بەرزان فەرەج
خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا كۆتایی هات و وەك چاوەڕوان دەكرا لە نێوان چەپێكی پەرتەوازە و پارتێكی سۆشیالیستیی لەتوپەت و راستێك كە شەرمنانە بەرگری لە كاندیدێكی ئابڕووبراو و گەندەڵ دەكرد، ئیمانوێل ماكرۆن و مارین لوپێن وەكو دوو ركابەر بۆ خولی دووەم مانەوە. بێگومان بە ماتماتیكی دەنگدان پاش ئەوەی كاندیدە شكستخواردووەكانی خولی یەكەم پێكەوە لە سەنگەرێكدا لەگەڵ ماكرۆن بەرامبەر مارین لوپێن كۆدەبنەوە، چاوەڕوان دەكرێت زۆرینەی ڕەهای فەرەنسییەكان لە خولی دووەمدا پێكەوە ببنە بەربەست لە بەردەم مارین لوپێن و نەهێڵن فەرەنسا لە بەهاكانی دابماڵێت و لە جیهانی داببڕێت. سەركەوتنی ماكرۆن لە خولی دووەمدا چاوەڕوانكراو و پێویستی و ئەركێكی مێژووییشە بۆ فەرەنسییەكان كە هێشتاش زۆرینەی هەرە زۆریان پابەندی سەروەرییەكانی پێشوو، هەروەها ئەو بەها جیهانییانەن كە شۆڕشی فەرەنسی جاڕی بۆ دا‌و جیهانی نوێی لەسەر بنیاتنرا.
فەرەنسییەكان جیهانێك كە لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و لێبووردەیی و هەمەڕەنگی بنیاتنراوە، ناڕووخێنن لەكاتێكدا خۆیان بنیاتنەری ئەو جیهانەن، بۆیە مارین لوپێن نمایشێكی بێهوودە دەكات لەناو جیهانێكدا كە پیرۆزیی بەهاكان تێیدا گرنگترە لە ناسیۆنالیزم و پۆپۆلیزم و چاوەڕوان ناكرێت ئەزموونی ترامپ و تێرێزا و (فرانكزیت) لە فەرەنسا رووبدات.
سامان شالی
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی
مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی (ودرۆو ویلسون). له 8ى كانوونى یه‌كه‌می 1918 بۆ یه‌كه‌م جار حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنگرێسدا پشتگیریی كوردی كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كی 14 خاڵیدا ئاماژه‌ی به مافی رزگاركردنی میلله‌تی كورد و ئه‌رمه‌ن كرد له‌ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، به‌و پاساوه‌ی كه ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان دروست بكرێت. هه‌رچه‌ندە ئه‌م به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن دیبلۆماتكارانی ئاماده‌بوو له كۆنفرانسی ئاشتیی پاریس له فه‌ره‌نسا به‌خۆشحاڵییه‌وه وه‌رگیرا، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كان هیچ بایه‌خێكیان به‌م پشتگیرییه نه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا نه‌بوو. ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه له‌پێناو ئاشتیی ناوچه‌كه پێیان باشتر بوو كه توركیا رازی بكه‌ن و مه‌سه‌له‌ی كورد بچووك كرایه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك كه له‌دواییدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، نه‌ك ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان.
داكوتانی ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پابه‌ندە به پشتگیریی ده‌ره‌كی و ئه‌وه‌ش به‌زۆری به‌ستراوه به‌و ململانێیه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا به‌هۆی جه‌نگی سارد و دابه‌شبوونی ئایدیۆلۆژی و ئۆردوگاكانی راست و چه‌پ سه‌ری هه‌ڵدابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان لە میانی وتارێكی جەماوەریدا رايگه‌ياند بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌بێت سه‌ر به خۆمان بین، نابێت سه‌ر به هیچ لایه‌كی دیكه بین. له پرۆسه‌ی سەربەخۆییش پاشه‌كشێ ناكه‌ين و به قسه‌ى ئه‌وانه ناكه‌ين كه دژى ريفراندۆمن.
له وتارێكدا، كه ئه‌مڕۆ له كه‌رنه‌ڤاڵێكى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان بۆ پشتگيريى له ريفراندۆم، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانى باسى له گرنگى سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى "نابێت ئێمه چاومان له‌وه بێت كه هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه حوكمڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له پۆستی وڵاتێكی دیكه بێت و بێت لێره رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم".
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەكەیە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك و برایان خۆشه‌ویست ئاماده‌بووانی هێژا هه‌مووتان زۆر زۆر به‌خێر بێن
خۆم زۆر به خۆشحاڵ ده‌زانم به ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ ئێوه و باسكردن بۆ چه‌ند پرسێك كه گرنگن بۆ ئێستا و ئایینده‌ی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت گه‌له‌كه‌مان.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو ئه‌م باس و بابه‌تانه، پێمخۆشه كه سڵاو و رێزی خۆمان بنێرین بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی كه ئێستا له سه‌نگه‌ردان، بۆ ئه‌وه‌ی
یاسین نادر رەحمان
نامەوێت بەمشێوەیە مێژووی ئەم ڕۆژەیە کە لە ١ی ئایاری ١٨٨٦ز لە شیکاگۆی ئەمریکا ڕوویداوە و تیایدا چینێکی داماو و ھەمیشە ماندووی ڕۆژگار کە مافەکانیان لەو ساڵانەدا بەھۆی بارەکێشی و کارلێکێشانی زۆرەوە پێشیلکراوە و لە سەر خواستێکی سەرەتایی خۆیان واتە: کەمکردنی کاتەکانی ئیشکردنیان لە ١٤ کاتژمێرەوە بۆ ٨ کاتژمێر، بەس بەتەنیا بخەمە ڕوو، ھەر چەندە لەم پێناوەشدا پاش چەند ڕۆژێک بەردەوامی لە ناڕەزایەتییان چەند کرێکارێک بەھۆی تەقەی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ئەمریکاوە کوژرا و پاش ئەم مێژووە و تا ڕادەیەکیش ڕابردووتر لەم مێژووە، بزوتنەوە و حیزبگەلێک دروست بوون کە ھەمیشە خۆیان بانگەشەکار و داکۆکیکەر لە مافی کرێکارەکان، خۆیان زانیوەو دروشمەکانیان ھەمیشە لە مافی ئەم چینە ماف زەوتکراوە پیشانی ھەموو دونیا داوە، کە ڕوویەکی سەرەکی ئەمەش لە بەرژەوەندیخوازی زیاتر ھیچی تری لێ بەدی ناکرێت، چوونکە دۆخی کرێکارەکان و تەندروستبوونی شوێنی کار و خزمەتکردنی زیاتر بەوان لە ڕووی ژینگەی ژیان و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیەوە ئێستاکەشی بەدواوە بێت نەک سەقامگیر نەبووە، بەڵکوو خراپتر بووەو ڕۆژانە ھەواڵە دڵتەزێن وناخۆشەکان لە بارەی ژیانی ناخۆشی ئەم توێژە ھەر دەبیستین و ئیتر چۆن چارە دەکرێت وچۆن کاری بۆ کراوە، وا ئەنجامەکەی لە ئێستادا لە دۆخی ئەواندا دەبینین کە بە داخەوە شتانێکی دڵخۆشکەر نەک نین بەڵکوو ھەژێنەر و ناخۆشیشن، کاتێک کە ئێمە دۆخێکی وا نەخوازراو دەبینین لەپاش ئەم مێژووە سەد و چەند ساڵەی ئەم ڕووداوەیە،
هۆگر ئیبراهیم حەکیم
تا دێت داواكاریی لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاد ده‌بێت. ئێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سه‌ره‌ڕای جیاوازییه سیاسییه‌كانیان، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌و كۆمسیۆنه بێلایه‌ن نییه و رۆڵی له چۆنیه‌تیی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانى باش نییه. ئەمە له‌كاتێكدا كه ئێستا له قۆناغی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانى دوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك. یه‌كێكیان كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانهن كه وا بڕیاره له ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت. ئه‌وه‌ی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه كه له به‌هاری ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت. ناڕه‌زاییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆمسیۆنه به‌شێوه‌یه‌ك زیاد بووه، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین خۆپێشاندان له به‌غداى پایته‌خت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكخرا. ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ى له‌پشت كۆمسیۆنن، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ئێستاى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و ناڕه‌زاییانه به به‌شێك له ململانێی پێشوه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و به كارێكی ناڕه‌واى ده‌زانێت. هه‌رچه‌نده به‌شێك له چاودێران چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه به‌هۆی شه‌ڕی مووسڵ و مانه‌وه‌ی داعش له به‌شێكی ناوچه عیراقییه‌كان، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوا بخرێت، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیاندا ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا شوێنی پرسیار و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه چ پێگه‌یه‌كیان ده‌بێت له پرۆسه‌ی دیموكراسیی عێراقدا؟ له كاتێكدا ئێستا ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كان گه‌یشتووەته دوا ئاستی خۆی، ده‌شێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چ شتێك له هاوكێشه‌ى هێز له عیراقدا بگۆڕێت؟
فاروق حه‌جی مسته‌فا
قسه‌كردن له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی داعش قسه‌ی ئه‌مڕۆ نییه، هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یدابوون و قوتبوونه‌وه‌ی داعش، هه‌مووان گوتیان ئه‌م (ده‌وه‌ن به ئاشه) سه‌ر ناگرێت. رێكخراوێكی له‌م چه‌شنه به‌رده‌وام نابێت، مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی تێدا نییه، هه‌ر زوو هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌دات ته‌نیا مێژوویه‌كی ره‌ش نه‌بێت، ته‌نیا مێژوو باسی ده‌كات و هیچی دی نا.
سه‌باره‌ت به كورد ئه‌وه چه‌ندین مانگه داعش كۆتایی هاتووه، به تایبه‌تی له كوردستانی سووریا، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كورد به ئاراسته‌ی دوورخستنه‌وه‌ی داعش كاری كردووه، ئێستا له‌نێو لانه‌ی خۆیدا چ له ره‌ققه یان له گونده‌كانی باشووری منبج، كورد راوه‌دوویان ده‌نێت، كه‌سیش له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه كه جارێكی ]d دێنه‌وه، هه‌ر بۆیه گه‌لێك كه‌س له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆیه‌ی دادێ، گه‌لێ دڵنیان:
یه‌كه‌م: داعش له ناوچه‌كانی ئه‌وان به‌ته‌واوی كۆتایی هات.
دووه‌م: هه‌وادارانی داعش زه‌حمه‌ته به سیما و ره‌نگ و رووی داعشه‌وه په‌یدا ببنه‌وه.
په‌ند له كۆتاییهاتنی داعشدا نییه، به‌ڵكوو په‌ند له چۆنیه‌تیی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای نه‌مانی ئه‌ودایه، ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی پاش مه‌حفبوونه‌وه‌ی ئه‌وان،
چۆمان تەقێدین
له ساڵی 1990ه‌وه جیهان گوڕانكارییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌و ساڵه‌وه تا ئێسته 28 وڵات سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه، كه بەشێک له‌و وڵاتانه نیو هێنده‌ی گه‌لی كورد خه‌باتیان نه‌كردووه و قوربانییان نه‌داوه. هاوكات له ساڵی 1990ه‌وه دوو ده‌وڵه‌ت كۆتاییان پێ هات كه ئه‌وانیش یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و كۆماری یۆگسلاڤیای پێشوو بوون. هه‌روه‌ها ئه‌و گوڕانكارییانهی باشووری كوردستانی گرته‌وه، گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌دا له ڕێكه‌وتی 5/3/1991 له ڕانیه‌وه ڕاپه‌رینی سه‌رتاسه‌ریی ده‌ستی پێ كرد و توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا سه‌رجه‌م خاكی باشووری كوردستان ئازاد بكرێ. به‌ڵام سوپای عێراق له 31-3-1991 هێرشی كرده‌وه سه‌ر كوردستان، به‌مه‌ش گه‌لی كورد له هه‌مان ڕۆژدا كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد.
پاشان فەڕه‌نسا پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی دایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی گه‌لی كورد و له (5/4/1991) به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی فەڕه‌نسا بڕیاری له‌سه‌ر درا كه دواتر به بڕیاری (688) ناسرا. دواتر له (19-5-1992) یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كرا و به دوایدا یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی كوردستان پێكهات، له (4-10-1992) په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری فیدڕاڵیی هه‌رێمی كوردستانی دا له چوارچێوه‌ی عێراقدا، هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه تا ئێسته له‌ڕووی سیاسی و سەربەخۆیی بڕیارەوە، لە گه‌شه‌سه‌ندن به‌رده‌وامدایە.
ئێسته وا چاوەڕوان دەکرێ سێ وڵاتی نوێ كه هه‌رێمی كوردستان یەکێک بێت لەوانە، لە ڕیێ ریفراندۆمەوە رابگەیەنرێن:
هەلوێستی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی كوردستان له سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران
هاوەلاتیانی مافخوازی كوردستان!
چالاكوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی، ئاینی!
حیزب‌و رێكخراوه كوردستانیه‌كان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هەلبژاردن وەک یەکێک لە گرینگ‌ترین میکانیزمەکانی ساز‌و کاری سیستەمگەلی سیاسی دێمۆکراتیک سه‌یر ده‌كات و پێوایە لە پرۆسەی هەلبژاردن دا، شارۆمەندان دەرفەتی بەشداری و مشارکەتی فەرمی و رێک‌و پێکیان لە ئاست دیاریکردنی داهاتووی سیستەمی سیاسی وەلاتو چاره‌نووسی خۆیان بۆ دەرەخسێت. وەک ئاشکراشە زۆرینەی نیهاد و دامەزراوەکانی سیستەمگەلی دێمۆکراتیکی جیهانی، بە سوودوەرگرتن لە پرۆسەی هەلبژاردن شکل دەگرن، به‌لام هه‌ڵبژاردن دەگەل ئەوەش کە رۆلی سەرەکی لە پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئۆرگان‌و نیهادە دیموكراتیکو ناوه‌ندگەلی بریاردانی وەلاتدا دەگێرێت، به‌ڵكوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رفه‌تێك ده‌خولقێنێ كه شارۆمه‌ندان بتوانن به شێوازی دیموكراتیك‌و ئاگایانه، ئیرادەی سیاسی خۆیان، وەک دەنگ بخه‌نه ناو سه‌ندووقه‌كانی دهنگدانو بەمچەشنە ته‌عبیر له ویست‌و داواكانی خۆیان بكه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی كوردستان سه‌ره‌رای هه‌موو ره‌خنه‌كانی له‌سازوكاری سیستەمی هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران، هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی شوورای شار و گووندەکان، و
پۆڵا عومەر
دوای سەرکەوتنی ریفراندۆم لە کۆماری تورکیا و بە دەستھێنانی دەنگی زۆرینەی کوردان، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی کورد کرد کە ئەوان لە ھەموو جار زیاتر گرنگن لە داھاتووی پڕۆسەی سیاسی وڵاتەکەیدا. دوای کودەتایی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦، ئەنقەرە بەرەو ئاراستەیەکی دی ھەنگاوی نا و دەوڵەتمەداران دووپاتیان کردەوە کە تورکیای داھاتوو تورکیای دوێنێ نابێت، گۆڕانکارییەکانیش بریتی دەبن لە چاکسازی لە نێو حکوومەت و گۆڕینی سیاسەتی دەرەویی و پتەوکردنی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ئەمەش لە شەش مانگی داھاتوو روون دەبێتەوە.
ھەرێمی کوردستان تاکە حکوومەت بوو کە لە سەرەتای کودەتاکەوە ھەڵوێستی پشتگیری بۆ ئەنقەرە راگەیاند، دوای کودەتاکەش حکوومەتی تورکیا بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کرد، دواتر شاندی باڵای تورکیا بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بیناڵی یڵدرم، سەردانی ھەرێمی کرد و وەزیری ئابووری، وزە، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ھەواڵگری یاوەرییان کرد. لەم شاندەدا بواری ئاسایش، ئابووری، وزە، پەروەردە و پەرەپێدان قورسایی تایبەتیان ھەبوو. دوای کودەتا و ریفراندۆم، تورکیا بەرەو سیستمی سەرۆکایەتی بە کرداری ھەنگاو دەنێت، ئامانجی ٢٠٢٣ی پارتی دەسەڵاتدار بەرەو نزیک بوونەوە، خێرایی بەخۆیەوە دەبینێت.
زریان رۆژهەڵاتی
بەدەر لە بۆچوونی رەسمیی حیزبەکان، هەڵوێستی "ناڕازی" لە جەنجاڵیی ناوخۆیی سەبارەت بە مەسەلەی گشتپرسی -ئەگەری سەربەخۆیی، بە دوو هێڵی جیاوازدا دەڕوات: یەکەمیان پێیوایە، دەشێ لەگەڵ هەوڵدان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، کار بۆ چاکسازی و دیموکراسیش بکرێت و ئەویتریشیان دیموکراسی و دەوڵەت بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەشێوەیەکی رادیکاڵ، دەوڵەتی بێ دیموکراسی رەتدەکاتەوە. بەرقەراربوونی دیموکراسی و چاکسازی بە مەرجی سەرەکیی دەوڵەتسازی دادەنێت. کامیان راستە؟
هێشتا روون نییە کە چارەنووسی هەرێمی کوردستان بە چی دەگات، بەڵام لەو کەفوکوڵە سیاسی و ئەمنییەی لە خۆرئاوای ئاسیادا هەیە، هەر وڵاتەو بەشێوازێک هەوڵی پاراستنی خۆی و بەرژەوەندییەکانی دەدات. ئێران لەڕێی هەناردەکردنی کێشەکانی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆی، تورکیا لەڕێی ناوەندیکردنەوەی دەسەڵات (ریفراندۆمی گۆڕینی سیستەم لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی) و سعودیە لەڕێی هاوپەیمانیی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە دەیانەوێت خۆیان بهێڵنەوە و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن. ئێستا شەڕی داعش، مەسەلەی فەلەستین و ئەگەری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان سێ مەسەلەی گرنگی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن و لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە مشتومڕێکی زۆریان لەسەر دەکرێت.
ساڵح قەلاب
هەندێک کەس تاوەکوو ئێستاش، گلەیی ئەوە لە سەرکردایەتیی کورد دەکەن کە سەرۆک بارزانی نوێنەرایەتی دەکات، بەوەی پرسی ڕیفراندۆم لەسەر مافی چارەنووس و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەورووژێنێت، لە کاتێکدا ئێستا زیاتر لە مافی حوکمی زاتی هەیە، هەروەها گلەیی ئەوەش لەو سەرکردایەتییە دەکەن کە سوورن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە حکوومییەکانی کەرکووک، لە پاڵ ئاڵای فەرمیی عێراق. ئەمانە هەمووی لە کاتێکدا دێت کە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە مووسڵ لە گەرمەی دایە و بە شێوەیەکی گشتیش ناوچەکە ناسەقامگیرییەک بە خۆوە دەبینێت کە بەسەر جۆرەها ئەگەردا کراوەیە.
ئەوە ڕوونە کە ئەو فشارانەی خراونەتە سەر سەرکرایەتیی کورد کە خۆی لە حکوومەتی هەولێر و سەرۆک بارزانیدا دەبینێتەوە کە بەرپرسیارێتیی هەڵگرتنی ئاڵای تێکۆشانی ئەو گەلەی لە باوکی (مەلا مستەفا بارزانی) بۆ ماوەتەوە، لە پێناو ئەوەی کە ئەو گەلەش وەکوو گەلانی دیکەی ناوچەکە شوێنێک بۆ خۆی دیاری بکات. ئەمەش وای کرد کە پەنا بباتە بەر هێورکردنەوەی ڕەوشەکە، لە کاتێکدا لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا گەیشتبووە لوتکە، بەو هۆیەوە ڕیفراندۆمە ناوخۆییەکەی هەرێمی کوردستان لەسەر سەربەخۆیی دوابخات، بەڵام ناتواندرێت لە دواخستنەکە دڵنیابین، ئەمە (ڕیفراندۆم) بە کردەیی ڕوودەدات، هەرچەندە وادەی ئەو ڕیفراندۆمە بە شێوەیەکی سەرەتایی دیاری کراوە و بەم نزیکانە دەبێت.
کارزان گلی
له 30 شاری گه‌وره‌ی توركیا ئاكپارتی له 17ی دۆڕاندوویه‌تی و له 13ی بردوویه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ها له 5 گه‌وره‌ترین شاری توركیاش له 4یان دۆڕاوه وه‌كو ئیسته‌نبۆڵ، ئه‌نكه‌را، ئیزمیر، چهنكهلا و له بورسا بردوویه‌تیه‌وه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ ئاكپارتی. راسته له ته‌واوی باكوور ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بووه، به‌ڵام به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 1ی سێپته‌مبه‌ر، ئاكپارتی له زۆربه‌ی شاره‌كانی باكوور ده‌نگی زیادی كردووه و نزیكه‌ی 450 هه‌زار ده‌نگی زیاد كردووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ده‌په توانی پارێزگاری له‌وه بكات كه به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گشتپرسی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنێ، به‌ڵام هه‌ستیشی به‌وه كرد كه سیاسه‌تی خه‌نده‌ق چه‌ند زیانی پێگه‌یاندن و ده‌نگده‌ری باكوور پێی گوتن بۆشاییه‌ك ده‌خه‌ینه نێوانمان. به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه بێت، مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێ، چونكه زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی مه‌هه‌په به گوێی سه‌رۆكه‌كه‌یان نه‌كرد كه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی بوو و به نه‌خێر ده‌نگیان دا، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ده‌نگده‌ری مه‌هه‌په رووی له مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناو مه‌هه‌په كرد، چونكه ئه‌و پروپاگنده‌ی بۆ نه‌خێر ده‌كرد. واته مه‌هه‌په ده‌توێته‌وه و ره‌نگه ئاكشهنریش پارتێكی تازه دابمه‌زرێنێ، بۆیه
هێمن عەبدوڵڵا
ئەنجامی گشتپرسییەكەی توركیا پەكەكە دەخاتە بەردەم دووڕیانێكی قورس: بەردەوامبوون لەسەر ململانێ لەگەڵ ئەردۆغان، بەبێئەوەی ئەڵتەرناتیڤێكی باشتر لە ئەردۆغانی هەبێ یان داننان بە واقیعی ئەوەی بەر لە گشتپرسی لەگەڵ ئەردۆغان و ئاكەپە بە مانگێك وەدیدەهات، ئەمجارە بە ساڵێك وەدینایەت، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە كە باكووری كوردستان ئەردۆغان دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس‌تر: ئەویش ئەوەیە كە كێشەی ئەردۆغان لەگەڵ پەكەكەیە كە قەدری كرانەوەكەی ئەوی نەزانی، یان هێندەی دیكە لووتبەرز دەبێت و كوردی باش لەلای، ئەو كوردە دەبێت كە ملكەچی دەبێت؟
كەس حاشا لەوە ناكات كە ئەردۆغان باشتر لە هەر كەسێكی دیكە لە دەیەی رابردوودا عەقڵی دەنگدەری توركیایی ناسیوە و زانیویەتی بەقازانجی خۆی لەسەر سندوقەكان بیجوڵێنێ. هەمان ئەو ئەردۆغانەی لە هەڵبژاردنێكدا بە پشتیوانیی گیولەن سەردەكەوت، تا هەڵبژاردنی دواتر گیولەنی دەبوغزاند و دەیكردە خائین. هەر هەمان ئەو ئەردۆغانەش كە وەك سیاسییەكی بێ زیان بۆ عەسكەر و سیستمی لائیكی توركیا دەردەكەوت، جاری دواتر كەیسی ئەرگەنەكۆنی بۆ دەكردنەوە و عەسكەری لە زیندانان توند دەكرد.
هۆگر ئیبراهیم حەکیم
گرنگترین ئه‌و هه‌موارانه‌ى خراونه‌ته راپرسییەوە
هه‌ر پێشنیارێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له توركیا پێویستی بە ره‌زامه‌ندیی سێ له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى هەیە، واته 330 ده‌نگ له كۆی 550 ئه‌ندامی په‌رله‌مان. هه‌ر مادده‌یه‌ك له پرۆژه‌ى پێشنیاركراو گه‌ر نه‌یتوانی 330 ده‌نگی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وا ناچێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. ئه‌و ره‌شنووسه‌ی په‌رله‌مانی تێپه‌ڕاند كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ری له بواری سیسته‌می سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت، گرنگترینیان سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه. داواكاری سیسته‌می سەرۆكایه‌تی شتێكی نوێ نییه بۆ توركیا، پێشتر سه‌رۆكی توركیا (تورگوت ئۆزال) داوای كردبوو، پاشان سه‌رۆكی دواى ئه‌ویش (سلێمان دیمیرال) به هه‌مان شێوه داوای كردووه. دواتر نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان ئه‌و داوایه‌ى زیاتر به‌رز كردووه و پێی وابوو به سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا سه‌قامگیرتر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ى ئه‌ردۆگان له‌وانه‌ى پێشتر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌وا پێشتر دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی كۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌كانى ده‌وڵه‌تی كردبوو. به‌ڵام ئێستا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه دواى كوده‌تایه‌كی شكستخواردوو زۆر لاواز بووه. گرنگترین گۆڕانكارییه‌كان بریتیین له:
یه‌كه‌م: لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك، به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره نوێیه سه‌رۆكی وه‌زیران نامێنێت و سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاته جێبهجێكارییهكانى زیاد ده‌كات و راسته‌وخۆ به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌ت
مۆرگن ئێڵ. كەپلن
رۆژی دووی نیسان، دوو پارتە سەرەكییەكەی كوردستانی عێراق: پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە تێیدا پابەندیی خۆیان بە رێكخستنی گشت‌پرسیی لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان یان مانەوە لەگەڵ عێراق، راگەیاند. ئەو دوو پارتە زۆربەی جاران لەگەڵ یەكدی ناكۆكن، بەڵام وادیارە لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی تاڵی شەڕی مووسڵ و پاش سێ ساڵ شەڕی بەردەوام لەدژی (داعش)، كوردی عێراق بەو بڕوایە گەیشتوون كە كاتی ئەوە هاتووە كێشە سیاسییەكانی نێوانیان بنێژن.
سەركردەكانی كوردستان دەزانن سەربەخۆیی بە ئاسانی بەدەست نایەت. بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی توركیا و ئێران سوورن لەسەر ئەوەی رێ لە هەوڵێكی وەها بگرن، ئەو دوو وڵاتە نیگەرانن لەوەی هەوڵی سەربەخۆیی ئیلهام بە دانیشتووە كوردەكانی ئەوانیش بدات. هاوكات ئەمریكاش لەڕووی مێژووییەوە بیرۆكەی دابەشبوونی عێراقی رەتكردووەتەوە، چونكە ترسی ئەوەی هەبووە پارچەبوونی ئەو وڵاتە ببێتە مۆدێلێك بۆ دابەشبوونی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە. تەنانەت لە نێوان هێزە كوردییەكانیش سەبارەت بە كات و پڕۆسەی جیابوونەوەكە ناكۆكی هەیە، ئەوەش خولیای سەربەخۆیی كوردی سنووردار كردووە. لای بەرپرسانی كورد بەڕێوەچوونی گشتپرسی وەكوو راگەیاندنی نیازە (واتە نیازی سەربەخۆیی)، بەو مانایەی سەربەخۆیی راستەقینە هێشتا كاتی لەبەردەم ماوە.