دادگای به‌حره‌ین ١٩ كه‌سی به تاوانی سیخوڕی كردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی كرد و حوكمی درێژماوه‌ی بۆ بڕینه‌وه.
دادسه‌رای وڵاتی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ١٩ كه‌سی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیخوڕی كردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی كردووه و ٨ كه‌س حوكمی هه‌تاهه‌تایه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ٩كه‌سیان ١٥ ساڵ و ٢ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش حوكمی ١٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به سپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنانه‌وه هه‌بووه و زانیاریی نهێنیی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و دوو هێزه توندئاژۆیانه گواستووه‌ته‌وه و دادگاش شوناسی هاووڵاتیی به‌حره‌ینی له 15 كه‌سی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ستاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه زانیاریی شوێنه شاراوه‌كان، سزای مه‌حكوومكراوانی نهێنی و ورووژاندنی ڕای گشتی بۆ شۆڕش و ڕووخانی ڕێژیمی ئه‌و وڵاته گواستووه‌ته‌وه. دادستانی به‌حره‌ین پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه پێوه‌ندییان به گرووپی “وه‌فا”وه هه‌بووه كه ئه‌و گرووپه پێوه‌ندیی نزیكیان به سپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵای لوبنانه‌وه هه‌یه.
سه‌ره‌تای ئاڵۆزیی به‌حره‌ین له ساڵی ٢٠١١ به ده‌یان كه‌س له دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی مه‌نامه ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه نهێنییه‌كان كراون. له مانگی ڕابردوو مه‌جلیسی به‌حره‌ین ئیزنی به دادگا نیزامییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دا كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه به تاوانی تیرۆریزم ده‌سبه‌سه‌ر كراون دادگایی بكا. مه‌نامه، كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌وه مه‌حكووم ده‌كا كه تاران وڵاتی به‌حره‌ینی به دروستكردنی گرتنگه و ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كان به مه‌به‌ستی كوشتنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی تاوانبار كردبوو.
1/11/2017