فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

یاسین نادر رەحمان 

نامەوێت بەمشێوەیە مێژووی ئەم ڕۆژەیە کە لە ١ی ئایاری ١٨٨٦ز لە شیکاگۆی ئەمریکا ڕوویداوە و تیایدا چینێکی داماو و ھەمیشە ماندووی ڕۆژگار کە مافەکانیان لەو ساڵانەدا بەھۆی بارەکێشی و کارلێکێشانی زۆرەوە پێشیلکراوە و لە سەر خواستێکی سەرەتایی خۆیان واتە: کەمکردنی کاتەکانی ئیشکردنیان لە ١٤ کاتژمێرەوە بۆ ٨ کاتژمێر، بەس بەتەنیا بخەمە ڕوو، ھەر چەندە لەم پێناوەشدا پاش چەند ڕۆژێک بەردەوامی لە ناڕەزایەتییان چەند کرێکارێک بەھۆی تەقەی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ئەمریکاوە کوژرا و پاش ئەم مێژووە و تا ڕادەیەکیش ڕابردووتر لەم مێژووە، بزوتنەوە و حیزبگەلێک دروست بوون کە ھەمیشە خۆیان بانگەشەکار و داکۆکیکەر لە مافی کرێکارەکان، خۆیان زانیوەو دروشمەکانیان ھەمیشە لە مافی ئەم چینە ماف زەوتکراوە پیشانی ھەموو دونیا داوە، کە ڕوویەکی سەرەکی ئەمەش لە بەرژەوەندیخوازی زیاتر ھیچی تری لێ بەدی ناکرێت، چوونکە دۆخی کرێکارەکان و تەندروستبوونی شوێنی کار و خزمەتکردنی زیاتر بەوان لە ڕووی ژینگەی ژیان و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیەوە ئێستاکەشی بەدواوە بێت نەک سەقامگیر نەبووە، بەڵکوو خراپتر بووەو ڕۆژانە ھەواڵە دڵتەزێن وناخۆشەکان لە بارەی ژیانی ناخۆشی ئەم توێژە ھەر دەبیستین و ئیتر چۆن چارە دەکرێت وچۆن کاری بۆ کراوە، وا ئەنجامەکەی لە ئێستادا لە دۆخی ئەواندا دەبینین کە بە داخەوە شتانێکی دڵخۆشکەر نەک نین بەڵکوو ھەژێنەر و ناخۆشیشن، کاتێک کە ئێمە دۆخێکی وا نەخوازراو دەبینین لەپاش ئەم مێژووە سەد و چەند ساڵەی ئەم ڕووداوەیە، جیاوازیەکان بەنسبەت سەردەمانی بەردەداری وچینە بورژوازەکان لە پێشێلکردنی مافی کرێکار وزەحمەتکێشان وڕەنجدەرانی کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان لە چیدا دەبینین ؟ ئایا ئاڵوگۆرییەکی بەرەو باشبوونی ژیان ودۆخیان دەبینین یا خود نا دوخی ناخۆش وتەحەمولنەکراوی ژیانی ئەوان؟ بەڵی قسەکردن لە سەر چینێکە وا ھەمیشە سکاڵایان لە دۆخی نەخوازراوی ژیانیان ھەیەو دەزانن ھەر ئەم دۆخە ئەوان لە خۆشیەکانی ژیانیان بێبەش دەکات و تاقە ھیوای ئەوانیش ڕەنگە بونیاتنانی داھاتووی ڕوڵە و منداڵەکانیان بێت کە نەکوو ئەوانیش بە دەردی ئەوان بڕۆن و پیشەیان ھەمان پیشەی خۆیان بێت.

لە کوردستانیشدا لە مێژووی حیزبە کۆمەنیستی و سوشیالیستییەکان و حیزبەکانی تریشەوە، بەپێی ھەندێک تیۆر و ڕیبازی سیاسی، ھەمیشە یادو بیرەوەری ئەم ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرتووەو خۆیان داکۆکیکەر لە مافی ئەم توێژە زانیوەو کۆڕو سیمینار وپروگرامی تایبەت بەم ڕۆژەیان لە بەرنامەدا ھەبووە، ئیتر لە ئاستی کرداری نازانین دۆخی ئەوان بەم پرۆگرام و بەرنامانە بەرەو باشتربوون چووە یان خود نا... دۆخێکی پێچەوانەی ئەو وا دەبینین، گەر لەسەر ئەم بۆچوونەی کۆتاش بئاخفین و ڕوونتری بکەینەوە و بڵێین کرێکاران لە کۆمەڵگای کوردیدا بەرەو مەترسی ئیفلیجبوونی خزمەتکردنی ئەوان وا ھەنگاو دەنرێت، بەھەڵەدا ناچین ودرۆ ناکەین، چوونکە دروستە ئەم ڕۆژە بۆ ئەوان دانراوە بەڵام پشووی کرێکار کاتێک دەبێت کە مافی ماڵ و حاڵ ودۆخی ژیانی فەراھەم بێت و حکوومەت و ھەموو دام ودەزگاکان خزمەتی زیاتریان وەک چینێکی شەرمن وھەژار و کەم دەرامەت و کەم خواست بە جیاواز لە چینەکانیتر بکەن، ئەگینا چ پشوویەک و چ جەژنێک کاتێک کە ئەوان ھەر لە ڕەزاڵەت ومەینەتیدا بژین، بە دیوێکی تر جەژنی کرێکاران جەژنی ئاسوودەییەکانی لە مافەکانێتی، ئیتر ھەر کاتێک بەرجەستە ببێت وبێتە دی ! ئێمە کوا ڕێزی کرێکارەکانمان بەو ئاستە لە ڕووی خزمەتکردنی زیاتریان گەیاندووە کە ناویان بە پیرۆز بزانین و جەژن ویاد ومەراسیمیان بۆ بکەینەوە، "کام کۆمپانیا وشەقامی بە ناوبانگ و ناوەندی زانستی وئەکادیمی وڕوشنبیری و .....ھتد، بە ناوی کرێکارانەوە لە ئێستاو ڕابردوودا کراوە، کام نەخۆشخانەی ئەھلی و حکوومی خزمەتی ئەوانی بە بێ بەرانبەر کردووە و کام دەزگای گرنتیکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی، گرنتی ژیان ومنداڵەکانی ئەوانی کردووە کە لە دۆخە نەخوازراوەکاندا فریای ئەوان بکەون، ئەی لە ئاستی زانکۆکانماندا کوا کورسیەکانی خوێندنی قوتابخانەیی وزانکۆیی بۆ ڕوڵەو منداڵی کرێکارانمان، ئەی لە ئاستی حکوومەتیشدا کوا کاری جیددی وھەنگاوی درێژمەودا بۆ خزمەتی زیاتری ئەوان کراوە، جگە لە دەرکردنی بەیاننامەو پیرۆزکردنی ئەم وڕۆژە و بە پشووکردنی، ئەی ھەرگیز بووەو ڕوویداوە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە ھەموان کرێکارێکی مەدەنی و دڵسۆز بۆ نیشتیمانمان بین، یا خوودنا پڕ کردنەوەی وڵات بە کۆمپانیای جۆراوجۆر و گۆڕینی کرێکارێک کورد بە بەنگلادیشی وھیندستانییەک ئەویش لە بەر ھەرزانی نرخی ئەم کرێکارانەوە بە نسبەت وڵاتی خۆیانەوە بە خزمەت دەزانرێت، ئەم ھەنگاوانەو ھاوشێوەی ئەم ھەنگاوانە ئایا خزمەتکردنی کرێکارانە یان ماڵوێرانکردنیان ؟ باشە لەمەش تێپەڕین ھەموو مووچە خۆرێک لە کوردستانیشدا کارکەرێک بەناوێکی مۆدیرنانەتر نیە، ئیتر چەندە خزمەتکراوەو لە ئێستادا مووچەی بۆدابیندەکرێت ومافی زەوت دەکرێت یان ناکرێت، ئەوەش خۆی پرسیارێکە کە ھەمیشە سەردێر ومانشێتی دەزگا ڕاگەیاندنەکانمان بووە، ئەمەشمان لەبیر نەچێت کە بە پێی پێشکەوتنی دونیای تەکنۆلۆجیاو مودێرنە، پەکخستنی ڕوڵی کرێکارە سادەو نەشارەزاکانی بە دواوە بووەو ئیتر دۆخیش لە ھەموو وڵات وھەرێمێک ھەر چۆنێک بێت، دەبێت لە گەڵ دونیای کار و کارکردن لەگەڵ ئەم دۆخە پێشکەوتوویەی تەکنۆلۆجیادا سازراو بێت، کە ئەمەش دیسانەوە ئەرکی ناوەندە فیرَکاریەکانی زانکۆو قوتابخانەو سەنتەرە ئەھلی وحکومیەکان،بە نسبەت ڕابردووەوە قورستر دەکات، ئەمانەی سەرەوە بەرکوڵَێک لە دونیای بێ خزمەتی چین وتوێژێکی وەک کرێکاران لە جیھان و بە تایبەت لە کوردستان بوو، کە لەگەڵ دۆخ و ئاڵۆزیەکانی وڵات وھەرێممان لە ئێستاو ڕابردووشدا بە نسبەت کرێکارەوە جگە لە تاکێکی مەینەتبار وھەمیشەئیھمالکراو، نەتوانراوە دۆخێکی شایستەتر بۆ ئەوان بڕەخسینرێت وھەمیشە باری ڕەنج وژیان ودۆخی سەختییان، ئەوان وا خەریکە بەرەو پووکانەوەو لەناوچوون دەبات، لە کاتێکدا کرێکارەکان سازێنەر وبونیاتنەری زۆر لە کۆمەڵگا ھەبووەکانی دونیان و نابێت ئەوان ھەرگیز لە یاد بکەین ومافەکانیان ھەروا بە زەوتکراوی لە سەر پەڕە کاغەزەکاندا ئاڵوگۆڕ پێ بکەین وھەنگاو بەرەو باشتر کردنی ژیانیان نەنێین.

2/5/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان