حکومەتی نیوزلەندا مافی پەنابەری بە بەهرۆز بوچانی نوسەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بوچانی پێش هەشت مانگ چووبووە نیوزلەندا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێک و دواتر مابوەوە و دواتر حکومەت مافی پەنابەری پێداوە.
بەهرۆز بوچانی لە ساڵی 2013 لە ئێرانەوە رویکردەوە وڵاتانی ئەوروپا و دواتر لە سنورەکانی ئوسترالیا دەستگیرکرا و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە یەکێک کەمپەکاندا دەستبەسەربوو.
لەو ماوەیەدا لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە رۆمانێکی بەناوی( جگە لە چیاکان دۆست نیە)نوسی و لەرێگەی وەتسئەپەوە بڵاویکردەوە و کاردانەوەی زۆری لێ کەوتوە.
دواتر بەهۆی رۆمانەکەوە چەندین خەڵاتی گرنگی لە ئوسترالیا و وڵاتانی دیکە پێ بەخشرا و بوو بەناوێکی ناسراو و داکۆکی کەرێکی جدی مافی پەنابەران.
25/7/2020