فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسییەی "سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی"، سێ چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بەڕێوەچوو.

دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو سێ چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی " پڕۆپاگەندە دژی نیزام، هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، هاندنی بیروڕای گشتیی، بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر دەسبەسەرکردنی زارا محەممەدی لە پێش دادگوستەری شاری سنە، بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە مەحکووم کردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر کوردەکانی سووریە، کۆکردنەوەی نایاسایی یارمەتی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی لوڕستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی زمانی دایکی لە تالاری ناسری، بێڕێزی بە ڕێبەری، تێکهەڵچوون لەگەڵ مەئموورانی ئەمنییەتی، کۆبوونەوەی نایاسایی بۆ ڕزگارکردنی کانی بڵ، دامەرزاندنی ئەنجومەنی ژینگەپاڕێزی شەیدای سەوزی لەیلاخ و دامەزراندنی گرووپی ژینگەپارێزی ژینگەی یار" تاوانبار کرابوون.

کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسیەی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە بەهۆی زۆربوونی تۆمەتەکان، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار٩٨، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندەی پەروەردەیی "زانست" و "سیرووس عەباسی" و "فەریدە وەیسیـ"ـیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرد.

پاش دەسبەسەرکردنی "سیرووس عەباسی" و "فەریدە"ی هاوژینی لە ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، "ئازاد عەباسی" لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی براکەی و هاوژینەکەی، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان لەگەڵ هەڵسوکەوتی نەشیاوی مەئموورانی ئیتلاعات بەرەڕوو بووەوە و دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمە ٩٨، "سیرووس عەباسی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمە ٩٨، "فەریدە وەیسی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە ٩٨، بەنیسبەت ناڕوونیی چارەنووسی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنە، دەستی دابووە مانگرتن، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

"ئازاد عەباسی" ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمە ٩٨، پاش تەواوکردنی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

کوردپا

٢٠/٧/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان