فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

٣ کەس لە زیندانیانی سیاسیی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ زیندانی ناوەندی لە شاری ورمێ ڕاگواستران.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ٣ کەس لە بەندکراوانی سیاسیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە ناوەکانی “محەممەد نەزەری” خەڵکی سایین قەڵا، “عومەر فەقێ پوور” و “خالید فەرەیدوونی” خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی ورمێ گواسترانەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج وێڕای تەئیدی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند: “هۆکاری ڕاگواستنی لەناکاوی ئەو ٣ زیندانییە سیاسییە کوردە ناڕوونە”.

محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسی کورد خەڵکی سایین قەڵا ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ بە تۆمەتی “لایەنگری و پڕۆپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” لەلایەن سپای ئەبووزەر لە شاری بۆکان دەسبەسەرکرا و پاشان بەبێ بوونی پارێزەر لە دادگا بە سەرۆکایەتی قازی جەلیل زاده سەرۆکی دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەرد سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە کورده لە ساڵی ٧٨ی هەتاوی حوکمەکەی ، بۆ بە زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

عومەر فەقێ پوور تەمەن ٥٠ ساڵە کوڕی ڕەسووڵ وێڕای خالید فەرەیدوونی ١٠ی خەرمانانی ٧٩ لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی بەرهەڵسکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و به ئێعدام مەحکووم کرا و ساڵی ٨٤ ئەو حوکمە بە زیندانی هەتا هەتایی شکێندرا. ئەو دوو زیندانییە کوردە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ٨٦ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوازران و تا ئێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەش بوون.

19/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان