فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نهێنیی پەیوەندیی سەرۆکی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، مایک بۆمبیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاندووە، لە رۆژی کوژرانی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی قاعیدە، هێزە ئەمریکییەکە 470 هەزار فایلی لە خانووەکەی بن لادن دەستکەوتووە.

مایک بۆمبیۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان و تۆمارە دەنگییەکانی ئوسامە بن لادن رگا بۆ ئەمریکییەکان خۆش دەکات، لە پەیوەندییەکانی قاعیدە و پیلانە تیرۆریستییەکانی تێ بگات.

بەپێی ئەو بەڵگانەی لە خانووەکەی سەرۆکی کوژراوی قاعیدە دەستکەوتووە و بڵاو کراوەتەوە، دەردەکەوێ، کە ئێران پێشنیازی مەشقکردن و پێدانی چەکی داوەتە ئوسامە بن لادن، بەو مەرجەی هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبی.

ئوسامە بن لادن لە رۆژی 2/5/2011 لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزێکی تایبەتی ئەمریکی لە شاری ئەبوەت ئاباد لە پاکستان، کوژرا.

2/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان