فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

کارزان گلی

له‌ 30 شاری گه‌وره‌ی توركیا ئاكپارتی له‌ 17ی دۆڕاندوویه‌تی و له‌ 13ی بردوویه‌تیه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ 5 گه‌وره‌ترین شاری توركیاش له‌ 4یان دۆڕاوه‌ وه‌كو ئیسته‌نبۆڵ، ئه‌نكه‌را، ئیزمیر، چه‌نكه‌لا و له‌ بورسا بردوویه‌تیه‌وه‌. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ ئاكپارتی. راسته‌ له‌ ته‌واوی باكوور ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بووه‌، به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 1ی سێپته‌مبه‌ر، ئاكپارتی له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی باكوور ده‌نگی زیادی كردووه‌ و نزیكه‌ی 450 هه‌زار ده‌نگی زیاد كردووه‌.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هه‌ده‌په‌ توانی پارێزگاری له‌وه‌ بكات كه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گشتپرسی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنێ، به‌ڵام هه‌ستیشی به‌وه‌ كرد كه‌ سیاسه‌تی خه‌نده‌ق چه‌ند زیانی پێگه‌یاندن و ده‌نگده‌ری باكوور پێی گوتن بۆشاییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ نێوانمان. به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ بێت، مه‌هه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێ، چونكه‌ زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی مه‌هه‌په‌ به‌ گوێی سه‌رۆكه‌كه‌یان نه‌كرد كه‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی بوو و به‌ نه‌خێر ده‌نگیان دا، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ ده‌نگده‌ری مه‌هه‌په‌ رووی له‌ مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناو مه‌هه‌په‌ كرد، چونكه‌ ئه‌و پروپاگنده‌ی بۆ نه‌خێر ده‌كرد. واته‌ مه‌هه‌په‌ ده‌توێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ ئاكشه‌نریش پارتێكی تازه‌ دابمه‌زرێنێ، بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو ته‌نیا 3 پارت وه‌كو پارت ده‌چنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ (ئه‌كه‌په‌، جه‌هه‌په‌، هه‌ده‌په‌)، ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشییه‌ بۆ كورد، چونكه‌ مه‌هه‌په‌ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كورده‌ و به‌رده‌وام دژی پرسی چاره‌سه‌ری بووه‌.

كورد به‌ ئه‌ردۆگانی گوت ده‌نگی ئێمه‌ وای كرد خه‌ونی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیت بێته‌ دی، بۆیه‌ پێویسته‌ باوه‌شی ئاشتیمان بۆ بكه‌یته‌وه‌ و پرسی چاره‌سه‌ری بێته‌وه‌ به‌رباس، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌ر ئه‌ردۆگان هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، له‌ هه‌ڵبژاردنی 2019 دیسان كورده‌كان وه‌كو هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران ئه‌ردۆگان سزا ده‌ده‌ن و ده‌نگی پێ ناده‌ن.

هه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی گشتپرسی، ئه‌ردۆگان وتارێكی 12 خوله‌كی دا و له‌و وتاره‌دا 2 جار سوپاسی كوردی كرد، بۆیه‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئیدی ئه‌ردۆگان لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌ له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵده‌داته‌وه‌.

ئه‌ردۆگان بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌نگده‌ری مه‌هه‌په‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی گشتپرسی نه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو پشتیان پێنابه‌ستێ، ده‌بێت له‌وێشدا روو له‌ ده‌نگده‌ری كورد بكات. تا 2019ەش ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جیدی نه‌هاوێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، ره‌نگه‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ئه‌سته‌م بێت، چونكه‌ یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ری كورد له‌ باكوور به‌رده‌وام له‌ نێوان ئاكپارتی و هه‌ده‌په‌ گۆڕانكاری تێدا كراوه‌، زۆر جار ئه‌و ملیۆن ده‌نگه‌ سزای هه‌ده‌په‌یان داوه‌ و روویان له‌ ئاكپارتی كردووه‌، زۆر جاریش روویان له‌ هه‌ده‌په‌ كردووه‌ و سزای ئاكپارتییان داوه‌، نموونه‌ش هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران و 1ی سیپته‌مبه‌ر بوو.

به‌ گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌ردۆگان بێت، سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی تا ساڵی 2019 ناچێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، هۆكاره‌كه‌یشی روونه‌ ئه‌گه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستە بچێته‌ ناو كێبەركێوه‌ ره‌نگه‌ بیدۆڕێنێ، بۆیه‌ ده‌چێته‌وه‌ ناو ئاكپارتی و له‌ كۆنگره‌یه‌كدا ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی پارت، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ش هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و تا 2019 چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌. پێشبینییه‌كانیش زۆرن یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌ریانه‌ دووباره‌ هێنانه‌وه‌ به‌ر باسی پرسی چاره‌سه‌ری بێت و ئیدی باوه‌ش بۆ كورد بكاته‌وه‌. دووریش نییه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له‌ زیندان ئازاد بكرێن، چونكه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ زیندان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆگان نییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌ تایبه‌ت كورده‌كانی ناو ئاكپارتی نیگه‌ران بوون به‌ ده‌ستگركردنی ئه‌و 2 هاوسه‌رۆكانه‌.

له‌ داهاتوو تابلۆی سیاسی توركیا گۆڕانێكی گه‌وره‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ، كوردیش له‌و گۆڕانكارییه‌ پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران په‌كه‌كه‌ تێكی نه‌داته‌وه‌ و شه‌ڕ فراوانتر نه‌كاته‌وه‌ له‌ باكوور.

18/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان