فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێراندا، خەڵکی ناوچەی "پشتەنگـ"ـی سەر بە "سەرپێڵ زەهاو" لەهەمبەر بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، خەڵکی ئاوایی "ئەلیاسی" سەربە ناوچەی "پشتەنگـ"ـی سەرپێڵ زەهاو بەنیسبەت بارودۆخی نالەباری ژیان، نەبوونی ئیمکانات، خزمەتگوزاری و کەمئاوی لەبەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ناوچەی "پشتەنگ" ناوچەیەکی بێبەشە و خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە دوای شەڕی ئێران و عێراق ئاوارە بوونە و لە بوومەلەرزەکەی ساڵی ٩٦دا هەموو ئاواییەکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوی وێران بوو.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە لەلایەن هیچ بەرپرسێکی ڕێژیمەوە ئاوڕێکیان لێ نەدراوەتەوە و لە خراپترین بارودۆخی ژیاندان.

لە ئاوایی "ئەلیاسی" ڕێژەی خوێندەواریی لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و لەو بوارەدا ڕێژیم هیچ هەوڵێکی بۆ خوێندەوارکردنی ئەو ناوچەیە نەداوە.

لەو ناڕەزایەتییەدا خەڵک باسیان له بێئاوی کردووە کەچی ئاوی ئەو ناوچەیە بۆ ئیلام و خووزستان ڕاگوێزراوە و لە ئاوی ناوچەی خۆیان بێبەرین.

هەروەها بێکاری لەو ناوچەیەدا خەڵکی ناچار کردووە کە بۆ شارەکانی تاران و کەرەج کۆچ بکەن و لە پەراوێزی ئەو شارانەدا نیشتەجێ بن.

هەرچەند خاكی ناوچەی "پشتەنگ" بەپیت و خاوەن زەوی و زارێکی زۆرە بەڵام بێئاوی و نەبوونی خزمەتگوزاری خەڵکی ناوچەکە ناتوانن کاری لەسەر بکەن.

31/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان