فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کرماشان هاووڵاتییەکی ئەم شارەیان بە ناوی خەلیل حوسێنی دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ـی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “خەلیل حوسێنی” دانیشتووی کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.
شایانی باسە دەسبەسەرکردنی خەلیل حوسێنی هەر وەکوو زۆربەی دەسبەسەرکردنەکانی دیکە لە کوردستاندا بەبێ بەڵگە و تەنیا لەبەر دەربڕینی بیر و بۆچوونی خۆی بووە و، سەرەڕای بەدوادا چوونی زۆری بنەماڵەکەشی، هەتا ئێستاش هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی خۆیان بواردوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە کوردە چەند ڕۆژ پێش لە کورتە ڤیدیۆیەکدا سەبارەت بە ئێعدام‌کردنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ و هەروەها سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر سێ کەس لە ناڕازییەکانی خۆپیشان‌دانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ـی هەتاوی ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو.

٢٥/٧/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان