هاوکاتی ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ئێراندا، ڕۆژی دووشەممە مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکان و شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران بەردەوام بوو.
بەپێی زانیارییەکانی ناو ئێران، شۆفێرانی بارهەڵگر لە قەزوین، مەرەند، ئەسفەهان، کاشان، کرماشان و بەندەر عەباس کارەکانیان ڕاگرتووە.
مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر بەردەوامە سەرەڕای بەڵێنی حکومەتەکەی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیچ بیانوویەک" بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێمی کوردستان "نابینین." هەروەها داوا لە بەغدا دەکات "سنوورێک" بۆ هێرشەکان دابنێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە گوتارێکدا باسی لە هێرشەکانی سنووری کۆیە و زڕگوێزی کرد.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی کۆیە و زڕگوێزی سەرکۆنە کرد و دەڵێت: پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە گوتارێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سنووری کۆیە و زڕگوێزی کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکان بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ناودەبات.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند: رێوشوێنی دیپلۆماسی دەگرنەبەر بەرامبەر دەستدرێژیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دوبارە بە توندی ئیدانەی بۆردومانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین كە لەرێگەی درۆنەوە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی
بۆ جارێکی تر سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە موشەکی دوورهاوێژ و دڕۆنی بۆمبرێژکراو هیرشێ کردە سەر بنکە و بارگەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری کۆیە و ناچەی زرگوێزی سلێمانی، هەروەها چەند ناوچەیەكی شاخاوییان لە هەرێمی كوردستان بۆدرومان كردووە و چەند پێگەیەكی ئەو حیزبانەیان كردووە ئامانج ..
سوپای پاسداران لە كەناڵی خۆی لە "تێلێگرام" بڵاویكردووەتەوە، لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە پێگەكان و بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە قەولی ئەوان: جیاییخوازەکانی حزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون، گەیشتووتە زیاتر لە ٣٠٤ کەس، کە ٤١ کەسیان منداڵ و ٢٤یان ژنن.
رێکخراوەکە دەشڵێت، کوژراوەکان لە ٢٢ پارێزگان و زۆرترین کوژراوەکانیش لە سیستان و بەلوچستان، مازەندەران، تاران، سنە و گیلان بووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئێراندا کوژراون، بۆ زیاتر لە ٣٠٤ کەس زیادیکردووە، کە ٤١ کەسیان منداڵ و ٢٤یان ژن بوون.
ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نویترین ڕاگەیەندراویدا بڵاویکردەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی هەینیدا هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران بە تەقاندنی گولەی راستی لە شاری خاش لانیکەم ١٦ خۆپیشاندەریان کوشتووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەو ٣٠٤ خۆپیشاندەرە کوژراوەی ناسنامەکانیان
بەشێک لەو کەسانەی لە زیاتر لە یەک مانگی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندان و هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایی دەربڕین دەستبەسەرکراون، بە دانانی بارمتە و تاوەکو کاتی دادگاییکردنیان ئازادکراون، بەڵام چارەنووسی ژمارەیەکی دیکەیان نادیارە و کەسوکاریان دەڵێن، زانیارییان لەبارەی دۆخی تەندروستی و شوێنی راگرتنیان پێنادرێت.
یەکێک لەو دەستبەسەرکراوانە هاونیشتمانییەکی مەریوانییە بە ناوی جەلیل ئەحمەدی تەمەن 46 ساڵان. مەنسور ئەحمەدی، برای جەلیل ئەحمەدی ئەمڕۆ هەینی 21-10-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی
چالاکوانان ڕایانگەیاند، دوکانداران و کرێکارانی کارگەکان ڕۆژی شەممە لە ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد، لە کاتێکدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی سەریهەڵدا، پێی نایە هەفتەی شەشەمەوە.
مردنی ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، دوای دەستبەسەرکردنی بە تۆمەتی
وتەبێژێکی پۆلیسی بەرلین ڕۆژی شەممە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت نزیکەی 80,000 کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەی بەرلیندا کرد، وەکو دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە سەریانهەڵدا.
وەزیری کاروباری خێزانەکان کە سەر بە پارتی سەوزە لیسا پۆس وتی " هەزاران کەس هاوسۆزی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئافرەتان و خۆپیشاندەرە بوێرەکانی ئێران. ئێمە لە پاڵتاندا دەبین."
هەندێک لە خۆپیشاندەران ئاڵای کوردستانیان بەرز
لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە لە دوای كوژرانی ژینا ئەمینی/22 ساڵ/، بە دەستی پۆلیسی ئێران، دۆخی ئەو وڵاتە شڵەژاوە و ناڕەزایەتی فرەوان زۆرێك لە شارەكانی گرتووەتەوە، لەو ناوەدا بۆ شاردنەوەی هۆكاری راستەقینەی ناڕەزایەتییەكان و لابردنی چاوی دنیا لەسەر سەركوتكردنی خۆپێشاندانەكان، ئێران هەڕشە و بۆردمانی هەرێمی كوردستانی كرد، ئێستەیش هەڕەشە لە وڵاتانی كەنداو دەكات.
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ سێشەم لە دوای تێپەڕبوونی
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەكات، حكومەتی عیراق سەرجەم سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران كۆنترۆڵ بكات.
بەبۆنەی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق، ناسر كەنعانی لە وتەیەكدا رایگەیاندووە، خۆشحاڵن بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عیراق، چاوەرێ دەكەن حكومەتی بەغدا سەرجەم سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران كۆنترۆڵ بكات.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێمای بۆ ئەوەش كردووە، پێویستە هێزەكانی عیراق لەسەر سنور رێگە لە هاتوچۆی "وەك خۆی دەڵێت" گروپە تیرۆریستییەكان بگرن.
لەماوەی رابردودا ئێران بۆردومانەكانی لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو و موشەكەوە
خۆپیشاندەران ڕۆژی شەممە بە درێژایی شەقامە سەرەکییەکان و لە زانکۆکانی بەشێک لە شارەکانی سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندانی دژە حکومەتیان چڕتر کردەوە. چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە کاتێکدا شەپۆلی ناڕەزاییەکان پێی ناوەتە هەفتەی پێنجەمەوە سەدان کەس کوژراون و لە نێویاندا تەمەنەکانی خوار هەژدە ساڵ هەن.
خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی ئەردەبیل لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە چەندین دروشمی دژە حکومەتیان دەوتەوە. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی سۆشیال میدیا، لە دەرەوەی زانکۆکانی کرماشان، ڕەشت و تاران، خوێندکاران گردبوونەوەیان ئەنجام داوە. لە شاری سنە کە شوێنێکی گەرمی خۆپیشاندانەکانە لە ناوچە کوردستان، کچانی قوتابخانەکان لە شەقامێکی ناوەندیدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوێکی ناوداری ئەمریکی بۆ بەرگریکردن لە مافی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئێران لە دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە دەستگیرکراون بۆ 36 کەس بەرزبۆتەوە و چەند ڕۆژنامەنووسێکیان کوردن.
کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان (CPJ) کە بنکەکەی لە نیویۆرکە ناوی تەواوی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بڵاوکردەوە کە تیایدا مەرزیە تاڵایی، مەسعود کوردپوور و خەسرۆ کوردپوور، عەلی
ەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرای كرد، باڵیۆزی ئێرانیان بانگهێشت كردووە و یاداشتنامەیەكیان بە زمانی توند رادەست كردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشت كراوە و یاداشتنامەیەكی بە زمانی توند رادەست كراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بۆردومانە
هێزەکانی ئاسایشی ئێران سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانیان لە ناوچە کوردنشینەکان چڕترکردەوە و هێزی زیاتریان لەو ناوچانە بڵاوکردۆتەوە، لە کاتێكدا دەسەڵاتداران بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان بە دامرکاندنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی وڵاتەکە کردووە، کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە سەریهەڵداوە.
نزیکەی چوار هەفتە دوای دەستبەسەرکردنی ئەمینی کچە کوردێکی تەمەن 22ساڵان لە تاران بەهۆی "جل و بەرگی نەشیاو" ناڕەزایەتییەکان هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەیان پێوە دیار نییە، لەگەڵ بەڕهەڵستییەکی بوێرانەدا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارەکانی ئێران.
ئەو نائارامییە بۆتە مایەی دەڕبرینی بێزارییەکانی خەڵک لەسەر ئازادی