فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کە پێشنیاری بە وەلایەتی نەکردووە کە لە نێوان ئێران و عەرەبستان نێوبژیوانی بکات.

سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ قەشەی مەزنی ئەم وڵاتە باسی لەوە کرد، لە دانیشتنەکانی لەگەڵ عەلی‌ئەکبەر وەلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، بە هیچ شێوەیەک پێشنیاری نێوبژیوانی پێی نەداوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە هەفتەی ڕابردوو، وەلایەتی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەعد حەریری داوای لێ کردووە بۆ باشتر بوونی پێوەندییەکان ئێران و عەرەبستان ڕۆڵی نێوبژیوانیی بگێڕێت.

سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پیشووی لوبنان لە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕاگەیەندراوێکدا وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند. ناوبراو لەو ڕاگەیاندراوەدا هۆکاری وازهێنانەکەی بۆ زاڵبوونی حیزبوڵڵا و ڕێژیمی ئێرانی بە سەر لوبنان دەگەڕێتەوە و باسیشی لەوە کردووە: ئێران بڕواتە هەر شوێنێک وێرانی و نائەمنییەتی لەگەڵ خۆی دەبات.

هەر لەم پێوەندییە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، قەشەی مەزنی ماروونییەکانی لوبنان بۆ عەرەبستان سەفەری کرد و لەگەڵ سەعد حەریری دیداریان کرد، لە قسەکانیدا ئاماژەی بە وازهێنانی سەعد حەریری لە پۆستەکەی کرد و پشتیوانیی کەنیسەی لوبنان و کۆمەڵگای مەسیحییەکانی پێ ڕاگەیاند.

بەشارە پترۆس راعی، لە قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد، کە لە هۆکاری وازهێنانەکەی تێدەگات و متمانەی بە دروست بوونی بڕیارەکەی هەیە

19/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان