوەرییەکانمان .. ئەو سروودانە تا ئەمڕۆش هەمان چێژ و خۆشیان لامان هەیە، لەو بڕوایەشدام لە لای نەوەکانی داهاتووشمان چێژ و خۆشیان کاڵنابنەوە و، نەوە لە دوای نەوە بۆ یەکتری دەگوێزنەوە .
لەو سروودە کوردییە نیشتمانییانەشمان : " وەتەنی من کوردستانە ـ زێوەر " ، " ئەی کوردینە .. ئەی مردینە ـ زێوەر " ، " ئەی رەقیب ـ دڵدار " ، " خوایە وەتـەن ئاواکەی ـ فـایق بێکەس " ،
" نـەورۆز ـ پیرەمـێرد " ، " کـوردم ئەمـن ـ هێمن موکـریانی " ، " بەری بەیـانە ـ گـۆران " ،
" بە کـوردی دەژیـم ـ هـەژار موکریانی " ، " پێشمەرگەین بە هەڵمەتین ـ خالید دلـێر " ، " خۆشم ئەوێ وڵاتەکـەم ـ کاکـەی فەلاح " ، " جـەژنە جـەژنی کوردسـتانە ـ ع .ع . شـەونم " ، ... هتد .
فه‌رید زامدار
هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی سیاسی، كه دووچاری ئیفلاسی فیكری و ئیفلاسی سیاسی ده‌بن، زمانی ئه‌ده‌بیی سیاسیشیان ئیفلاس ده‌كات و زیاتر له هیستریایه‌كی ته‌مومژاوی و قسه هاوێژهرێكی شۆكدار، هیچی تریان پێ نامێنێ و له‌ناو سه‌دای گوتارێكی نه‌خۆشدا ده‌تلێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه‌شن زۆر جار ده‌بنه سه‌ره‌تانێكی كوشنده له جه‌سته ساغ و گه‌وره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆیان و گه‌شه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و جووڵه‌ی فیكری ده‌وه‌ستێنن. ئه‌وانه كه له ماڵه گه‌وره‌كه‌ی ڕای گشتی ده‌ترازێن و ده‌یانه‌وێ به لاڕێیدا ببه‌ن تاكو قه‌زیه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان كه قه‌زیه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و پاشان ئابوورییه‌كه‌یان له‌بیر ببه‌نه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی (2016)ه‌وه، له دنیای سیاسه‌تی كوردیدا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستانیماندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، له‌وانه ڕێككه‌وتنه به‌په‌له و خێراكه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، كه من دڵنیام هه‌تا سه‌ر ڕێ ناكات، چونكه هه‌ر یه‌كه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وی تر له‌ناو خۆیدا بتوێنێته‌وه یان قووتی بدات، به تایبه‌تی گۆڕان نیه‌تی تواندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی هه‌یه.
پاشان یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی ئایینده و یه‌كێتی، كه شتێكی ئه‌وتۆی بۆ گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی تێدا نییه، ته‌نیا قهرهباڵغكردن و دروستكردنی باڵێكی تر و نوێتره له‌ناو باڵه‌كانی تری یه‌كێتی،