فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکیەتیی ئورووپا بڕیاری داوە، که سزای نوێ بە دژی ڕێژیمی ئێران پەسەند بکات و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پێشوازی لەو بڕیارەی یەکیەتیی ئورووپا دەکات.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی ئامریکا ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی یەکیەتیی ئورووپا دژی ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر پێشگرتن بە بەرنامەی مووشەکی بالستیک و دەستێوەردان بۆ ناکۆکی نانەوە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، زۆر گرینگ و بەسوود دەبێت.

دانڵد ترامپ چەندین جار باسی لەوە کردووە، که دەبێت بەرنامە مووشەکییە بالستیکییەکەی ئێران بوەستێت و سزای تاران بدرێت. ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا پێبەندبوونی ڕێژیمی ئێرانی بە ڕێکەوتنە ناوکیی ڕەت کردووەتەوە.

هەفتەی ڕابردووش ئیمانوئێل ماکرۆن باسی لە ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا کرد و وتی: زۆر نیگەرانە سەبارەت بە بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران.

بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بەردەوام ڕەخنە و نیگەرانیی بەرپرسانی ئامریکا و وڵاتانی ناوچەکەی لێ کەوتووەتەوە.

دوای ڕێککەوتنی ناوکیی نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دەدات و ئەوەش هەڵوێستی توندی بەرپرسانی ئامریکای بە دواوە بووە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا تا ئێستا بۆ بەرەنگاربوونە بە دژی "بەرنامەی مووشەکی بالستیکیی ئێران" و " چالاکییە تێکدەرانەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەدا" گەمارۆی ئابووری دژی ئەو ڕێژیمەی پەسند کردووە.

بڕیارنامەی ٢٢٣١ کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ٥+١دا واژۆ کراوە باس لەوە دەکات، کە لە ڕۆژی واژۆ کردنی بڕیارنامەکە تا ٨ ساڵ دواتر کۆماری ئیسلامی مافی ئەوەی نییە کە هەر چەشنە چالاکییەک لە پەیوەندی لەگەڵ مووشەکی بالستیکی ئەنجام بدات کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکییان هەیە.

16/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان