نهێنیی پەیوەندیی سەرۆکی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، مایک بۆمبیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاندووە، لە رۆژی کوژرانی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی قاعیدە، هێزە ئەمریکییەکە 470 هەزار فایلی لە خانووەکەی بن لادن دەستکەوتووە.
مایک بۆمبیۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان و
دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆی راگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێن: "دادگای فیدراڵی ناتوانێت رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بدات كه ده‌ستوورییه یان ناده‌ستوورییه، ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌و سكاڵانهوه نه‌بێت كه پێشكه‌ش كراون".
ئیاس ساموك، گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی رایگه‌یاند: "داواكاره گشتییه‌كانی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سكاڵانه ده‌كه‌ن كه خراونه‌ته به‌رده‌ستی دادگای باڵای فیدراڵی و داواكراوه بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستووریی بوونییه‌وه بدرێت، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئه‌نجامداره".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ست ده‌كات یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵانه
جۆن بوڵتۆن، باڵوێزی پێشووی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، شه‌ڕی دواترمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ و ئه‌و وڵاته له ڕاده به‌ده‌ر سه‌ره‌ڕۆه بووه.
بوڵتۆن ده‌ڵێ، ئێستا له به‌ره‌به‌ری ته‌وابوونی شه‌ڕی داعش داین و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی دیكه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌ویش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌و وڵاته ده‌بێ بكشێته‌وه سنووره‌كانی وڵاتی خۆی و چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی نێوخۆیی وڵاته بكا.
له لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد ترامپ گوتی، ئێمه له ماوه‌ی 8 مانگ شكستمان به داعش هێنا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی جیددیمان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و به‌و زووانه‌ش هه‌نگاوی نوێتر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵدێنینه‌وه.
دۆناڵد ترامپ گوتی، ده‌بێ به‌خێرایی شه‌ڕی داعش یه‌كلا بكه‌ینه‌وه و هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی پێشوو قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها پێداگریی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ میلیشیا شێعه‌كانی به‌غدا كه له‌لایه‌ن كۆماری
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر کۆبوونەوەی بەکرێگیراوان ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ بە بەشداری بەرپرسانی باڵای سیاسی و نیزامی لە تالاری وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.
هاوکات لە گەڵ حەوتەی بەسیج لە ئێران سپای پاسداران بە مەبەستی وەگەڕ خستنەوەی بەشێکی زۆر لە بەکرێگیراوان و چەکدارانی ڕێژیم، لە شاری مەهاباد کۆبوونەوەیەوکی بەڕێوەبرد و لەوێدا چەند کەس لە بەرپرسانی نیزامی و ئەمنی قسەیان کرد.
دلاوەر ڕەنجبەرزادە بەرپرسی سپای پاسدارانی شاری مەهاباد ڕایگەیاند کە
دادگای به‌حره‌ین ١٩ كه‌سی به تاوانی سیخوڕی كردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی كرد و حوكمی درێژماوه‌ی بۆ بڕینه‌وه.
دادسه‌رای وڵاتی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ١٩ كه‌سی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیخوڕی كردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی كردووه و ٨ كه‌س حوكمی ههتاههتایهیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ٩كهسیان ١٥ ساڵ و ٢ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش حوكمی ١٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به سپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنانه‌وه
نەماڵەی حوسێن‌پەناهی پاش ١٣٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر کردن و ناڕوونی لە چارەنووسی ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە سەر ئیزنی وەزارەتی ئیتلاعات لە شوێنێنکی نادیار چاویان بە کوڕەکەیان کەوت.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، پاش بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی لە ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، ئیتلاعات ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕامین حوسێن‌پەناهی پێ دان.
لەو چاوپێکەوتنەدا، دایک و خوشکێکی ڕامین
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک زۆربەی چەکدارەکانیان لە گەڕەکە کوردنشینەکان جێگیر کردووە.
کاوە ئەحمەد، ئەندم لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک: دوای داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، چەکدارانی ئەو میلیشیایانە کردەوەی زۆر قێزەون دژ بە ھاووڵاتییان ئەنجام دەدەن و ”دەستیان بەسەر ماڵی خەڵکدا گرتووە و ئینجا بارەگای
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەیاننامەیەک لەبارەی تیرۆرکردنی وێنەگرێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی) دەردەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت، تیرۆركردنى ئەرکان شەریف لوتکەی داڕمانی ئەخلاقیی حەشدی شەعبییە.
کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 30/10/2017، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بەرچاوی هاوسەرەکەیەوە لە شارۆچکەی داقووق، بە چەقۆ بەربوونە گیانی ئەرکان شەریفی تەمەن 53 ساڵ، کە کامێرامانی (کوردستان تیڤی) بوو و شەهیدیان کرد.
لە بەیاننامەکەدا سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوا ل
به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران گوتی، له هه‌ر كاتژمێرێكدا ٤٩ كه‌س له ئاستی ئێران‌دا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ساڵی ١٣٥٨ ئه‌و ئاماره له هه‌ر كاتژمێرێكدا ١٠ كه‌س بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، حه‌سه‌ن مووسه‌ویی چلیك، به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتی، هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له ١٥ میلیۆن و ٢٠٠ په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له حاڵی پێڕاگه‌یشتن دایه و له هه‌ر ٢ كه‌سی
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری بە ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کرد.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوڕی محەممەد پاش ٨ مانگ ناڕوونی لە چارەنووسی، بە ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
سەعید ئەحمەدی لە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی "هاوکاریی
ئەمەریکا بۆ ئەوەی ڕێگە لە تەواوبوونی ھیلالی شیعە بگرێت، سەرەتا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە و ئەو فایلەشی خستەوە رۆژەڤەوە کە ئەبومەھدی موھەندس سەرکردەی حەشدی شەعبی تیرۆرستە، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەو بڕیارەی داوە، ھاوکات وا بڕیاریشە بەفەرمی داوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە حکوومەتی عێراق بکات.
ھەندێ لە چاودێرانی سیاسییش پێیان وایە، ئەمەریکا بە چاوداخستنی
شۆرا و مامۆستای گوندی "بێورانی خوار"ـێ سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەردەشت سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی"بێورانی خوار"ـێ بانگهێشتی ئیداری ئیتلاعات کردوون.
شۆرای گوندی بێورانی خوارێ بە ناوی"خالید حەسەن زادە"، مامۆستای ئایینی ئەو گوندە بە ناوی "عەبدولسەلام مەحموودیان" و "حاجی ئیسماعیل" کەسایەتی خۆشناوی ئەو گوندەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.
هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو ٣ کەسەی بەم چەشنە بۆ ئاژانسی کوردپا خستەڕوو،
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێ تەواوی ناوچەكە داگیر بكات، بۆیە پێویستە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنرێتەوە و ڕێگری لە فرەوانخوازییەكانی ئێران بكرێت.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەكانی بنیامین نەتانیاهۆی لە دانیشتنی هەفتانەی حكوومەتی ئیسرائیل بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ناوبراو ئاماژەی داوە، ئیسرائیل بە توندی دژی ڕێككەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ ئێران، چونكە ئەوە دەبێتە هۆكارێك تا تاران چەكی ئەتۆمی بەدەست بێنێت.
هەروەها گوتی، جیا لە ڕێككەوتنەكە، كارە دوژمنكارییەكانی ئێران لە ناوچەكە
شه‌وی ڕابردوو كوردانی شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان له سه‌رده‌می پێشه‌وا قازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی، دوای ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به دروشمی بارزانی بارزانی و كورد زیندووه شه‌قامه‌كانی مه‌هابادیان هه‌ژاند و به ڕوونی به گوێی ڕژێمی تارانیان چرپاند كه گه‌لی كوردستان زیندووه و هه‌مووان
بارزانی: دەمانەوێ بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام ئەگەر شەڕیان بوێ مردن هەڵدەبژێرین و ناهێڵین کەرامەتمان بشکێت
لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەنگی سێ ملیۆن کەس بۆ سەربەخۆیی بە کەس ناسڕدرێتەوە. راشیگەیاند "نامانەوێ خوێن بڕژێت، دەمانەوێ کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێ، بەڵام ئەگەر نیازی شەڕتان هەیە ئەوان مردن هەڵدەبژێرین و ناهێڵین کەرامەتمان بشکێت".
بارزانی راشیگەیاند "ئەگەر گشتپرسیش نەکرایە پلان هەبوو هێرشکردنە سەر ناوچە کوردستانییەکان و تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان، چونکە فەرهەنگی بەغدا نەگۆڕاوە و قەناعەتی بە فیدراڵیش نەبووە".
لەبارەی رووداوەکانی کەرکووک، بارزانی گوتی "خیانەتێکی گەورە لە شەوی 15 لەسەر 16ی ئۆکتۆبەر کرا، ئەوەی هەرگیز پێشبینیمان نەدەکرد و بە خەیاڵیشماندا نەدەهات؛ ئەو خیانەتە نیشتمانییە گەورەیە بوو کە لە کەرکووک