لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێراندا، خەڵکی ناوچەی "پشتەنگـ"ـی سەر بە "سەرپێڵ زەهاو" لەهەمبەر بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، خەڵکی ئاوایی "ئەلیاسی" سەربە ناوچەی "پشتەنگـ"ـی سەرپێڵ زەهاو بەنیسبەت بارودۆخی نالەباری ژیان، نەبوونی ئیمکانات، خزمەتگوزاری و کەمئاوی لەبەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ناوچەی "پشتەنگ" ناوچەیەکی بێبەشە و خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە دوای شەڕی ئێران و عێراق ئاوارە بوونە و لە بوومەلەرزەکەی
کۆمپانیایەکی کوردی لە باکووری کوردستان هەڵساوە بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی گەورە بە ناوی بێژان (Bêjan) بۆ هاندانی منداڵانی کورد کە خۆیان فێری زمانی کوردی بکەن و زیاتر بە کولتووری کوردەواری ئاشنابن. پرۆژەکە پێکدێت لە فیلم کارتۆن و پەرتووکی فێرکاری و یاری منداڵان. هەروەها بۆ یەکەم جار یاری ئەلیکترۆنی بە زمانی کوردی ئامادە دەکرێت. پرۆژەکە بە شێوەیەک ئامادەکراوە کە یارمەتیی خەڵکی بیانیش بدات خۆیان فێری کوردی بکەن.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ئەرکام سۆفت (Erkam Soft)ــەوە ئامادە دەکرێت کە خاوەنەکەی کوردە و ناوی بەهمەن دۆغووە، زۆربەی کارمەندەکانیشی کوردن. ئۆفیسی
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە وتارێکدا دانوستانی لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکی و موشەکیەکەی ئێران بەدوورزانی و داوای لە ئێرانیەکان کرد بەرهەڵستی فشارەکانی ئەمەریکا بکەن.
خامنەئی وتی " ئامانج لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران ڕووخاندنی ئابوورییەکەمانە. ئامانجیان ئەوەیە سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانمان لە
شارۆمەندێکی خەڵکی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی “ئەحەد نیکجویان” ٢٣ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری تاران لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری تاران ۵ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبڕاو ساڵی ٢٧١۶ی کوردی لە شاری تاران بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر و پاش چوار مانگ
ارۆمەندێکی کوردی شاری سەردەشت بە ناوی دارا ڕەشیدی، کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
دارا ڕەشیدی، مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری پیرانشارەوە دەستبەسەر و لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی
هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کرماشان هاووڵاتییەکی ئەم شارەیان بە ناوی خەلیل حوسێنی دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “خەلیل حوسێنی” دانیشتووی کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.
شایانی باسە دەسبەسەرکردنی خەلیل حوسێنی هەر وەکوو زۆربەی دەسبەسەرکردنەکانی دیکە لە کوردستاندا بەبێ بەڵگە و تەنیا لەبەر دەربڕینی بیر و بۆچوونی خۆی بووە و، سەرەڕای
١٠ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی "سەردار ئەمین پوور، موحسێن قادری، بەرزان ڕەحیمی، ئازاد مەحموودزادە، شارام ساڵحی، یاسین عوسمانی، عێزەت ئەحمەدی، ئاکام ئەحمەدی، ڕێبوار ساڵحی و مێهدی ئەرخەوانی"، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە ٣٠ مانگ زیندان، لێدانی ٢٥٠ قامچی و دانی ٢٥٠ ملیۆن تەمەن سزا دران.
ئەو ١٠ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوەی
حکومەتی نیوزلەندا مافی پەنابەری بە بەهرۆز بوچانی نوسەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بوچانی پێش هەشت مانگ چووبووە نیوزلەندا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێک و دواتر مابوەوە و دواتر حکومەت مافی پەنابەری پێداوە.
بەهرۆز بوچانی لە ساڵی 2013 لە ئێرانەوە رویکردەوە وڵاتانی ئەوروپا و دواتر لە سنورەکانی ئوسترالیا دەستگیرکرا و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە یەکێک کەمپەکاندا دەستبەسەربوو.
لەو ماوەیەدا لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە رۆمانێکی بەناوی( جگە
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی پووشپەڕ، نرخی ١ دۆلار لە بازاڕی ئەرزی ئێران گەیشتە سنووری ٢٦ هەزار تمەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕەوشی ئابووری ئێران خراپتر دەبێت و هەڵاوسانێکی بێ وێنە بەرۆکی ئێرانی گرتووەتەوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردووەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە؛ و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا
زارا محەممەدی:
شانازی دەکەم ۱۰ ساڵی ژیانی خۆم لە خزمەتی خەڵک و زمانی دایکییدا بووم .
ئەگەر وتنەوەی زمانی دایکی تاوانە! ئەوە قەبووڵمە و تاوانێکی پیرۆزە.
ئەنجومەنی نۆژین سەر بە هیچ لایەن و کەسێک نییە و لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پشتیوانی دەکرێ.
من بێدەنگ
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی فیلمی مێژوویی ئیتالیادا بە هونەرمەندێکی خەڵکی "مەهاباد" لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەخشرا.
"بەختیار پەنجەیی" دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ئەکتەری لە فیلمی "نامۆ"دا بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی "تائورمینا"ی ئیتالیا.
فیلمی ٩٥ خولەکیی "نامۆ" لە ماوەی یەک مانگدا لە شارەکانی "تەورێز، ئەردەبێڵ و ئەهەر" فیلمبەرداری کراوە.
ئەو فیلمە
لە هەفتەی ڕابوردوو نێوی دوو پەرلەمانتاری هەدەپە بە هۆی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە تورکیا هاتنەبەرباس.
یەکێک لەوانە نوێنەری موش مەنسور ئیشک بوو کە گوایە توندوتیژی بەرامبەر هاوژینەکەی ئەنجام داوە.
ئەوی تریش نوێنەری ماردین توما چەلیک بوو، کە داواکاری گشتی ماردین بە تۆمەتی ئەوەی گوایە لە ساڵی 2018 دەستدرێژی کردۆتە سەر ژنێک دۆسێی لە دژی کردۆتەوە.
هەردوو پەرلەمانتار دژی ئەو ئیدیعایانە وەستاونەتەوە،بەڵام ئەنجومەنی
“زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە لە لایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی”نۆژین” و یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردی، دوای ٧ مانگ لە ئازاد کرانی کە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە و بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، مەئموورانی شارەداریی کرماشان، بە بێ ئاگاداریی بەرپرسی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" (صدای آزادی)، تابڵوی هەڵواسراوی ئەو حەوتوونامەیەیان شکاند.
"جەلیل ئاهەنگەر نژاد"، بەرپرسی حەوتوونامەی دەنگی ئازادی لە فەیسبووکی خۆیدا نووسیوویەتی: "چ ڕۆژێکی خۆشمان هەیە، بەیانییە. یەکەم شتێک کە دێتە بەرچاوم و بە خێرایی چاوی لێدەکەم کار و کۆرۆنایە و ئەمڕۆ چ شتێک دەقەومێ؟ هەستام لە خەو و خۆمم ئامادە کرد بچمە سەر کارەکەم، زەنگیان
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسییەی "سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی"، سێ چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بەڕێوەچوو.
دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو سێ چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی " پڕۆپاگەندە دژی نیزام، هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، هاندنی بیروڕای گشتیی، بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر دەسبەسەرکردنی زارا محەممەدی لە پێش دادگوستەری شاری سنە، بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە مەحکووم کردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر کوردەکانی سووریە، کۆکردنەوەی نایاسایی یارمەتی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی لوڕستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی زمانی دایکی لە تالاری ناسری، بێڕێزی بە ڕێبەری، تێکهەڵچوون لەگەڵ مەئموورانی ئەمنییەتی، کۆبوونەوەی نایاسایی بۆ ڕزگارکردنی کانی بڵ، دامەرزاندنی ئەنجومەنی ژینگەپاڕێزی شەیدای سەوزی لەیلاخ و دامەزراندنی گرووپی ژینگەپارێزی ژینگەی یار" تاوانبار کرابوون.
کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسیەی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە بەهۆی زۆربوونی تۆمەتەکان، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار٩٨، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان