فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەماڵەی حوسێن‌پەناهی پاش ١٣٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر کردن و ناڕوونی لە چارەنووسی ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە سەر ئیزنی وەزارەتی ئیتلاعات لە شوێنێنکی نادیار چاویان بە کوڕەکەیان کەوت.

 ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، پاش بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی لە ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، ئیتلاعات ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕامین حوسێن‌پەناهی پێ دان.

لەو چاوپێکەوتنەدا، دایک و خوشکێکی ڕامین یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە بەشدار بوون.

دایکی ڕامین حوسێن‌پەناهی ڕایگەیاندبوو: "کوڕەکەی تەندروستی تەواوی هەیە، بەڵام لە ژێر هەڕەشەی ئێعدام دایە".

ڕامین حوسێن‌پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە، بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر و پێش لە تەواو بوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە.

پاش دەسبەسەر کردنی ڕامین حوسێن‌پەناهی، هێزە ئەمنییەتییەکان چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهییان دەسبەسەر کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، زوبەیر حوسێن‌پەناهی و ئەحمەد حوسێن‌پەناهی بە ٦و٥ ساڵ زیندان و هەروەها ئەفشین حوسێن‌پەناهی بە ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کردووە.

دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەر کردنی ڕامین حوسێن‌پەناهی، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردوون.

1/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان