فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جۆن بوڵتۆن، باڵوێزی‌ پێشووی‌ ئامریكا له‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، شه‌ڕی‌ دواترمان له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌بێ و ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر سه‌ره‌ڕۆه‌ بووه‌.

بوڵتۆن ده‌ڵێ، ئێستا له‌ به‌ره‌به‌ری‌ ته‌وابوونی‌ شه‌ڕی‌ داعش داین و شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دیكه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران و ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ بكشێته‌وه‌ سنووره‌كانی‌ وڵاتی‌ خۆی‌ و چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی‌ نێوخۆیی وڵاته‌ بكا.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ گوتی‌، ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 8 مانگ شكستمان به‌ داعش هێنا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریزمی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی‌ جیددیمان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه‌ و به‌و زووانه‌ش هه‌نگاوی‌ نوێتر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵدێنینه‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ گوتی‌، ده‌بێ به‌خێرایی شه‌ڕی‌ داعش یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ڵه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ پێشوو قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پێداگریی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ میلیشیا شێعه‌كانی‌ به‌غدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێن، چاره‌نووسیان ڕوون بكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران شه‌وی‌ ڕابردوو هه‌ر دوو ڕێكس تیلێرسۆن و جیمس مه‌تیس وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی ئامریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌نای‌ ئامریكا پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی ده‌بێ به‌خێرایی خاكی‌ عێراق به‌جێ بێڵێ.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئامریکا رادەگەیەنێ، ، سەرەڕای هەڕەشەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، هێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە.

1/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان