فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێ تەواوی ناوچەكە داگیر بكات، بۆیە پێویستە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنرێتەوە و ڕێگری لە فرەوانخوازییەكانی ئێران بكرێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەكانی بنیامین نەتانیاهۆی لە دانیشتنی هەفتانەی حكوومەتی ئیسرائیل بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ناوبراو ئاماژەی داوە، ئیسرائیل بە توندی دژی ڕێككەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ ئێران، چونكە ئەوە دەبێتە هۆكارێك تا تاران چەكی ئەتۆمی بەدەست بێنێت.

هەروەها گوتی، جیا لە ڕێككەوتنەكە، كارە دوژمنكارییەكانی ئێران لە ناوچەكە و وڵاتانی تر و پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەكان و پەرەپێدانی مووشەكی بالیستی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمییەكە نەهاتووە و پێویستە بە توندی ڕووبەڕووی بوەستینەوە.

لە بەشێكی تری قسەكانی نەتانیاهۆ ئاماژەی داوە، فرەوانخوازی ئێران لە ناوچەكە و دەستكەوتنی چەكی ئەتۆمی لە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێكی دنیا نییە، بە تایبەت ئەمەریكا و ڕووسیا و وڵاتانی عەرەبی، جگەلەوەیش ئابووریی ئێران 30 هێندەی كۆریای باكور بەهێزە و پێویستە سەرەتا خواستە دوژمنكارییەكانی تاران بۆ دەستگرتن بەسەر وڵاتانی ناوچەكە، بە توندی وەڵام بدرێتەوە.

30/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان