فه‌رید زامدار
هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی سیاسی، كه دووچاری ئیفلاسی فیكری و ئیفلاسی سیاسی ده‌بن، زمانی ئه‌ده‌بیی سیاسیشیان ئیفلاس ده‌كات و زیاتر له هیستریایه‌كی ته‌مومژاوی و قسه هاوێژه‌رێكی شۆكدار، هیچی تریان پێ نامێنێ و له‌ناو سه‌دای گوتارێكی نه‌خۆشدا ده‌تلێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه‌شن زۆر جار ده‌بنه سه‌ره‌تانێكی كوشنده له جه‌سته ساغ و گه‌وره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆیان و گه‌شه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و جووڵه‌ی فیكری ده‌وه‌ستێنن. ئه‌وانه كه له ماڵه گه‌وره‌كه‌ی ڕای گشتی ده‌ترازێن و ده‌یانه‌وێ به لاڕێیدا ببه‌ن تاكو قه‌زیه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان كه قه‌زیه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و پاشان ئابوورییه‌كه‌یان له‌بیر ببه‌نه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی (2016)ه‌وه، له دنیای سیاسه‌تی كوردیدا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستانیماندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، له‌وانه ڕێككه‌وتنه به‌په‌له و خێراكه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، كه من دڵنیام هه‌تا سه‌ر ڕێ ناكات، چونكه هه‌ر یه‌كه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وی تر له‌ناو خۆیدا بتوێنێته‌وه یان قووتی بدات، به تایبه‌تی گۆڕان نیه‌تی تواندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی هه‌یه.
پاشان یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی ئایینده و یه‌كێتی، كه شتێكی ئه‌وتۆی بۆ گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی تێدا نییه، ته‌نیا قه‌ره‌باڵغكردن و دروستكردنی باڵێكی تر و نوێتره له‌ناو باڵه‌كانی تری یه‌كێتی، هه‌ر گه‌رماوگه‌رم یه‌كێتی له ڕێگه‌ی به‌ڕێز (قادر عه‌زیز)ه‌وه به ناوی ئاراسته‌ی یه‌كگرتن هێنایه ناو یه‌كێتی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش به ڕوونی دیاره (كاك قادر) تۆڵه‌ی سیاسی نه‌ك له حزبێكی تر، به‌ڵكو له حزبه‌كه‌ی جارانی خۆی كرده‌وه و گورزێكی له نه‌یاره‌كانی سه‌رده‌می زه‌حمه‌تكێشان وه‌شاند، كه كاتی خۆی لێی جیابوونه‌وه و ناوی حزبه‌كه‌شیان له كاك (قادر) وه‌رگرته‌وه و به هه‌ڵه‌داوان له‌و ژماره كه‌مه‌ی مابوونه‌وه، حزبی ئایینده‌ی دروست كرد.
چونكه لای ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه به گۆڕانیشه‌وه، ئامانجه‌كانیان نه‌بووه‌ته قه‌زیه‌یه‌كی فیكری و سیاسیی پێگه‌ییو، ده‌بنه باریش به‌سه‌ر قه‌زیه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان، كه قه‌زیه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و له هه‌مان كاتدا ڕێگرن له بوژانه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی شۆڕشی فیكریی هاوچه‌رخییانه، كه وروژێنه‌ر و بزوێنه‌ری پێشكه‌وتنی گه‌لانه، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه تاكو ئێستا، كه گه‌شه‌كردنی ڕه‌وتی جوانڕه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانیی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ. به‌داخه‌وه هۆكاری ئه‌و هه‌موو كێشه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش ئه‌و فه‌رمانبه‌ره سیاسییانه‌ن كه حزبه‌كان دروستیان كردوون، جیاوازی له‌نێوان سیاسه‌تمه‌دار و فه‌رمانبه‌ری سیاسی ئه‌وه‌یه سیاسه‌تمه‌دار كه‌سێكی ڕۆشنبیره و خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگا و فه‌رمانبه‌ری هیچ لایه‌ن و كه‌سێكی تر نییه، ته‌نیا به‌پێی هه‌ڕه‌می ڕێكخراوه‌یی حزبه‌كه‌ی پابه‌ندی بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ری سیاسی ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌نی خودی خۆیشی نییه و ته‌نیا و كوێرانه فه‌رمان له به‌رپرسه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و جێبه‌جێی ده‌كات و فڕی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه نییه و سیاسه‌تمه‌داریش نییه.
واته لێره‌وه سه‌ره‌تاتكێی سیاسه‌تمه‌داران و فه‌رمانبه‌ری سیاسی ده‌ست پێده‌كات و له هه‌ر كون و قوژبنێكی دیار و نهێنی، به‌رده‌وام له گه‌مه‌ی سه‌روچاو و قسه‌ی ئاماژه‌دار و مۆڕبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌كان بۆ خواره‌وه‌یان و فه‌رمان پێكردنیان و فڕێدانیان بۆ ناوه‌نده سیاسییه‌كان و هه‌ر لێره‌وه‌ش گرژی و گرفت و كێشه سیاسییه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره سیاسییانه به فه‌رمانی مامۆستاكانیان ده‌یخه‌نه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، به‌داخه‌وه نموونه‌ی له‌و جۆره له‌ناو زۆربه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان ده‌بینرێن، زۆربه‌شیان له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پله‌داره‌كانن، به په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه سیاسه‌تمه‌دار نین و فه‌رمانبه‌ری سیاسین، به‌ڵام لای حزبی تۆكمه و ڕه‌سه‌ن، هاوسه‌نگی له‌نێو ئه‌ندامه‌كانی وه‌كو یه‌ك و به‌پێی ئاستی كارامه‌یی سیاسیی هه‌ر یه‌كێكیان ڕاده‌گرێت و كه‌س ناكات به فه‌رمانبه‌ری سیاسی و ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه و ئه‌ركه حزبی و سیاسییه‌كانی خۆی ڕێكده‌خات و به‌پێی پێویست پیاده‌یان ده‌كات.
بۆیه به ڕای من، پێویسته حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و فه‌رمانبه‌ره سیاسییانه دوور بخه‌نه‌وه و سنوورێك بۆ دروستكردنیان دابنێن و هه‌ر نه‌بێ تۆزێك حیساب بۆ كه‌فائه‌ت بكه‌ن و خزمایه‌تی و براده‌رایه‌تی و مه‌حسوبییه‌ت وه‌لا بنێن.
دیسان هه‌ر لێره‌ش خه‌ته‌رترین زه‌نگی ناله‌بار و ڕووخێنه‌ر ده‌ست پێده‌كات له‌وه‌ی به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنماییه‌كان، پارێزگاری سلێمانی به‌بێ ده‌رچوونی (مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم) ده‌ستبه‌كار ببێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ پارێزگاره‌كه‌یان جێگه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، كه به‌ره‌و دابڕاندنی پارێزگای سلێمانییه و ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن به ئه‌مری واقیع و له هه‌رێمی كوردستان دایبڕێنن، كه چه‌ند ساڵێكه گۆڕان و ڕێكخه‌ره‌كه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له داهاتووشدا ده‌ڵێن كه پارێزگاری سلێمانی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم شه‌رعی نه‌بێت، كه‌واته با جیا بێته‌وه باشتره، ئه‌وه‌ش گورزێكی كوشنده‌یه له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌درێت، له‌و ئان و ساته‌دا كه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له جه‌وله‌یه‌كی سیاسیی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپادایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له هه‌مووشی سه‌یرتر، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌ی سلێمانی پیاده‌ی ده‌كه‌ن، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌نێرن بۆ ده‌ركردنی (مه‌رسومی هه‌رێمایه‌تیی كوردستان) و دانانی بۆ پارێزگاری نوێ له شوێنه‌كه‌ی، كه‌چی بۆ پارێزگاری سلێمانی نایه‌نه پێش و پێیان وایه (سه‌رۆكی هه‌رێم) شه‌رعی نییه، وه‌كو ده‌ڵێن (بانێكه و دوو هه‌وایه)، ئه‌و عینادییه‌ی گۆڕان و پاشكۆیه‌تیی یه‌كێتی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به داهاتووی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌پاندنی پارێزگاری نوێی سلێمانیش به ڕێككه‌وتنی نهێنی و دووقۆڵی، كه پێشتر له‌نێوان ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان و باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، ئینجا هێنایه ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش.
جاران گوایه ده‌گوترا یه‌كێتی بووه‌ته پاشكۆی پارتی، كه پاشكۆی پارتی نه‌بوو و خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی زۆریش بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا بووه‌ته پاشكۆی گۆڕان و زه‌ڕیبه‌ی سیاسی هه‌موو هه‌ڵه و ئاڵۆزكارییه‌كانی گۆڕان ده‌دات و زه‌ره‌رێكی زۆریشی به قاعیده و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی گه‌یاندووه.
31/8/2016