زانیار سەردار قڕگەیی
ئه‌مڕۆ 86 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كێك له رۆژه خوێناوی و مێژووییه‌كانی شاری سلێمانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌ویش راپه‌ڕینی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانییه كه له رۆژی 6ی ئه‌یلوولی ساڵی 1930 رووی دا، له‌و ده‌مه‌دا جه‌ماوه‌ری سلێمانی دژی داگیركه‌ران و بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی رژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه راپه‌ڕینیان كرد، ئه‌ویش له‌پێناو پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئینگلیز به‌سترابوو. له وه‌ڵامی ئه‌و راپه‌ڕینه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه 45 كه‌س له هاووڵاتییانی سلێمانییان به گولله‌ی شه‌هید و بریندار كرد و 170 كه‌سیش گیران. ئه‌و رۆژه به (رۆژی ره‌شی ئهیلوول) یا (رۆژی 6ی ئهیلوول) یا (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را) له مێژووی سلێمانی و كوردستاندا ناودێر كرا.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێت، رۆڵی كه‌سایه‌تیی ناسراو (عه‌وله‌سیسی پاڵه‌وان)ه كه له كاتی هه‌ڵمه‌ت بردنیدا به خه‌نجه‌ره‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و رهشاشهی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران ده‌كرد، عه‌وله‌سیس شه‌هید كرا. زۆر له خه‌ڵكی سلێمانی به‌شدارییان تێدا كرد و رۆشنبیرانیش له‌و كاته‌دا رۆڵی گرنگی خۆیان تێدا بینی. له دوای ئه‌و راپه‌ڕینه و ساڵانی دواتریش چه‌ندین هۆنراوه بۆ ئه‌و یاده بڵاو كرایه‌وه. بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاده گرنگه. هه‌فته‌نامه‌ی (باس) به گرنگی زانی له زاری مێژوونووسان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سلێمانییه‌وه، یادی ئه‌و راپه‌ڕینه بكاته‌وه.
دكتۆر كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، مێژوونووس و مامۆستای زانكۆ، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: “86 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی، راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا، كۆمه‌ڵێك ڕقی په‌نگخواردووی به ڕووی ڕژێمی پادشایه‌تیی عێراقدا ته‌قانده‌وه، ئه‌و ڕۆژه (6 ی ئه‌یلوولی 1930) بۆ كورد و شاری سلێمانی هێز و سه‌روه‌ری و بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوو. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه كه به‌ر له 6 ساڵ هێزه‌كانی به‌ریتانیا له 19ی ته‌مووزی 1924 له حكوومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموودیان دا. به‌وه‌یش دوایه‌مین حكوومه‌تی كوردی له باشووری كوردستان كۆتای به ده‌سه‌ڵاتی هات. دواتر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باشووری كوردستان به فه‌رمی خرانه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق و به پادشاكهیهوه (فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێن) وابه‌سته كران.
رۆژێكی مێژوویی
د. كه‌یوان گوتیشی: “شاری سلێمانی خۆیان به خاوه‌نی یه‌كه‌مین حكوومه‌ت ده‌زانی و شاره‌كه‌یان له سێ كات و له‌نێوان ساڵانی (17 ی تشرینی یه‌كه‌می 1918 بۆ 17ی حوزه‌یرانی 1919)، (10ی تشرینی یه‌كه‌می 1922 بۆ 16ی مایسی 1923)، (26ی حوزه‌یرانی 1923 بۆ 19ی ته‌مووزی 1924) پایته‌ختی كوردستانی باشوور و حكوومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر بوو، بۆیه بۆ ڕۆژێك ده‌گه‌ڕان ڕقی په‌نگخواردووی خۆیان به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و به‌ریتانیای داگیركه‌ردا بڕێژن. له لایه‌كی دیكه‌وه دوای ئه‌و شكسته‌ی كوردی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، قه‌یرانێكی ئابووریی جیهانی له‌نێوان ساڵانی (1929- 1932) گرته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌مبوونی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان و بێكاریی زۆر. له‌پاڵ ئه‌و قهیرانهیشدا سته‌م له‌سه‌ر كورد و ناوچه كوردنشینه‌كان له زیادبووندا بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆی (731) فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی له ناوچه كوردییه‌كاندا، نزیكه‌ی (60%)ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی له ناوچه كوردییه‌كاندا كورد نه‌بوون!. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا په‌یمانی نێوان (حكوومه‌تی عێراق و به‌ریتانیا) له (30ی حوزه‌یرانی 1930) واژۆ كرا. به‌پێی ئه‌و په‌یمانه‌ش حكوومه‌تی به‌ریتانیا عێراقی ده‌كرده ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان. به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه ده‌ركه‌وت هیچی له‌باره‌ی كورده‌وه تێدا نییه.
له‌و كاته‌دا موته‌سه‌ریفی سلێمانی كه كوردێكی شاری سلێمانی بوو به ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق، دوور له ویستی هاوشارییه‌كانی كاری ده‌كرد. بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و شاره له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا به خراپ باسیان ده‌كرد. بۆیه هه‌ر به‌هۆی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و (ئه‌حمه‌د عوسمان)ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له شوێنی دانرا، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ڕقی جه‌ماوه‌ری سلێمانیی نه‌هێنایه خواره‌وه.
به‌ر له ڕوودانی راپه‌ڕینه‌كه، به‌رپرسانی ڕژێمی پادشایه‌تیی عێراق هه‌ستیان به‌وه كردبوو كه دانیشتوانه‌كه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵچوونێكی جه‌ماوه‌ری ئاماده كردووه، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له 11ی مایسی 1930 جارێكی دی كه‌سایه‌تییه‌كی شاری سلێمانییان به ناوی (تۆفیق وه‌هبی به‌گ) له‌بری (ئه‌حمه‌د عوسمان) كرده موته‌سه‌ریفی سلێمانی، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و هه‌وڵانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ڕقی جه‌ماوه‌ری شاریان كه‌م نه‌كرد، بۆیه له‌نێو ئه‌و بارودۆخه خراپه‌دا، زه‌مینه‌ی راپه‌ڕینه‌كه ڕه‌خسا.
به‌پێی بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، ده‌بوو له 6ی ئهیلوول هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت، به‌ڵام بهپیرهوهچوونی ئه‌و پرۆسه‌یه و دژایه‌تیكردنی له‌نێو دانیشتوانی شاری سلێمانیدا بیروڕای جیاواز و هه‌ڵوێستی جیاوازی لێ كه‌وته‌وه. شوێنی ده‌نگدانه‌كه سه‌رای سلێمانی بوو، بۆیه ده‌بوو هه‌ردوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك له‌وێدا كۆ ببنه‌وه. دیاره ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی ده‌نگدان بوون، نزیك به 30 كه‌س ده‌بوون، باقی خه‌ڵك دژی ده‌نگدان بوون، له به‌رامبه‌ردا هێزێكی زۆر له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را دامه‌زرابوو. كاتێكیش ده‌ست به پرۆسه‌كه كرا، ده‌نگی خۆپیشانده‌ران به دروشمی تایبه‌ت و هوتافكێشان ده‌ستی پێ كرد. به‌مه‌ش هێزه‌كانی حكوومه‌ت كه‌وتنه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران و ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی خسته قۆناغێكی ترسناكه‌وه، له ده‌رئه‌نجامدا 13 كه‌س بوونه قوربانی و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
سه‌ختیی ئه‌و بارودۆخه‌ی شار، به‌رپرسانی حكوومه‌تی ناچار كرد هێزێكی تایبه‌ت له‌ژێر فه‌رمانده‌یی (به‌كر سدقی) ڕه‌وانه‌ی سلێمانی بكه‌ن و له چه‌ند شوێنێكی شار و له‌وانه‌ش له‌سه‌ر مزگه‌وت و تهكییهكان، بنكه‌ی سه‌ربازی دابنێن. هه‌موو ئه‌وانه‌شی له‌و بنكانه دایاننان له سه‌ربازی عه‌ره‌ب و سیخی پێك هاتبوون، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و فشارانه چۆكی به ئیراده‌ی شار دانه‌نا، لێره‌وه‌ش راپه‌ڕینه‌كه‌ی شه‌شی ئه‌یلوولی 1930 بووه مێژوویه‌كی به‌ره‌نگاری بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی، تا ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌و شاره و دانیشتوانه‌كه‌ی بوونه نه‌یار و ئۆپۆزسیۆن به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدادا.
رۆژی ره‌ش نییه!
مامۆستا حه‌مه‌ساڵح سه‌عید له‌باره‌ی یادی 6ی ئه‌یلووله‌وه ده‌ڵێ: “شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را، رووداوێكی جه‌ماوه‌ریی رامیاری بوو له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی، كه پابه‌ند بێت به بڕیاره‌كانی (عصبه‌الامم) له 1925دا و جێبه‌جێ نه‌كردنی مافه بڕیاردراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كورد. جووڵانه‌وه و خۆده‌رخستن، خۆپیشاندان، راپه‌ڕین یان شۆڕش نییه كه بۆ ئه‌و جۆره چالاكییه گه‌لییه مه‌به‌ست جوان، دادپه‌روه‌ره مرۆییه بێت، ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی رووداو و خۆپیشاندانێكی ره‌تكه‌ره‌وه‌ی رژێم بوو كه بۆچی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ناكرێت بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد. رۆژی ره‌شی شه‌شی ئهیلوول! ئه‌م ناولێنانهیش هه‌ر له جێی خۆیدا نه‌بووه، بۆ كورد رۆژانی خه‌بات و قوربانیدان كه هه‌رچه‌نده هه‌موو بۆ جێبه‌جێكردنی مافی ره‌وای به هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی وه‌ك قوربانی به‌خشییه‌وه، ئه‌و رۆژانی كۆشش و كۆڵنه‌دانه، رۆژانی دره‌وشاوه، پیرۆز و سپی بریسكاوه بووه، هه‌ر بۆ نموونه له ئێسته‌ی 2016دا هه‌موو كورد دوای 86 ساڵ كه شه‌هید عه‌وله سیسی بهشكۆمان نه‌دیوه، كه‌چی هه‌موومان ده‌یناسین و ئه‌وپه‌ڕی شانازیی به قوربانیدانهكهیهوه ده‌كه‌ین.
زاراوه‌ی (رۆژی ره‌ش) له‌و كاته‌دا مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌و چه‌مكه بگونجێت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناته‌بایی له‌نێوان منه‌وه‌ران و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حكوومه‌تی مه‌لیك مه‌حموددا هه‌بووبێت، ئه‌وه‌شی بۆ مونته‌خه‌بی سانه‌ویی هه‌ڵبڕێژی دووه‌می، هه‌ڵنابژێرێت. بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی "هه‌ڵبژاردن و راپرسیی گشتی" بۆ چه‌سپاندن و دانپیانانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد. ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌دا دروشمی سه‌ره‌كی داوای خه‌ڵكی كوردستان به هاوار بوون كه (ژیان و سه‌ربه‌ستیی مرۆیی ئه‌وان به ئێسته و پاشه‌ڕۆژی عه‌ره‌به‌وه نه‌به‌سترێته‌وه). ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما بیرمهندییهی كه: دوو نه‌ته‌وه‌ی جیای كورد و عه‌ره‌ب، هه‌رگیز پێكه‌وه ناگونجێن. ئه‌وسا هه‌موو كوردان به ده‌نگی به‌رز ده‌یانقیژاند: (ئێمه كوردین كوردمان ده‌وێ عه‌ره‌ب ..... و نامانه‌وێت)، كه ئه‌مه داوا، بڕیار و دروشمی باوه‌ڕداریی ئه‌وسای گه‌ل و میلله‌تی دێرینی ئه‌و سه‌رده‌مانه و ئێسته‌ی جیهانی ماف، دادپه‌روه‌ریی دیموكراتی ناوخۆیی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ریی هاوبه‌شی جیهانییه به هه‌موو یاسا نه‌ته‌وه‌یی و جیهانییه بڕیاردراو و باوه‌ڕ پێكراوهكانیشهوه. ئه‌وسا كورد له 1925 بۆ 1930 له‌سه‌ر پێنج ساڵ خه‌باتیان ده‌كرد، به رێبازی خۆده‌رخستن و خۆپیشاندانی نه‌ته‌وه‌یی كه "منه‌وه‌ران" واته (روونبینهكان)، سه‌رپه‌رشتی و ئاراسته‌یان ده‌كرد. ده‌بێت ئێسته دوای سه‌ده‌یه‌ك، مافپه‌روه‌ران و یاساناس و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی جیهان سه‌ركردایه‌تیی به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ئینگلیز و ئاسیا، دیموكرات، سۆشیالیست، لیبراڵ، سوور و سپی، ئیتر ده‌بێت چی بڵێن و چی بۆ ئێمه جێبه‌جێ بكه‌ن؟!
6 ئهیلوول
له ویژدانی شاعیران‌دا
مامۆستا جه‌مال بابان له یادی 6ی ئه‌یلوولی ساڵی 1930دا ده‌ڵێ: رۆژی ره‌شی شه‌شی ئهیلوول به رۆژی گه‌شی ئهیلوول داده‌نێم كه شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را بوو. خه‌ڵكی شاری سلێمانی داوای مافی ره‌وای كوردیان ده‌كرد، له‌و كاته‌دا وه‌كیلی موته‌سه‌ریف موفه‌تیشی ئیداری بوو كه كابرایه‌كی ئینگلیز بوو ناوی (ئالیان) بوو، ئه‌و بوو فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له خۆپیشانده‌ران ده‌ركرد كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی 25 كه‌س و زیاتر له 20 كه‌سیش بریندار كران، له‌و راپه‌ڕینه‌دا زۆر كه‌س له پیاوه ناسراوه‌كانی سلێمانی و كه‌سایه‌تییه‌كان گیران. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا (فایه‌ق بێكه‌س، ره‌شید كه‌ریم، مامۆستا ره‌فیق حیلمی، مامۆستا مسته‌فا مه‌ولوود، ساڵح فه‌فتان، شیخ محه‌مه‌د گوڵانی، شه‌وكه‌ت عه‌زمی بابان، عه‌زیز فه‌ره‌ج، كه‌ریم سه‌عید زانستی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه گیران). له رۆژی 7ی ئهیلوول ئافره‌تی هه‌ڵكه‌وتووی كورد حه‌پسه‌خانی نه‌قیب بروسكه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی (عصبه الامم) كرد كه تێیدا داواكاریی مافی كوردی دووپات كرده‌وه كه وه‌ڵامیشی بۆ هاته‌وه. دیسانه‌وه رۆژێك دوای رۆژی شه‌شی ئهیلوول پیاوه ناسراوه‌كانی شاری سلێمانی كه به چاوگی هه‌راكه تۆمه‌تبار كران و به‌گیراوی نێردران بۆ شاری كه‌ركووك، كه بریتی بوون له عه‌زمی به‌گی بابان، میرزا تۆفیق قه‌زاز، حه‌مه‌ی ئه‌وڕه‌حمان ئاغا، ئه‌وڕه‌حمان ئاغای ئه‌حمه‌د پاشا، مه‌جید ئه‌فه‌ندی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری ئه‌م شاره.
ئه‌م راپه‌ڕینه مێژووییه بووه هه‌وێنی چه‌ندین شیعر و داستان كه هه‌ست و ویژدانی شاعیران و نووسه‌رانی هه‌ژاند. هه‌ر له‌م یاده‌دا به پێویستمان زانی گوزه‌رێك بكه‌ین به‌نێو ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و پشكنین به‌ناو شیعری شاعیرانی رابردوو بكه‌ین و هه‌ریه‌كه و كۆپله‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی ئه‌و شاعیرانه باس بكه‌ین، كه تایبه‌ت به‌و راپه‌ڕینه هۆنیویانه‌ته‌وه.
پیره‌مێرد ده‌ڵێت: چه‌پكێ له گوڵه‌كه‌ی باخچه‌كه‌ی سه‌را- كه به‌خوێناوی لاوان ئاو درا.. ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بن له رووی مه‌حشه‌را- ئێمه خاكی غه‌م ئه‌كه‌ین به سه‌را.. كورد نه‌مردووه، خه‌یاڵتان خاوه – به‌راتی نه‌جات به‌خوێن نووسراوه.. من ره‌نگی سوورم بۆیه خۆش ده‌وێ – مژده‌ی شه‌فه‌قی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.
شێخ سه‌لامی شاعیر ده‌ڵێت: له سلێمانی جاده‌ی به‌ر سه‌را - به‌خوێناوی كورد ئاوڕشێن كرا.. ته‌ریق نابیتۆ تۆ چیت پێ ئه‌كه‌ن - كوته‌كی ده‌ستی میستر ههندهرسهن.
بێكه‌س ده‌ڵێت: ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم و شێوه‌تم بیركه‌وته‌وه - وه‌ختی به‌ندی و ئه‌ساره‌ت پێ به ته‌وق و كۆته‌وه.. من له زكر و فكری تۆ غافڵ نه‌بووم وا تێنه‌گه‌ی – حه‌پس و تێهه‌ڵدان و زیلله‌ت تۆی له‌بیر بردوومه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف ده‌ڵێت: 6 ی ئهیلوول ئێوه ئه‌یزانن ئه‌ی قه‌ومی وه‌فا كردار.. ئه‌وه رۆژێ بوو عاره‌ب قه‌تڵ و عامی كورده‌كانی كرد.
گۆران ده‌ڵێت: خواكه‌ی بولبولی باغی سه‌را هه‌رچه‌نده پایزه.. به خوێنی خۆم گوڵت بۆ ئاو ده‌ده‌م سا بۆم بلاوێنه.. له‌گه‌ڵ ئه‌و جوانه پاكانه‌ی له ده‌ورم مه‌یتیان ریزه.. له خوێنا وێنه شێواوین به دایكمان بناسێنه.. بڵێ به‌و بووكی تازه‌ی یه‌ك شه‌وه‌م گه‌ر هاته سه‌ر نه‌عشم.. نه‌ڵێ خۆی بۆ وه‌ته‌ن كوشت و له رێی عه‌شقی منا نه‌ژیا.. وه‌زیفه‌م بوو له‌پێناوی وڵاتێكا سه‌رم به‌خشم.. كه تۆی په‌روه‌رده كرد بۆ من له داوێنی چیا و كه‌ژا.
قانعی شاعیر ده‌ڵێت: له كزه‌ی كوردان گلاراومه.. رۆژه‌كه‌ی ئهیلوول تانه‌ی چاومه.
ئه‌خۆلی شاعیر ده‌ڵێت: به جارێ ماڵی وێرانم سلێمانی خرۆشاوه.. به‌سه‌ر هیچ كه‌س نه‌یه‌ت خوایه ئه‌وی له‌م شاره قه‌وماوه.
22/9/2016