فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شێخ حەمماد عەجاج موراد، کەسایەتیی دیاری ئێزدیان لە شنگال و فەرماندەی فەوجی ١٢ لە فەرماندەیی شنگال بە (باس)ی ڕاگەیاند: " لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە ئێران هەوڵ دەدات بنکەیەکی سەربازی لە چیای شنگال دابنێ، هەنووکەش کە میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەو چیایە بارەگای داناوە، کاری ئەم وڵاتەی ئاسان کردووە".


دەربارەی گرنگی جیۆستراتیژیی چیای شنگال، شێخ حەمماد دەڵێ: "چیای شنگال کە ٧٣ کیلۆمەتر درێژە و پانییەکەی ١٠ کیلۆمەترە و ١٤٦٣ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، گەورەترین چیای دەڤەرەکەمانە. لە ڕووی هەڵکەوتەی سەربازییەوە، بایەخێکی زۆری جیۆستراتیژی هەیە و هەر لەبەر ئەوەشە ئێران چاوی تێ بڕیوە، چونکە لێیەوە دەتوانێ کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات و دەستی بگاتە سووریا و لوبنان و مەترسییەکی گەورە لەسەر ناوچەکە دروست بکات. کاتی خۆیشی، حکوومەتی عێراق لە سەردەمی بەعسدا، هەر لەسەر ئەو چیایە، نزیکەی سی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد".


ئەو فەرماندە سەربازییە ئێزدییە ئاماژەی بەوەش کرد: "کۆنتڕۆڵکردنی چیای شنگال لە لایەن ئێرانەوە، مەترسیی لەسەر ئاسایشی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دروست دەکات، بەتایبەتی ئیسرائیل. هەروەها هەر لەو ڕێگایەوە ئێران دەتوانێ هاوکاری و کۆمەکە سەربازییەکانی بگەیەنێتە حزبوڵڵای لوبنانی، چونکە ئەو چیایە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بۆ ئەمەش ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە ئێستا بەهاوکاریی پەکەکە بارەگاکەیان لەو چیایە داناوە، بنکەیەکی سەربازیی خۆی بکاتەوە".


بە گوێرەی زانیاری و قسەکانی ئەم کەسایەتییەی ئێزدی: "لە ماوەی ڕابردوودا و بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە سیاسی و سەربازییەی ئێران، مەهدی موهەندیس چەندین جار سەردانی چیای شنگالی کردووە".


شێخ حەمماد دەشڵێت: "دوای ئازادکردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش، ڕێژەی ٦٠٪ی ئاوارەکانی شنگال بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان گەڕانەوە، بەڵام دوای ئەوەی بە هاوکاریی هەندێ گرووپی چەکداری ناوچەکە کە ڕێگایان بۆ حەشدی شەعبی خۆش کرد بێنە ناو شنگال، خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوونەوە. چونکە خەڵک لە بوونی حەشد لەو ناوچەیە و ڕەفتاری ئەو گرووپانەی کە ئێستا ئاڵا و دروشمەکانی حەشدی شەعبیان هەڵگرتووە، زۆر نیگەران بووە".


فەرماندە ئێزدییەکەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال لە ڕێگای (باس) پەیامێک ئاراستەی خەڵکی شنگال دەکات و دەڵێ : " پێویستە خەڵکی ئیمە لە شنگال ئەوە باش بزانێ کە حەشدی شەعبی بەشێک نین لە سوپای عێراق، بەڵکوو میلیشیا و گرووپی چەکداری سەر بە ئێرانن و کار بۆ جێبەجیکردنی ئەجینداکانی ئەو وڵاتە دەکەن. بۆیە دوور نییە بە مەبەستی ئەوەی خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە نەمێنێ، هەوڵی دروستکردنی کێشە و ئاڵۆزی و پشێوی بدەن، بەمەش زەمینەی ئەوەیان بۆ بسازێ کە بە ویستی خۆیان بنکە و بارەگاکان دابنێن و ناوچەکە بکەنە ناوچەیەکی سەربازی".


ساڵی ٢٠١٤ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شنگالیان داگیر کرد، دوای ڕزگارکردنەوەی شنگال و ناوچەکە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پاککردنەوەی لە چەتە و تیرۆریستانی داعش، بە هۆی خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، کە بە ئاکامەکەی ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و خورماتوو و ناوچەکانی دەروبەری بوو بە حەشد و هێزە هاوبەشەکانی عێراق، شنگالیش لە لایەن میلیشیاکانی حەشدەوە داگیر کرایەوە.

19/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان