ارۆمەندێکی کوردی شاری سەردەشت بە ناوی دارا ڕەشیدی، کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
دارا ڕەشیدی، مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری پیرانشارەوە دەستبەسەر و لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕ بەڕێوەچووە و ڕۆژی چوارشەممە، ١ی گەلاوێژ حوکمەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.
جێی ئاماژهیه، دارا ڕەشیدی پێشتریش هەر بەو تۆمەتە بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە زیندانەکانی ورمێ و نەغەدە دابوو.
٢٥/٧/٢٠٢٠