خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی فیلمی مێژوویی ئیتالیادا بە هونەرمەندێکی خەڵکی "مەهاباد" لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەخشرا.
"بەختیار پەنجەیی" دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ئەکتەری لە فیلمی "نامۆ"دا بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی "تائورمینا"ی ئیتالیا.
فیلمی ٩٥ خولەکیی "نامۆ" لە ماوەی یەک مانگدا لە شارەکانی "تەورێز، ئەردەبێڵ و ئەهەر" فیلمبەرداری کراوە.
ئەو فیلمە سێهەمین ئەکتەریی "بەختیار پەنجەیی" لە فیلمی درێژ دایە.
"بەختیار پەنجەیی"، کارناسیی باڵای "ئەدەبیاتی نەمایەشیـ"ـی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە و لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و پێشینەی ٢٢ ساڵە کاری لە بواری هونەر و ئەکتەریدا هەیە.
ناوبراو لە ٣ فیلمی سینەمایی، ٣ زنجیرە فیلم و زیاتر لە ٣٥ کورتە فیلمدا ڕۆڵی گێڕاو
20/7/2020