فاروق حه‌جی مسته‌فا
ره‌نگه زۆر كه‌س به هاتنی سوپای توركیا بۆ نێو جه‌رابلوس، پرسه‌یان راگه‌یاندبێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ئێمه ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش خه‌و نه‌چووبێته چاویه‌وه، ره‌شبین و نیگه‌ران بووبین. به رای ئه‌و جۆره كه‌سانه، ئه‌وه‌ی رووی دا كۆتایی مێژووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شته وایه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای راپۆرت و زانیاریی میدیا بكه‌ین، تا ده‌گاته گوتاری به‌رپرسانی توركیا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زاری ئه‌و هێزانه‌شدا هات، كه هاوشانی سوپای توركیا خۆیان به جه‌رابلوسدا كرد.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆ بڵاو كرایه‌وه، تێیدا سه‌ربازان هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "هاتووین بۆ عه‌ینی ئیسلام". خۆ به‌ڕاست ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه پتر له لێدوانی میدیایی مایه‌ی ترس بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌میان ده‌سته‌واژه‌ی (عه‌ینی ئیسلام) له‌بری (عه‌ینی عه‌ره‌ب) یان كۆبانی، چونكه ته‌نیا داعش بوو، كه به كۆبانیی گوت (عه‌ینی ئیسلام). دووه‌میان ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێ سه‌رباز چاویان بڕیوه‌ته كۆبانی نه‌ك جه‌رابلوس یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه رقێكی ئه‌ستوور ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كۆبانی به‌تایبه‌تی و ده‌رهه‌ق به كورد به‌گشتی هه‌یه. له رواڵه‌تی گشتیدا دوو كار دێنه به‌رچاو: كاری یه‌كه‌م توركیا بۆ ده‌ركردنی داعش چووه نێو جه‌رابلوسه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌و كرده‌یه بۆ رێگرتن بوو له پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان.
كاری دووه‌میش، بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی توركیا وه‌ك یایزانێكی هه‌رێمی و ناوخۆیی سه‌باره‌ت به ره‌وشی سووریا، ئه‌مه‌ش پێمان خۆش بێت یان نا، له ئایینده‌دا كاریگه‌ریی ده‌بێت به‌سه‌ر كورده‌وه، كاتێك كورد دووباره په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سووریای ئاینده‌دا گه‌ڵاڵه ده‌كات، دروست وه‌ك ره‌وشه‌كه‌ی عیراق سه‌باره‌ت به ئێران.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی زۆر ئاشكرا خۆی نه‌نواندووه، یان زۆر كه‌س بایه‌خیان به قسه‌كانی تورك نه‌دا، كه گوتیان: ئێمه قبووڵمان نییه كورد له رۆژاوای فرات بێت، ئه‌و هێزانه‌ی كوردیش كه په‌ڕیونه‌ته‌وه رۆژاوای فرات ده‌بێ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی بكشێنه‌وه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه رۆژهه‌ڵاتی فرات بوو به ناوچه‌یه‌كی بێ سێ و دووی كورد، به ره‌زامه‌ندی و ئه‌رێی توركیاش، به تایبه‌تی كه رۆژهه‌ڵاتی ئێستای رووباری فرات جیاوازه له رۆژهه‌ڵاتی فراتی به‌ر له مانگێك، چونكه ئه‌م شوێنه ته‌نیا پشتێنه‌یه‌كی سنووری باكوور نییه له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵكوو حه‌سه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه.
خاڵی شاراوه‌ش ئه‌وه بوو، كه ناوچه‌كانی كوردنشین و ناوچه‌كانی زۆرینه كوردنشین، بوون به (ناوچه‌ی جێ ململانێ)، به‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان جه‌رابلوس و عزاز ده‌یان گوند و شارۆچكه‌ی تێدایه كه مۆركی كوردانه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها هۆزی دیدان، بیشلتان، كیتكان، سێ هۆزی به‌هێزی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و سه‌ر به گه‌له‌هۆزی به‌رازین.
له‌گه‌ڵ چوونه‌ژووره‌وه‌ی توركیا، هه‌موو ئۆپۆزسیۆن خۆشحاڵ بوون، هه‌روه‌ها جۆزێف بایدن، ته‌نیا رژێم نه‌بێ كه ئه‌ویش ده‌نگی نیمچه كپ بوو، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به توركیای به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا ئاشت ببێته‌وه، كه ئیدی قسه‌كردن له‌باره‌ی باشكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق بوو به قسه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ.
هه‌ر ده‌بێ بشڵێین كه ده‌نگی فه‌رمیی عه‌ره‌ب له‌م باره‌وه‌یه به‌ته‌واوی كپ بوو، ته‌نیا میدیای عه‌ره‌ب جێی سه‌رنج بوو، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه عه‌ره‌ب پێی خۆش نییه توركیا هاتووه‌ته باكووری سووریاوه.
لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه، كورد به‌م كاره زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون، واش هاته پێش چاویان كه ئیدی ئایینده‌یان له سایه‌ی ده‌رهاویشته‌كاندا، له مه‌ترسیدایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له شتێكی گرنگ بده‌نه‌وه، ئه‌ویش چۆنیه‌تیی باشكردنی كاركردنیان و یه‌كخستنی ریزه‌كانیان، به‌بێ بیركردنه‌وه له ده‌رهاویشته‌ی تازه، كه هێنده هه‌رسكردنی زه‌حمه‌ته، له هه‌مان كاتدا به‌شدار ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌ی دیكه‌ی سوودبه‌خش. هه‌ڵبه‌ت به‌گشتی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا یان لایه‌نی دیكه، ئاساییش بووه‌وه، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بێته خاوه‌ن یه‌ك گوتار و یه‌ك هێز و یه‌ك ئیراده، ئه‌وا هه‌موو كۆمه‌ك و پشتیوانییه‌ك سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ، ئاخۆ ئه‌وان د‌رك به‌مه ده‌كه‌ن؟
20/9/2016