فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕێكخراوی‌ بێهزیستیی ئێران گوتی‌، له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا ٤٩ كه‌س له‌ ئاستی‌ ئێراندا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ ١٣٥٨ ئه‌و ئاماره‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا ١٠ كه‌س بووه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئیسنا، حه‌سه‌ن مووسه‌ویی چلیك، به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕێكخراوی‌ بێهزیستیی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتی‌، هه‌ر ئێستا له‌ ئاستی‌ ئێراندا زیاتر له‌ ١٥ میلیۆن و ٢٠٠ په‌روه‌نده‌ی‌ قه‌زایی له‌ حاڵی پێڕاگه‌یشتن دایه‌ و له‌ هه‌ر ٢ كه‌سی‌ ئه‌و وڵاته‌ یه‌كیان تووشی‌ نه‌خۆشیی ڕه‌وانی بووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا گوتی‌، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ هۆی‌ زیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند قات خه‌ڵك تووشی لادان ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی‌ زیندانه‌كان ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها مووسه‌وی‌ گوتی‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌دی‌ ٢٣ بۆ 25 خه‌ڵكی‌ ئێران تووشی‌ نه‌خۆشیی ڕه‌وانی هاتوون به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌ له‌ هه‌ر٤ كه‌س كه‌سییه‌ك تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بووه‌.

به‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا وێڕای‌ ی‌یگه‌رانی ده‌ربڕین به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژی‌ ته‌ڵاق له‌ ئاستی‌ ئێراندا گوتی‌، توندوتیژی‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت داوێنی‌ منداڵان و به‌ساڵداچووانیشی گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕێكخراوی‌ بێهزیستیی ئێران له‌ دوایین به‌شی قسه‌كانیدا گوتی‌، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ خۆكان ڕاستگۆ بین و چاوپۆشی له‌ زیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ین.a

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان