فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە لە دوای كوژرانی ژینا ئەمینی/22 ساڵ/، بە دەستی پۆلیسی ئێران، دۆخی ئەو وڵاتە شڵەژاوە و ناڕەزایەتی فرەوان زۆرێك لە شارەكانی گرتووەتەوە، لەو ناوەدا بۆ شاردنەوەی هۆكاری راستەقینەی ناڕەزایەتییەكان و لابردنی چاوی دنیا لەسەر سەركوتكردنی خۆپێشاندانەكان، ئێران هەڕشە و بۆردمانی هەرێمی كوردستانی كرد، ئێستەیش هەڕەشە لە وڵاتانی كەنداو دەكات.
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ سێشەم لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێك بەسەر ناڕەزایەتییەكانی ئێران دووپاتی كردەوە كە هێزە تەناهییەكانی وڵاتەكەی كۆنترۆلی دۆخەكەیان كردووە، گوتی، گێرەشێوێنەكان گیراون، زۆرێكیان پەشیمانبوونەوەیان راگەیاند و ددانیان بەوە دانا كە بە قسەی كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكان هەڵخەڵەتاون، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە وڵاتانی ناوچەكەن وەك سعوودیە و وڵاتانی رۆژئاوایش.

روونی كردەوە، حكوومەت بە شێوەیەكی بەبەزەییانە و ئیسلامیانە مامەڵە لەگەڵ گەنجە گیراوەكان دەكات، بەڵام ئەوانەی سوورن لەسەر خراپەكاری و تێكدان و شێواندنی ئاسایش، ئەوان سزا دەدرێن، وەزیری ناوخۆی ئێران دوژمنانی ئێرانی بە رێكخستنی خۆپێشاندانەكان تۆمەتبار كرد، گوتی، خەونی ئەوان بەدی نایەت.

وەحیدی كە فەرماندەیەكی پێشووی فەیلەقی قودسە، هەڕەشەی توندی لە وڵاتانی كەنداو كرد و ئاسایشی كەنداوی بە ئاسایشی ئێران بەستەوە، گوتی، دوژمنانی ئێران خەیاڵیان وایە ئاسایشی ئێران دەخەنە مەترسییەوە، پێویستە بزانن كە ئێران مسۆگەری ئاسایشی كەنداو دەكات، بۆیە ئەگەر بیر لەوە بكەنەوە زیان بە ئاسایشی ئێران بگەیەنن، مانای وایە ئاسایشی كەنداو زیانی بەر دەكەوێت، چونكە بە ئاسایشی ئێرانەوە بەستراوەتەوە.

١٩/١٠/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان