فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەشێک لەو کەسانەی لە زیاتر لە یەک مانگی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندان و هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایی دەربڕین دەستبەسەرکراون، بە دانانی بارمتە و تاوەکو کاتی دادگاییکردنیان ئازادکراون، بەڵام چارەنووسی ژمارەیەکی دیکەیان نادیارە و کەسوکاریان دەڵێن، زانیارییان لەبارەی دۆخی تەندروستی و شوێنی راگرتنیان پێنادرێت.

یەکێک لەو دەستبەسەرکراوانە هاونیشتمانییەکی مەریوانییە بە ناوی جەلیل ئەحمەدی تەمەن 46 ساڵان. مەنسور ئەحمەدی، برای جەلیل ئەحمەدی ئەمڕۆ هەینی 21-10-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، براکەی 21 رۆژ پێش ئێستا لە دووکانەکەی خۆی لەلایەن ئیتڵاعاتی مەریوانەوە دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا رێگەی پێنەدراوە پەیوەندیی بە کەسوکارییەوە بکات و هێزەکانی ئیتڵاعاتیش ئامادەنین هیچ زانیارییەکیان پێبدەن.

مەنسوور ئەحمەدی دەشڵێت، یەکێک لەو کەسانەی لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی مەریوان لەگەڵ براکەی بووە، پێی راگەیاندوون کە جەلیل ئەحمەدی ئەشکەنجە دراوە و چوار جار پزیشک چووەتە گرتووخانەی ئیتڵاعات بۆ چارەسەرکردنی.

دامودەزگا حکومییەکان، پۆلیس و دەزگای دادی ئێران ئاماری دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان بڵاوناکەنەوە، بەڵام چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێن، مەزندە دەکرێت زیاتر لە پێنج هەزار و 500 کەس دەستبەسەرکرابن. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانیش دەڵێت، لە پارێزگاکانی سنە، ورمێ، کرماشان و ئیلام زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستبەسەرکراون.

٢٥/١٠/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان