فاروق حه‌جی مسته‌فا
قسه‌كردن له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی داعش قسه‌ی ئه‌مڕۆ نییه، هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یدابوون و قوتبوونه‌وه‌ی داعش، هه‌مووان گوتیان ئه‌م (ده‌وه‌ن به ئاشه) سه‌ر ناگرێت. رێكخراوێكی له‌م چه‌شنه به‌رده‌وام نابێت، مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی تێدا نییه، هه‌ر زوو هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌دات ته‌نیا مێژوویه‌كی ره‌ش نه‌بێت، ته‌نیا مێژوو باسی ده‌كات و هیچی دی نا.
سه‌باره‌ت به كورد ئه‌وه چه‌ندین مانگه داعش كۆتایی هاتووه، به تایبه‌تی له كوردستانی سووریا، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كورد به ئاراسته‌ی دوورخستنه‌وه‌ی داعش كاری كردووه، ئێستا له‌نێو لانه‌ی خۆیدا چ له ره‌ققه یان له گونده‌كانی باشووری منبج، كورد راوه‌دوویان ده‌نێت، كه‌سیش له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه كه جارێكی ]d دێنه‌وه، هه‌ر بۆیه گه‌لێك كه‌س له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆیه‌ی دادێ، گه‌لێ دڵنیان:
یه‌كه‌م: داعش له ناوچه‌كانی ئه‌وان به‌ته‌واوی كۆتایی هات.
دووه‌م: هه‌وادارانی داعش زه‌حمه‌ته به سیما و ره‌نگ و رووی داعشه‌وه په‌یدا ببنه‌وه.
په‌ند له كۆتاییهاتنی داعشدا نییه، به‌ڵكوو په‌ند له چۆنیه‌تیی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای نه‌مانی ئه‌ودایه، ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی پاش مه‌حفبوونه‌وه‌ی ئه‌وان، گه‌لێ زه‌حمه‌تتره له‌وه‌ی ئێمه و خه‌ڵكی دی بۆی ده‌چین، نه‌خاسمه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌ر ته‌لار و بینا ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه‌یان گه‌رموگوڕ به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نانه‌ت نرخی موڵك و خانووبه‌ره شێتانه به‌رز بووه‌ته‌وه، مه‌تره عهردێك له كۆبانێ گه‌یشتووه‌ته 500 دۆلار، هه‌ره هه‌رزانه‌كه‌ی به 100 دۆلاره.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌ی باسی ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم بینای كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتییه. كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه كه ئه‌گه‌ر باری سیاسی جێگیر نه‌بێت، ناكرێ حكوومه‌تێكی باش دابمه‌زرێنی، سه‌رباری بنیاتنانی مرۆڤێك كه شانازی به نیشتیمانه‌كه‌یه‌وه بكات، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هاووڵاتییه‌كی كارا. مخابن تا ئێستا ئه‌م مه‌رجه به‌دی نه‌هاتووه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری كوردی دا، ئیدی ئه‌م قسه‌یه كه‌وته سه‌ر زارانه‌وه "ده‌رفه‌ت بۆ كورد هاته پێش"، ده‌شگوترا كه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لاوه و خاپوورییهی داعش جێی هێشت، نیشتیمانێك ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، یان به ویستی خۆیان نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی خۆیان ده‌كێشن، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌شیان له‌پێشه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌یان، كه‌چی هێنده‌ی نه‌برد ئه‌و قسه‌یه بۆ خۆی بوو به خه‌ونێك، ره‌نگه هۆیه‌كه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی بابه‌تیانه له رۆژهه‌ڵات له‌م كاته‌دا گونجاو بوو، به‌ڵام هه‌رده‌م هه‌لومه‌رجی ناوخۆ بۆ ده‌رفه‌ت نائاماده‌یه و سوودیشی لێ وه‌رناگرێت.
كورد دوو ده‌رفه‌تی له‌ده‌ست دا، یه‌كه‌میان نه‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو خاكی كوردستانی سووریادا بگرێت، به واتای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی جوگرافیایه‌كی یه‌كگرتوو پێكه‌وه بنێت، ده‌رفه‌تی دووه‌میش كورد سوودی له ململانێی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رنه‌گرت بۆ چاودێریكردنی پرسی كورد یان پاراستنی. كورد به درێژایی مێژووی خۆی ئه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه، كه به‌هێزترین دوو ده‌وڵه‌تی جیهان له كێبڕكێدا بن بۆ راكێشانی كورد به‌لای خۆیانه‌وه، دوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش (رووسیا و ئه‌مریكا)ن. رووسیا لای كوردی گرت به‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له مافی كوردی نووسی، له‌و به‌ڵگه‌نامه ده‌ستوورییه‌ی تایبه‌ت به سووریا گه‌ڵاڵه‌ی كرد، ئه‌مریكاش رووبه‌ڕووی لایه‌نانی هه‌رێمی بووه‌وه و فڕۆكه‌خانه و فڕگه‌ی بۆ فڕۆكه‌ی خۆی و بنكه‌ی سه‌ربازیی له ناوچه‌كانی كوردنشین دانا و درێژه‌ی به پشتیوانیكردنی سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌وان دا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، كورد له‌به‌رده‌م هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی راگوزه‌ر و مێژووییدان، مێژووییه چونكه ئه‌م جۆره سه‌رده‌م و زه‌مانه زوو نایه‌ته‌وه، راگوزهریشه چونكه ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و ئه‌و ناكۆكییه‌ی له ناوچه‌كه‌مان هه‌یه، وه‌ك ئه‌مڕۆ دووباره نابێته‌وه، عه‌قڵی هۆشیار سیاسییانه‌ی كوردیش نابێت له‌ژێر سایه‌ی حیزبایه‌تیدا خۆی له‌و ده‌رفه‌ته نه‌بان بكات، به‌ڵكوو به ده‌رامه‌ت و توانای هه‌موو كورد و له‌پێناوی هه‌موواندا، ده‌بێت به‌ره‌و رووی بچن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌ڕێی قبووڵكردنی هاوبه‌شایه‌تیی سیاسییه‌وه به‌دی دێت، له‌ڕێی بێداربوونه‌وه له خه‌وی حزبایه‌تی، كه خه‌ون به ده‌ستكه‌وت ناكات.
28/4/2017