سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کە پێشنیاری بە وەلایەتی نەکردووە کە لە نێوان ئێران و عەرەبستان نێوبژیوانی بکات.
سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ قەشەی مەزنی ئەم وڵاتە باسی لەوە کرد، لە دانیشتنەکانی لەگەڵ عەلیئەکبەر وەلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، بە هیچ شێوەیەک پێشنیاری نێوبژیوانی پێی نەداوە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە هەفتەی ڕابردوو، وەلایەتی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەعد حەریری داوای لێ کردووە بۆ باشتر بوونی پێوەندییەکان ئێران و عەرەبستان ڕۆڵی نێوبژیوانیی بگێڕێت.
سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پیشووی لوبنان لە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕاگەیەندراوێکدا وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند. ناوبراو لەو ڕاگەیاندراوەدا هۆکاری وازهێنانەکەی بۆ زاڵبوونی حیزبوڵڵا
شێخ حەمماد عەجاج موراد، کەسایەتیی دیاری ئێزدیان لە شنگال و فەرماندەی فەوجی ١٢ لە فەرماندەیی شنگال بە (باس)ی ڕاگەیاند: " لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە ئێران هەوڵ دەدات بنکەیەکی سەربازی لە چیای شنگال دابنێ، هەنووکەش کە میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەو چیایە بارەگای داناوە، کاری ئەم وڵاتەی ئاسان کردووە".
دەربارەی گرنگی جیۆستراتیژیی چیای شنگال، شێخ حەمماد دەڵێ: "چیای شنگال کە ٧٣ کیلۆمەتر درێژە و پانییەکەی ١٠ کیلۆمەترە و ١٤٦٣ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، گەورەترین چیای دەڤەرەکەمانە. لە ڕووی
٣ کەس لە زیندانیانی سیاسیی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ زیندانی ناوەندی لە شاری ورمێ ڕاگواستران.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ٣ کەس لە بەندکراوانی سیاسیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە ناوەکانی “محەممەد نەزەری” خەڵکی سایین قەڵا، “عومەر فەقێ پوور” و “خالید فەرەیدوونی” خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی ورمێ گواسترانەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج وێڕای تەئیدی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند: “هۆکاری ڕاگواستنی لەناکاوی ئەو ٣ زیندانییە سیاسییە کوردە ناڕوونە”.
محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسی کورد خەڵکی سایین قەڵا ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ بە تۆمەتی “لایەنگری و پڕۆپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” لەلایەن سپای ئەبووزەر لە شاری بۆکان
شارام نازری و گرووپی کامکارەکان کۆنسێرتێک بۆ یارمەتیی لێقەوماوانی کرماشان ساز دەکەن.
شارام نازری، هونەرمەندی ناسراوی کرماشان و گرووپی کامکارەکان بەمەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی پارێزگای کرماشان کۆنسێرتێک بەڕێوە دەبەن.
شارام نازری، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هاوخهمیی خۆیی لهگهڵ قوربانییهکانی بومهلهرزهکانی کرماشان ڕاگهیاند و گوتی: “ڕاسته ئێمه ناتوانین ههموو کێشهکانی ئهوان چارهسهر بکهین، بهڵام خۆ دهتوانین بهشێک له کێشهکانیان چارهسهر بکهین و هیوادارم که بهرپرسان و هونهرمهندان لهم ڕووهوه ئهوهی له دهستیان دێ ئهنجامی بدهن”.
کۆنسێرتی شارام نازری و گرووپی موسیقای کامکارهکان بڕیار وایه که ڕۆژی دووشهمه ی داهاتوو لهلایهن ناوهندی فهرههنگی “قهقنووس” لە تارانەوە بهڕێوه بچێ و ههموو داهاتهکهی ئهم کۆنسێرته ڕادهستی
ژنێکی هاووڵاتیی کورد کە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە ماڵەکەی ڕووخاوبوو، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی لە سەرما ڕەق هەڵات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو شەو پێش ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خاوەر خوسرەوی" خەڵکی گوندی "نیوەکارە" بە هۆی بێدەرەتانی و نەبوونی شوێنی خەوتن، لە سەرما ڕەق هەڵات.
بە هۆی ڕووداوی سروشتی بوومەلەرزە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گوندی نیوەکارە
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بۆکان شەوی ڕابردوو پێش گەیشتنی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی، گوشاریان خستووەتە سەر ئەو بنەماڵەیە کە لە شەودا تەرمەکەی بە خاک بسپێرن.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو ٢٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعات گوشاریان بۆ بنەماڵەی ئەبووبەکر مەعرووفی هێناوە، کە دەبێت بە شەودا تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە بنێژرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعات بەو بنەماڵەیان ڕاگەیاندووە، کە دەبێت پێش لە کۆبوونەوەی خەڵک لە ماڵی ئەبووبەکر مەعرووفی تەرمەکەی لە گۆڕستان بە خاک بسپێردرێت.
ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، مەئموورانی ئیتلاعات بە یەکێک
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەباتی یارمەتیی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان، سووکایەتی بە کورد دەکەن.
لەو ڤیدیۆیەدا کە شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە ناوچەکانی کرماشان لە کاتی دابەشکردنی یارمەتییە خەڵکییەکاندا، کۆمەڵێک خەڵک دێن بۆ یارمەتی، بەڵام یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان، لە ڕەفتارێکی زۆر ناشیریندا دوو هاووڵاتیی کورد دەداتە بەر شەق و زللە و سووکایەتیی پێ دەکات.
لە هەواڵێکی دیکەدا کە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە،
سیاسەتمەدار و شارەزایانی ئەمریکی، داوا دەکەن کە بەغدا پێشێلکارییە دەستوورییەکانی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان، رابگرێت.
سیاسەتمەدار و شارەزایانی ئەمریکی ئاگاداری وردەکارییەکانی پێشێلکارییە دەستوورییەکانی حکوومەتی عیراقین لە بەرامبەر کورد و داوا دەکەن: "بەغدا پێشێلکارییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بوەستێنێت و گفتوگۆیەکی جدی و دۆستانە لەگەڵ ھەولێر دەست پێ بکات".
سەرباری ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و زیادەڕۆییەکانی بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی كە لە نزیكەی 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێك هاتوون بەچەكی ناوەندییەوە، چوونەتە ناو شارۆكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و دواتر بە پێی زانیارییەكان بەرەو ناوچەی قەرەداخ رۆیشتوون.
سەرچاوەیەكی نزیك و شایەتحاڵ لە دەربەندیخانەوە بە ماڵپەڕی "وشە"ی راگەیاندووە كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم هێزێكی حەشدی شەعبی كە لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی زریپۆش پێك هاتوون، هەموویان پڕ بوون لە چەكداری حەشدی
شارەداریی سنه هێرشی کردە سەر شوێنی کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک، کە بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان دامەزرابوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شوێنی کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان لە لایەن مەئموورانی شارەداریی سنەوە هێرشی کرایە سەری و تێکدرا.
ئەو هەوڵەی شارەداریی سنه، لە کاتێک دایە کە ئەو ناوەندە
شارام نازری، هونەرمەندی ناسراوی کراماشان و گرووپی کامکارەکان بەمەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی کرماشان کۆنسێرتێک بەڕێوە دەبەن.
شارام نازری، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هاوخهمی خۆیی لهگهڵ قوربانییهکانی بومهلهرزهکانی کرماشان ڕاگهیاند و گوتی: "ڕاسته ئێمه ناتوانین ههموو کێشهکانی ئهوان چارهسهر بکهین، بهڵام خۆ دهتوانین بهشێک له کێشهکانیان چارهسهر بکهین و هیوادارم که بهرپرسان و هونهرمهندان لهم
چاوەڕوانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناکەن تاوەکو بەهانایانەوەدێن، خۆیان دەستیان بردووەتە ژێڕ دیوارە رووخاوەکانی ماڵەکانیان و بەدوای هەر کەلوپەلێک دەگەڕێن جارێکی دیکە سوودی لێوەرگیرێت.
بوومەلەرزەیەکی 7.3 پلەی پێوەری رێختەر هەزاران ماڵی لە سەرپێل زەهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان خاپوورکرد، تەنیا هیوایەکیان مابێت، گەیشتنی یارمەتی مرۆییە بەرلەوەی بارانێکی پێشبینیکراوی بەخوڕ بەسەریان داببارێت.
حوسێن کەرەمی، رزگاربووی بوومەلەرزە دەڵێت "خەڵک کۆمەکی مرۆیی باشیان
بیناسازی مێهر کە لە دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد وەکوو پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوەو ئاسانکاریی بۆ چینی کەم داهات کە ببن بە خاوەنی خانوو و بەرە، بانگەشەی زۆری بۆ کرا، لە بوومەلەرەزەکەی پارێزگای کرماشان بە خانووەکانی مەرگ ناویان دەرکرد و سەتا ٩٠ی ئەو بنیا و خانوویانە رووخاون و بۆ بە هۆی مەرگی سەدان کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکەشی لێکەوتەوە.
دەنگدانەوەی پتەونەبوونی بنەڕەت و ژێرخانی خانووەکانی پرۆژەی مێهر لە پارێزگای بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی و کەسانی بەرپرس لەو بارەوە کەوتنە یەکتر تاوانبار کردن.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی دوای کارەساتی
یەکیەتیی ئورووپا بڕیاری داوە، که سزای نوێ بە دژی ڕێژیمی ئێران پەسەند بکات و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پێشوازی لەو بڕیارەی یەکیەتیی ئورووپا دەکات.
هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی ئامریکا ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی یەکیەتیی ئورووپا دژی ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر پێشگرتن بە بەرنامەی مووشەکی بالستیک و دەستێوەردان بۆ ناکۆکی نانەوە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، زۆر گرینگ و بەسوود دەبێت.
دانڵد ترامپ چەندین جار باسی لەوە کردووە، که دەبێت بەرنامە مووشەکییە
ڕۆژی کورد: قەرارگای خاتەمولئەنبیا، سەر بەسپای تیرۆریستیی پاسداران رێژیمی ئاخوندیی ئێران لە شار و گوندە بوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی کردووە بە پیلانگێریەکی شووم و مەترسیدار دژ بە نەتەوەی کورد.
سپا دەستی کردووە بە دزی و تاڵان کردنی کەل و پەلەکانی کە لە لایەن خەڵکی شارەکانی تری رۆژهەڵات ڕەوانە کراون.
چەند شایەد حاڵێک لە سەرپێڵی زەهاوەوە بەم جۆرەی باس لە کردوە قێزەون و ناپەسەند و دژە مرۆییەکانی سپای تیرۆریستی رێژیم دەکەن.
قەرارگای نگریسی خاتەمولئەنبیای سپای تیرۆریستیی پاسداران، لە شارەبوومەلەرزە