زارا محەممەدی:
شانازی دەکەم ۱۰ ساڵی ژیانی خۆم لە خزمەتی خەڵک و زمانی دایکییدا بووم .
ئەگەر وتنەوەی زمانی دایکی تاوانە! ئەوە قەبووڵمە و تاوانێکی پیرۆزە.
ئەنجومەنی نۆژین سەر بە هیچ لایەن و کەسێک نییە و لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پشتیوانی دەکرێ.
من بێدەنگ نابم و داوای مافی خۆم دەکەم.
پێویستیم بە پشتیوانیی ئێوەیە، بێماندوو بوون، ئەو پشتیوانییەی ئەمڕۆی ئێوە پشتیوانی لە زارا محەممەدی نییە، لە مافی نەتەوەیی و زمانی دایکییە
20/7/2020