فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شارۆمەندێکی خەڵکی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی “ئەحەد نیکجویان” ٢٣ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری تاران لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری تاران ۵ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبڕاو ساڵی ٢٧١۶ی کوردی لە شاری تاران بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر و پاش چوار مانگ لێپێچینەوە و ئەشکەنجە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە: ڕاوەدوونان و ئەشکەنجەی لاوانی کورد لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە هەر شوێنێکی جوگرافیای سیاسی ئێران بێت ڕێگەپێدراوە و ڕێژەیەکی یەکجار زۆری لاوانی کورد لە بەر نەبوونی هەلی کار و گوشاری ئابووری ناچار بوون زێدی خۆیان بەجێبهێڵن و ڕوو لە شارەکانی ناوەندی ئێران بکەن و بە گرانترین و کەم داهاتترین کار ڕازی ببن و لە ئەگەری بچووکترین ناڕەزایی دەربڕینیش بەرەوڕووی تۆمەتی تیرۆریست بوون و جودایی خوازی و دەستبەسەری و زیندان دەبنەوە تا ئاستێک کە زیندانەکانی زۆرینەی شارەکانی ئێران لە لاوانی کورد ئاخێنراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

25/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان