فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی کورد: قەرارگای خاتەمولئەنبیا، سەر بەسپای تیرۆریستیی پاسداران رێژیمی ئاخوندیی ئێران لە شار و گوندە بوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی کردووە بە پیلانگێریەکی شووم و مەترسیدار دژ بە نەتەوەی کورد.

سپا دەستی کردووە بە دزی و تاڵان کردنی کەل و پەلەکانی کە لە لایەن خەڵکی شارەکانی تری رۆژهەڵات ڕەوانە کراون.

چەند شایەد حاڵێک لە سەرپێڵی زەهاوەوە بەم جۆرەی باس لە کردوە قێزەون و ناپەسەند و دژە مرۆییەکانی سپای تیرۆریستی رێژیم دەکەن.

قەرارگای نگریسی خاتەمولئەنبیای سپای تیرۆریستیی پاسداران، لە شارەبوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە: سەرپێڵ و قەسرێ شیرین و سەلاس و داڵاهۆ و گەیلانی رۆژئاوا و نەوت شار و ئەزگەلێ و ئاوەییەکان خەریکە پووڵ و رێز و کەل و پەلی بەنرخ کە کەوتوونەتە ژێر خانوو و ناو دووکانە ڕووخاوە کان دەدزن و وەک دەستکەوتی جەنگی بە حەڵالیان دەزانی و بۆ خۆیانی هەڵدەگرن.

ئەوان کەلووپەلی ناو ئەنبار و دوکانی خەڵک تاڵان دەکەن و کەل و پەلەکانیان بە سەیارەی تایبەتی سپای پاسداران دەگوازنەوە بۆ مۆڵگەکانی خۆیان.

خەڵکانێک بە زۆر پەلکێش دەکەن کە روو بە میدیاکانی رێژیم بڵێن سپاس بۆ رێژیم بۆ هاوکاری کانیان و مەدح و وەسفی دەزگا سەرکوتکەر کان بە تایبەتی سپا بکەن.

هەندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان باس لە دەستدرێژیی چەند ئەفسەرێکی سپای تیرۆریستیی پاسداران بۆ سەر کچێکی ١٢ ساڵانەی کورد دەکەن و دەگوترێ بە تەزووی کارەبایی و باتووم و کابڵ لە خەڵکی ناڕازی دەدەن کە چەند ڤیدیۆیەکیش کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە و لە فەیسبووکی ڕەسمیی ئەو ناوەندە بڵاو بوونەتەوە، ئەو ڕاستیە دەردەخەن.

ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران، هەر کەس ڕەخنە یان گلەیی هەبێ دەیبەستنەوە بە پیسترین شێوە ئەشکەنجە ی دەدەن و ناهێڵن یارمەتیەکان بگاتە ئاوایی و شارۆچکە و گوندە دوورە دەستەکان و ڕێگری دەکەن لە چوونی تیمە پزیشکیە خۆبەخش و چالاکانی مەدەنی شارەکانی تری رۆژهەڵات.

کەلوپەل و هاوکاریەکانی شارەکانی تری رۆژهەڵات دەدزن و پاشان بە کیسەی تایبەتی خۆیان جێ گۆڕکێیان پێ دەکەن بە ناوی دەزگاکانی رێژم بە سەر خەڵک دا بە ڕێژەیەکی کەم و دڵخواز و بە فەرق و جیاوازییەوە دابەشی دەکەن.

هەروەها جیاوازی دەخەنە ناو کوردان بە بیانۆی یارسانی و شیعە و سونەوە و یارسان و ئەهلی حەقەوە و کەمترین کەلوپەلەکان بۆ ئەو ناوچانە بەڕێکراون.

لە هەمان کاتیشدا ئیزن نادەن بریندارەکان تیماری تەواویان بۆ بکرێت و دەرمان دەدزن و هەڕەشە لە پزیشکان دەکەن و لە جیاتی تیمە کانی مانگی سوور و خاچی سوور و کۆمیتەی ئیمداد و پزیشکانی بێ سنوور، ئاخوند و مەلا و رەوزەخوێنیان ناردووە.

لە ئێستادا، سپای تیرۆریستیی پ اسدارانی ئێران لە نێوان هەموو گوند و گوند و تا شارە بوومەلەرزە لێدراوەکان بازگەیە نیزامیان داناوە و پریان کردوون لە پاسدار و هێزی سەرکوتکەر و تەنیا ماڵە دەوڵەتی و سپایەکان لە خزمەتگوزاریەکان و کەلوپەل و هاوکارەکانی خەڵک بەشدار دەبن.

17/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان