فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

“زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە لە لایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی”نۆژین” و یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردی، دوای ٧ مانگ لە ئازاد کرانی کە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە و بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی “پێک‌هێنانی گرووپ بە مەبەستی تێک‌دانی ئاسایشی گشتیی وڵات”، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەری ٩٩ی هەتاوی ئەو حوکمە بە پارێزەری زارا بە ناوی دوکتور عەبدوڵڵاهی ڕاگەیەندراوە.

زارا محەمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ٩٨ـی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

زارا محەممەدی، خەڵکی “سەرواڵە”ی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسیی باڵای ژێئۆپۆلێتیکی هەیە و ماوەی چەند ساڵێکە لە ئاواییەکانی دەوروبەری سنە و نێو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە بوو.

شایانی باسە، زارا محەممەدی لە کاتێکدا ئەو سزایەی بە سەردا سەپێندراوە کە ناوبراو تەنیا خەریکی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی و بەڕێوە بردنی چالاکیی فەرهەنگی و ئەدەبی بۆ خزمەت کردن بە نیشتمانەکەی بوو.

١٦/٧/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان