ەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرای كرد، باڵیۆزی ئێرانیان بانگهێشت كردووە و یاداشتنامەیەكیان بە زمانی توند رادەست كردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشت كراوە و یاداشتنامەیەكی بە زمانی توند رادەست كراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی دوایین ئامارەكان، لە بۆردومانەكانی رۆژی چوارشەممەی ئێران بۆ سەر بارەگای حزب و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە كوردانی رۆهەڵاتی كوردستان، 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 60 كەسیش بریندار بوون.
١/١٠/٢٠٢٢