فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک زۆربەی چەکدارەکانیان لە گەڕەکە کوردنشینەکان جێگیر کردووە.

کاوە ئەحمەد، ئەندم لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک: دوای داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، چەکدارانی ئەو میلیشیایانە کردەوەی زۆر قێزەون دژ بە ھاووڵاتییان ئەنجام دەدەن و ”دەستیان بەسەر ماڵی خەڵکدا گرتووە و ئینجا بارەگای حزبەکانیان داگیرکرد، بە تایبەت بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک“.

کاوە ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، حەشدی شەعبی زۆربەی ئەفسەرە کوردەکانی کەرکووکیان لاداو و دەیانەوێ هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە تەواوی بخەنە ژێر رکێفی خۆیان.

هەروەک ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، حەشدی شەعبی زۆربەی چەکدارەکانی بە زرێپۆش و تانکەوە لە گەڕەکە کوردنشینەکان جێگیر کردووە و دەیان بازگەیان لەناو شارەکە بۆ هەراسانکردنی هاووڵاتییانی کورد، داناوە.

1/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان