فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، مەئموورانی شارەداریی کرماشان، بە بێ ئاگاداریی بەرپرسی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" (صدای آزادی)، تابڵوی هەڵواسراوی ئەو حەوتوونامەیەیان شکاند.

"جەلیل ئاهەنگەر نژاد"، بەرپرسی حەوتوونامەی دەنگی ئازادی لە فەیسبووکی خۆیدا نووسیوویەتی: "چ ڕۆژێکی خۆشمان هەیە، بەیانییە. یەکەم شتێک کە دێتە بەرچاوم و بە خێرایی چاوی لێدەکەم کار و کۆرۆنایە و ئەمڕۆ چ شتێک دەقەومێ؟ هەستام لە خەو و خۆمم ئامادە کرد بچمە سەر کارەکەم، زەنگیان بۆ تەلەفوونەکەم لێدا و کەسێک پێی ڕاگەیاندم کە دوێنی شەو هاتوون تابڵوی دەنگی "ئازادیـ"ـان شکاندووه، کێ؟ شارەداری".

ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها نووسیوویەتی: "ئەمە سەرەتای سووژەکانی ئەمڕۆ و سەرەتای ڕۆژێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێی ڕۆژنامەنووسی لە ناوچەیەکی برینداره. دەنگی خەڵکی لە گوێمدا دەزرینگێتەوە کە ئایا هوشداریان بە ئێوە داوە کە تابڵۆکەتان لاببەن، نا، چۆن شتی وا دەبێت، وەک هەمیشە دووپاتی دەکەمەوە، کە "ئێرە کرماشانە" و هەموو شتێکی "ناممکن"، "ممکن" دەبێت".

لەلایەکی دیکەوە، مەئموورانی شارەداری کرماشان، تابڵوی هەڵواسراوی یەکێک لە دوکتورەکانی ئەو شارەیان بە ناوی "حەمید ڕەزا ڕەحیمی" بە شەو، هێناوەتە خوارەوە و شکاندوویانە.

دوکتور ڕەحێمی سەبارەت بەو ڕووداوە، لە کاناڵی تێلێگرامی "دەنگی ئازادی" ڕوونکردنەوەی داوە کە شارەداری بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوە بە شەو تابڵوی نووسینگەکەی منی شکاندوو و فڕێی داوە و ئەم تابڵویە بەپێی یاسا و ڕێساکان هەڵواسراوە و ئەمەش نیگەرانی، شڵەژاوی، ترس و دڵەڕاوکێی نەخۆشەکانی لێکەوتووتەوە.

ئەو دوکتورە کوردە، هەروەها نووسیوویەتی: "نەبوونی ئەمنییەت و نیگەرانی، دەستم بە کار کرد هەتا بزانم بەیانی چی ڕوو دەدات و چ کەسانێک وڵامدەرن، ئایا بەیانی ئەمنییەت بۆ کارەکەمان هەیە؟

هەتا ئێستا بەرپرسانی شارەداری سەبارەت بەو ڕووداوە، هیچ ڕوونکردنەوەکەیان نەداوە

سەرچاوە کوردپا

16/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان