دیدار ئەبوزێد
هه‌ر قسه‌كردنێك له‌باره‌ی كارێزمای سیاسی راسته‌وخۆ ده‌مانباته‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی ماكس ڤیبه‌ر و تیۆره گرنگه‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رێتی. لای ڤیبه‌ر كارێزما توانایه‌كی نائاسایی و ده‌گمه‌ن و نامرۆیی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراوه، هێزێكی نائاسايی كه‌سێكه كه ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی متمانه و دڵسۆزی و پاشكۆیه‌تی ئه‌وانی تر و زۆرجار له‌م هێزه سهروسروشتییهوه سه‌ركرده و پێشه‌وا دروستده‌بێ، كارێزما ده‌كرێ له ناو ئایین یان زانست یان هونه‌ریشدا هه‌بێ. گرنگترین خاڵ له بوون به كارێزما ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ر و شوێنكهوتوهكانت باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه ئه‌م هێزه نائاساییهت تێدایه، باوه‌ر به پیرۆزیت بكه‌ن و به نمونه‌ت دابنێن و به‌شێوه‌یه‌كی سۆزداری خۆیانت پێ ببه‌ستنه‌وه و هه‌ست به ئینتیما بكه‌ن بۆت. لای ڤیبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كارێزمایی به‌رده‌وام له باری نائاسایی دروست ده‌بێ، باری نائاسایی ناوخۆ وه‌ك شه‌ری باوه‌ر و ئایینه‌كان، یان نائاسایی ده‌ره‌كی وه‌ك جه‌نگ، یان له حاڵه‌تی دژپێكی نێوان رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و حاڵه‌ته‌كانی چاوه‌روانییه‌كان.
له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی دوورودرێژدا كه‌سێكی دیاریكراو پارتێك دروست ده‌كا، یان ده‌بێته سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه و جوڵه‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسی، له بارودۆخێكی نائارام و ناسه‌قامگیر له‌رووی سیاسی و پر له كێشه‌ی جۆراوجۆر، كه‌سه‌كانی ده‌وربه‌ری سه‌رسام ده‌كا به لێهاتویی له قسه‌كردن و خێرایی له بریاردان و وریایی له نیشاندانی هێزدا، هه‌ستێك ده‌به‌خشێ كه له‌هه‌موو شته‌كانی ده‌وربه‌ری شاره‌زایه و چیتر مرۆڤێكی ئاسایی نییه و ده‌توانی به خێراترین شت ئاڵۆزترین كێشه چاره‌سه‌ر بكه و وه‌ك كارێزماییهكی تایبه‌ت خۆی نیشانده‌دات، به‌هۆی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌وه ده‌سه‌ڵاته ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێرییه‌كانی حیزبه‌كه له ده‌ستی خۆی گلده‌داته‌وه، له بچوكترین تا گه‌وره‌ترین شت خۆی بڕیاری كۆتایی لێده‌دا و ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌م و دیاریكراو به‌سه‌ر كه‌سه‌كانی تر دابه‌شده‌كا.
ئه‌م شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و كۆنتڕۆڵكردنهی هه‌موو شتێك له ناو حیزب‌دا ده‌بێته هۆی داماڵینی مانا له په‌یڕه‌وی ناوخۆ و رێكاره بیرۆكراتییهكانی ده‌ركردنی بڕیاری سیاسی و راوێژكردن ته‌نیا له پێناو ده‌نگدان و به‌ڵێ گوتن ده‌بێ، په‌یره‌وی ناخۆ ده‌بێته كاغه‌زێكی بێ رۆح و ته‌نیا له بۆنه‌كاندا ناوی ده‌هێندرێ و هه‌موو ئه‌ندام و كادیره‌كان ده‌زانن كه ته‌نیا حوبری سه‌ر كاغه‌زه، ئۆرگانه‌كانی تری حیزب و بڕیاردان هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نامێنێ و پهیكهرییهتی حیزب له بڕیاردانی سیاسی بایه‌خی خۆی له‌ده‌ستده‌دا. چالاكی و گفتوگۆی سیاسی ناو حیزب ته‌نیا بۆ ده‌رخستنی ئه‌وه‌یه كه حزبه‌كه له پرۆسه‌یه‌كی ئاساییدایه و بریاره‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێ به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و گفتوگۆ و ئازادییه له پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانی ئازاد نابێته هۆی بریاردان.
ئه‌م جۆره كۆنتڕۆڵكردنه ده‌بێته‌هۆی دروستبونی دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ناو حیزب‌دا، ئه‌ویش ئینتیما و وه‌لائێكی كوێرانه بۆ سه‌ركرده نه‌وه‌ك بۆ په‌یره و پرۆگرام و ئامانجی سیاسی، چیتر حیزب و ئامانجه‌كه‌ی گرنگ نییه به‌ڵكو سه‌رۆك و ئاره‌زووه‌كانی، هێواش هێواش ده‌بێته هۆی لاوازبونی ئۆرگانه‌كان، دروستبونی ئه‌و هه‌سته‌ی كه ته‌نیا له نزیك بون له سه‌رۆك تۆ ده‌توانی به ئامانجه‌كانت بگه‌ی، بۆیه ده‌بینین هه‌وڵێكی كوێرانه هه‌یه بۆ نزیكبونه‌وه له كه‌سی یه‌كه‌م ونیشاندانی وه‌لا. به مانایه‌كی تر پۆسته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دابه‌شده‌كرێ و زۆرجار ئه‌و كه‌سانه پۆسته‌كان وه‌رده‌گردن كه نزیكن له سه‌رۆك یان جێگه‌ی متمانه‌ن ئه‌مه‌ش پێویستی به كۆبونه‌وه و بریاردان و كۆنگره و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كان نییه، بریاره‌كان ته‌نیا له‌سه‌ره‌وه دروستده‌بن و خواره‌وه‌ش ته‌نیا جێبه‌جێی ده‌كا، بۆیه ده‌بینین زۆرجار به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌و هه‌سته لای ئه‌ندامه‌كانی حیزب دروستده‌بێ كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی پۆستی سیاسی و ئیداری‌یان وه‌رگرتووه به‌هۆی شایسته‌ییان نییه به‌ڵكو به‌هۆی بونی په‌یوه‌ندییه‌كی باشه به سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كه.
گه‌وره‌ترین كێشه ئه‌وكاته سه‌رهه‌ڵده‌دا كه سه‌رۆكی حیزب نهخۆشدهكهوێ یان ده‌مرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی به‌ڕێوه‌نه‌بردووه و به دامه‌زراوه‌یی نه‌كردووه، نه‌یهێشتووه كه‌سانی تر له پرۆسه‌كانی بریاردان و به‌رێوه‌بردن به‌شدارییان پێبكرێ، بۆیه ده‌بینین دوای خۆی حیزبه‌كه دووچاری نائارامی ده‌بێ و باڵه جیاوازه‌كانی دان به‌یه‌ك دانانێن، چونكه ده‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پۆستیان هه‌بووه به‌هۆی شاره‌زایی و لێهاتوویی نه‌بووه له بوارێك له بواره‌كان به‌ڵكو به‌هۆی بونی په‌یوه‌ندییه‌كی باشبووه به سه‌رۆك، بۆیه ئاماده‌نین دوای سه‌رۆك بچنه ژێر باری یه‌كتر.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به روونی له كێشه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی دیاره، دوای مام جه‌لال گه‌وره‌ترین كێشه دروستبووه، چونكه هه‌ردوو باڵ ده‌زانن به چ پرۆسه‌یه‌كی دیاریكراو كه‌سه‌كان پۆستیان وه‌رگرتووه و زۆرجار په‌یوه‌ندی به لێهاتوویی نه‌بووه، بۆیه كه‌سیان ئاماده‌ییان تێدانییه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویتریان كاربكه‌ن، هه‌ردوو باڵه‌كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌هێز بووه كه وای لێكردوون خۆیان به خاوه‌نی یه‌كێتی بزانن، چ باڵی زۆرینه كه هاوسه‌ر و كوره‌كانی تێدایه، چ باڵی ناوه‌ند كه هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌باتی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ناكۆكییه‌كان به‌وه‌ی كه هه‌ردوو به‌ره هه‌ستده‌كه‌ن قه‌میسه‌كه‌ی عوسمان لای خۆیانه.
14/9/2016