فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شۆرا و مامۆستای گوندی "بێورانی خوار"ـێ سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کران.


بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەردەشت سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی"بێورانی خوار"ـێ بانگهێشتی ئیداری ئیتلاعات کردوون.

 شۆرای گوندی بێورانی خوارێ بە ناوی"خالید حەسەن زادە"، مامۆستای ئایینی ئەو گوندە بە ناوی "عەبدولسەلام مەحموودیان" و "حاجی ئیسماعیل" کەسایەتی خۆشناوی ئەو گوندەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.

 هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو ٣ کەسەی بەم چەشنە بۆ ئاژانسی کوردپا خستەڕوو، خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ بە پارەی خۆیان مزگەوتێکیان ساز کردووە و ناویان لێناوە مزگەوتی"ئاشتی".

هێزە ئیتلاعاتییەکانی تابڵۆی ئەو مزگەوتەیان فڕی داوە و بە خەڵکی ئەو گوندەیان ڕاگەیاندووە دەبێت ناوی "محەممەد ڕەسووڵەڵا" لە سەر ئەو مزگەوتە دابنێن.

خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ ئەم کردەوەیه هێزە ئیتلاعاتییەکانیان بە بێڕیزی بە خەڵکی گوندەکە زانیووە و پێداگریان لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ناوەی مزگەوتەکە ئاشتی بێت و تابڵۆی حکوومەتییان لابردووە.

 هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش بینی ئەو ڕووداوە، شۆرا و مامۆستا و حاجی ئەو گوندە بانگهشت ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردووە و ئێستا ئەو مزگەوته هیچ ناوێکی لێ نەنراوە و ئیدارەی ئیتلاعات ئیزنی دانانی ناوەی ئاشتی بۆ مەزگەوتی گوندی بێورانی خوارێ نەداوە.

دەوترێ، مزگەوتی گوندی بێورانی خوارێ بە هۆی کۆن‌بوون و ڕووخاوی، دانیشتوانی ئەو گوندە بە پارەی خۆیان مزگەوتێکی نوێیان ساز کردوە و تەنانەت حکوومەتی هیچ یارمەتییەکی ماڵی بۆ دروست کردنی ئەو مزگەوتە بە خەڵکی ئەو گوندە نەداوە.

30/10/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان