چۆمان تەقێدین
له ساڵی 1990ه‌وه جیهان گوڕانكارییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌و ساڵه‌وه تا ئێسته 28 وڵات سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه، كه بەشێک له‌و وڵاتانه نیو هێنده‌ی گه‌لی كورد خه‌باتیان نه‌كردووه و قوربانییان نه‌داوه. هاوكات له ساڵی 1990ه‌وه دوو ده‌وڵه‌ت كۆتاییان پێ هات كه ئه‌وانیش یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و كۆماری یۆگسلاڤیای پێشوو بوون. هه‌روه‌ها ئه‌و گوڕانكارییانه‌ی باشووری كوردستانی گرته‌وه، گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌دا له ڕێكه‌وتی 5/3/1991 له ڕانیه‌وه ڕاپه‌رینی سه‌رتاسه‌ریی ده‌ستی پێ كرد و توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا سه‌رجه‌م خاكی باشووری كوردستان ئازاد بكرێ. به‌ڵام سوپای عێراق له 31-3-1991 هێرشی كرده‌وه سه‌ر كوردستان، به‌مه‌ش گه‌لی كورد له هه‌مان ڕۆژدا كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد.
پاشان فەڕه‌نسا پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی دایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی گه‌لی كورد و له (5/4/1991) به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی فەڕه‌نسا بڕیاری له‌سه‌ر درا كه دواتر به بڕیاری (688) ناسرا. دواتر له (19-5-1992) یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كرا و به دوایدا یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی كوردستان پێكهات، له (4-10-1992) په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری فیدڕاڵیی هه‌رێمی كوردستانی دا له چوارچێوه‌ی عێراقدا، هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه تا ئێسته له‌ڕووی سیاسی و سەربەخۆیی بڕیارەوە، لە گه‌شه‌سه‌ندن به‌رده‌وامدایە.
ئێسته وا چاوەڕوان دەکرێ سێ وڵاتی نوێ كه هه‌رێمی كوردستان یەکێک بێت لەوانە، لە ڕیێ ریفراندۆمەوە رابگەیەنرێن:
یه‌كه‌م: گشت‌پرسیی گه‌لی سكۆتله‌نده بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه جیاواز ده‌بێت له گشتپرسییه‌كه‌ی پێشوو، ئه‌مجاره وا چاوەڕوان دەکرێت گه‌لی سكۆتله‌نده بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بدات و به‌ریتانیا دابه‌ش ده‌كات، ئەگەرچی رەوشی قەواترەی سکۆتلەندا لە زۆر رووەوە جیاوازە لە دوو نموونەکەی تر.
دووه‌م: گشت‌پرسیی گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمان و جیابوونەوە عێراقی شكستخواردووی بەزۆر بەیەکەوە لکێنراو.
سێیه‌م: گشت‌پرسیی گه‌لی كه‌ته‌لۆنیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان كه كێشه‌ی نه‌ته‌وەییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسپانیادا، هه‌رچه‌نده شانشینی ئیسپانیا ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسییه وه‌ك وڵاتی به‌ریتانیا.
هەر لێرەدا ناوی ئەو 28 ده‌وڵه‌تە وەبیر دەهێنینەوە كه له ساڵی 1990وه تا ئێسته سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه:
1- كۆماری نامیبیا له 21-3-1990 له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له كۆماری ئه‌فریقیای باشوور.
2- كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست له 21-3-1990 له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له كۆماری فەڕه‌نسا.
3- كۆماری مه‌كدۆنیا له 25-1-1991 له هه‌رێمی باڵكان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له كۆماری یۆگسلاڤیای پێشوو.
4- كۆماری لیتوانیا له 11-3-1991 له هه‌رێمی باڵتیك له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
5- كۆماری گورجستان (جۆرجیا) له ڕێكه‌وتی 9-4-1991 له هه‌رێمی قه‌وقازی باشوور له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
6- كۆماری سلۆڤینیا له ڕێكه‌وتی 25-6-1991 له هه‌رێمی بالكان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له كۆماری یۆگسلاڤیای پێشوو.
7- كۆماری كرواتیا له ڕێكه‌وتی 25-1-1991 له هه‌رێمی بالكان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له كۆماری یۆگسلاڤیای پێشوو.
8- كۆماری ئه‌ستۆنیا له ڕێكه‌وتی 20-8-1991 له هه‌رێمی باڵتیك له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
9- كۆماری لاتڤیا له ڕێكه‌وتی 21-8-1991 له هه‌رێمی باڵتیك له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
10- كۆماری ئوكرانیا له ڕێكه‌وتی 24-8-1991 له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
11- كۆماری بیلاڕووس (ڕووسیای سپی) له ڕێكه‌وتی 25-8-1991 له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
12- كۆماری مۆلداڤیا له ڕێكه‌وتی 27-8-1991 له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
13- كۆماری ئازه‌ربایجان له ڕێكه‌وتی 30-8-1991 له هه‌رێمی قه‌وقازی باشوور له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
14- كۆماری كیرقیزستان له ڕێكه‌وتی 31-8-1991 له هه‌رێمی ئاسیای ناوه‌ند له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
15- كۆماری ئۆزبه‌كستان له ڕێكه‌وتی 1-9-1991 له هه‌رێمی ئاسیای ناوه‌ند له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
16- كۆماری تاجیكستان له ڕێكه‌وتی 9-9-1991 له هه‌رێمی ئاسیای ناوه‌ند له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
17- كۆماری ئه‌رمینیا له ڕێكه‌وتی 21-9-1991 له هه‌رێمی قه‌وقازی باشوور له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
18- كۆماری توركمانستان له ڕێكه‌وتی 27-10-1991 له هه‌رێمی ئاسیای ناوه‌ند له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
19- كۆماری كازاخستان له ڕێكه‌وتی 27-10-1991 له هه‌رێمی ئاسیای ناوه‌ند له كیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
20- كۆماری بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا له ڕێكه‌وتی 1-3-1992 له هه‌رێمی باڵكان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له كۆماری یۆگسلاڤیای پێشوو.
21- كۆماری چیك له ڕێكه‌وتی 24-8-1993 له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو.
22- كۆماری سلۆڤاكیا له ڕێكه‌وتی 24-8-1993 له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو.
23- كۆماری ئه‌ریتریا له ڕێكه‌وتی 24-5-1993 له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له كۆماری ئه‌سیوپیا.
24- كۆماری پاڵاو له ڕێكه‌وتی 1-10-1994 له كیشوه‌ری ئۆقیانووسیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
25- كۆماری ته‌یمووری خۆرهه‌ڵات له ڕێكه‌وتی 20-5-2002 له كیشوه‌ری ئاسیا له كۆماری ئێندۆنیزیا.
26- كۆماری مۆنتینیگرۆ له ڕێكه‌وتی 3-16-2006 له هه‌رێمی بالكان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له سڕبیا.
27- كۆماری كۆسۆڤۆ له ڕێكه‌وتی 27-2-2008 له هه‌رێمی بالكان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له سڕبیا.
28- كۆماری باشووری سوودان له ڕێكه‌وتی 9-7-2011 له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له كۆماری سوودان.
26/4/2017