فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوێکی ناوداری ئەمریکی بۆ بەرگریکردن لە مافی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئێران لە دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە دەستگیرکراون بۆ 36 کەس بەرزبۆتەوە و چەند ڕۆژنامەنووسێکیان کوردن.
کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان (CPJ) کە بنکەکەی لە نیویۆرکە ناوی تەواوی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بڵاوکردەوە کە تیایدا مەرزیە تاڵایی، مەسعود کوردپوور و خەسرۆ کوردپوور، عەلی خەتیبزادە لە ئاژانسی هەواڵی موکریانی کوردی و جەبار دەستباز رۆژنامەنووسی کوردی فریلانس هەبوون.

لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شەریف ئەلمەنسور، بەڕێوبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای CPJ گوتی ئامانجی کۆماری ئێران لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی بوێر شاردنەوەی خواستی ڕاستەقینەی گەلەکەیەتی.
شەریف دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵیاندەدا ئەو شتە بکەن کە بوونەتە پسپۆڕ تیایدا: شاردنەوەی خۆپیشاندانەکانی تەواوی وڵاتەکە لە هاووڵاتیانی خۆیان و جیهان. وەکو پێشتر ئەم کارەیان کردووە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە ژمارەیەکی پێوانەیی ڕۆژنامەنووسیان خستۆتە بەندینخانەکان و لەم کاتە گرنگەدا ئینتەرنێت دادەخەن."

خۆپیشاندانەکانی ئێران دوای مردنی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ئەخلاقی ئێراندا دروست بوو. حکومەتی ئێران دەڵێت ژینا نەخۆش بووە و خۆی مردووە بەڵام خانەوادەکەی ڕەتیدەکەنەوە هیچ نەخۆشییەکی هەبووبێت و دەڵێن حکومەت کوشتوویەتی چونکە لەچکەکەی تەواوی قژی دانەپۆشیبوو.

دوایین ڕاپۆرتە میدیاییەکان دەریدەخەن خۆپیشاندانەکان فراوان بوون و فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش بەشداری تێدا دەکەن. لە ئەمەریکا، ئیدارەی جۆو بایدن ڕایگەیاندووە هەوڵدەدات "ئاسانتری بکات" بۆ ئێرانییەکان دەستیان بگاتە ئینتەرنێت.

لە بەیاننامەیەکدا، سەرۆک بایدن ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند "ئەمەریکا ئاسانکاری بۆ ئێرانییەکان دەکات تا دەستیان بە ئینتەرنێت ڕابگات، لەوانە لە ڕێگەی ئاسانکاری زیاتر بۆ دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرم و خزمەتگوزارییە پارێزراو و دەرەکییەکان. هەروەها ئەمەریکا سزای بەرپرسان و قەوارەکانی ئێران دەدات، وەک پۆلیسی ئەخلاق، کە بەرپرسیارن لە بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی."

شەریف، بەڕێوبەرەکەی CPJ، دەڵێت لانی کەم لە ساڵی 2009 ەوە ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە "زۆرترین سانسۆر" دەخاتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

CPJ دەڵێت هەندێک لەو ڕۆژنامەنووسە گیراوەکان لە کاتی دەستگیرکرندا لێیان دراوە. یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە گیراوەکان. لە تویتێکدا ئاژانسی هەواڵی ئێران وایەر نامەیەکی دەنگی یەکێک لە رۆژنامەنووسە گیراوەکانی بە ناوی یەڵدا میری بڵاوکردەوە کە لە نێو زیندانی قارچاکەوە دەڵێت "بارودۆخمان زۆر خراپە. هەموو ڕۆژێک شەڕ و لێدان هەیە. هیچ ئەمنیەتمان نییە."

7/10/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان