شارام نازری، هونەرمەندی ناسراوی کراماشان و گرووپی کامکارەکان بەمەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی کرماشان کۆنسێرتێک بەڕێوە دەبەن.
شارام نازری، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هاوخه‌می خۆیی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان ڕاگه‌یاند و گوتی: "ڕاسته ئێمه ناتوانین هه‌موو کێشه‌کانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین به‌شێک له کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و هیوادارم که به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی بده‌ن".
کۆنسێرتی شارام نازری و گرووپی موسیقای کامکاره‌کان بڕیار وایه که کاتژمێر ۲۰:۳۰‌ی ڕۆژی دووشه‌مه ی داهاتوو خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی "قه‌قنووس" لە تارانەوە به‌ڕێوه بچێت و هه‌موو داهاته‌که‌ی ئه‌م کۆنسرته ڕاده‌ستی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان ده‌کرێت.
17/11/2017