شه‌وی ڕابردوو كوردانی شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان له سه‌رده‌می پێشه‌وا قازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی، دوای ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به دروشمی بارزانی بارزانی و كورد زیندووه شه‌قامه‌كانی مه‌هابادیان هه‌ژاند و به ڕوونی به گوێی ڕژێمی تارانیان چرپاند كه گه‌لی كوردستان زیندووه و هه‌مووان دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییش پشتیوانی سه‌رسه‌ختی سه‌رۆك بارزانین بۆ گه‌یشتن به خه‌ونی له مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆبوون.
خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی مه‌هاباد له كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌م سه‌رۆك بارزانی نامه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و قبووڵنه‌كردنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه نایه‌وێ چیتر یاسای بۆ هه‌موار بكرێ و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێ له خزمه‌تی كوردستان.
30/10/2017