فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بۆکان شەوی ڕابردوو پێش گەیشتنی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی، گوشاریان خستووەتە سەر ئەو بنەماڵەیە کە لە شەودا تەرمەکەی بە خاک بسپێرن.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو ٢٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعات گوشاریان بۆ بنەماڵەی ئەبووبەکر مەعرووفی هێناوە، کە دەبێت بە شەودا تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە بنێژرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعات بەو بنەماڵەیان ڕاگەیاندووە، کە دەبێت پێش لە کۆبوونەوەی خەڵک لە ماڵی ئەبووبەکر مەعرووفی تەرمەکەی لە گۆڕستان بە خاک بسپێردرێت.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، مەئموورانی ئیتلاعات بە یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیان ڕاگەیاندووە، کە نابێت خەڵک لێرە کۆ ببنەوە و دەبێ بڵاوەیان پێ بکەن و ئەویش بە ناچاری بە خەڵکی ڕاگەیاندووە بڵاو ببنەوە.

ئەبووبەکر مەعروفی شوفێری یەکێک لە ماشینەکان بوو کە ئێوارەی پێنجشەممە لە کاتی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە بوومەلەرزە لێداروەکانی پارێزگای کرماشان، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و گیانی لە دەست دا.

لە کاتی هێناوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ شاری بۆکان لە شار و ناوچەکانی کوردستان لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکاندا، خەڵک بە پێشوازی تەرمی کاک ئەبووبەکرەوە ڕۆیشتن و ئەمەگناسی و وەفاداریان بە بنەماڵە و خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاند.

18/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان