فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپیشاندەران ڕۆژی شەممە بە درێژایی شەقامە سەرەکییەکان و لە زانکۆکانی بەشێک لە شارەکانی سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندانی دژە حکومەتیان چڕتر کردەوە. چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە کاتێکدا شەپۆلی ناڕەزاییەکان پێی ناوەتە هەفتەی پێنجەمەوە سەدان کەس کوژراون و لە نێویاندا تەمەنەکانی خوار هەژدە ساڵ هەن.

خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی ئەردەبیل لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە چەندین دروشمی دژە حکومەتیان دەوتەوە. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی سۆشیال میدیا، لە دەرەوەی زانکۆکانی کرماشان، ڕەشت و تاران، خوێندکاران گردبوونەوەیان ئەنجام داوە. لە شاری سنە کە شوێنێکی گەرمی خۆپیشاندانەکانە لە ناوچە کوردستان، کچانی قوتابخانەکان لە شەقامێکی ناوەندیدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.

ئەو ناڕەزایەتیانە دوای توڕەییەکی گشتی سەریهەڵدا لەسەر مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ کە لە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئەو وڵاتەوە گیانی لەدەستدا. ئەو کچە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای توندی جلوبەرگی کۆماری ئیسلامی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە تاران دەستبەسەر کرابوو. حکومەتی ئێران پێداگری دەکات لەوەی ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکردنی خراپ مامەڵەی لەگەڵدا نەکراوە، بەڵام خێزانەکەی دەڵێن جەستەی کچەکەیان ئاسەواری لێدان و نیشانی شین و مۆربوونی لێدانی پێوەبووە.

بەپێی ئامارەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRANA کە بنکەکەی لە ئەمەریکایە، لە دوای خۆپیشاندانەکانی 17ی مانگی نۆوە تا ئێستا لانیکەم 233 خۆپیشاندەر کوژراون. ئەو گرووپە ڕاشیگەیاندووە، لە نێو ئەو کوژراوانەدا 32 کەس تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، پێشتریش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە ئۆسلۆیە، مەزەندەی کوژرانی 201 کەسی لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو.

17/10/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان